< پەندەکانی سلێمان 5 >

ڕۆڵە، سەرنج بدە داناییم، گوێ بۆ تێگەیشتنم شل بکە، 1
わが子よ、わたしの知恵に心をとめ、わたしの悟りに耳をかたむけよ。
تاکو سەلیقەت بپارێزیت و لێوەکانت ئاگایان لە زانیاری بێت، 2
これは、あなたが慎みを守り、あなたのくちびるに知識を保つためである。
چونکە لێوەکانی ژنی داوێنپیس هەنگوینیان لێ دەتکێت، قسەی لە ڕۆن لووسترە. 3
遊女のくちびるは蜜をしたたらせ、その言葉は油よりもなめらかである。
بەڵام کۆتاییەکەی وەک زەقنەبووت تاڵە، وەک شمشێری دوو دەم تیژە. 4
しかしついには、彼女はにがよもぎのように苦く、もろ刃のつるぎのように鋭くなる。
پێیەکانی بەرەو خوار دەبنەوە بۆ مردن، هەنگاوەکانی پەیوەستن بە جیهانی مردووانەوە. (Sheol h7585) 5
その足は死に下り、その歩みは陰府の道におもむく。 (Sheol h7585)
سەرنج ناداتە ڕێچکەی ژیان، هەنگاوەکانی خوارە بەڵام ئەو نازانێت. 6
彼女はいのちの道に心をとめず、その道は人を迷わすが、彼女はそれを知らない。
ئەی کوڕینە، ئێستاش گوێم لێ بگرن، لە قسەی دەمم خۆتان لامەدەن. 7
子供らよ、今わたしの言うことを聞け、わたしの口の言葉から、離れ去ってはならない。
ڕێگای خۆتی لێ دووربخەوە، لە دەرگای ماڵەکەی نزیک مەبەوە، 8
あなたの道を彼女から遠く離し、その家の門に近づいてはならない。
نەوەک شکۆمەندیت بە خەڵکی دیکە بدەیت و ساڵانی تەمەنت بە کەسی دڵڕەق، 9
おそらくはあなたの誉を他人にわたし、あなたの年を無慈悲な者にわたすに至る。
نەوەک بێگانەکان لە توانات تێر بن و بەری ماندووبوونت بۆ ماڵی نامۆیەک بڕوات. 10
おそらくは他人があなたの資産によって満たされ、あなたの労苦は他人の家に行く。
لە کۆتایی ژیانتدا دەناڵێنیت، کاتێک گۆشت و جەستەت لەناودەچێت. 11
そしてあなたの終りが来て、あなたの身と、からだが滅びるとき、泣き悲しんで、
دەڵێیت: «چۆن ڕقم لە تەمبێکردن دەبووەوە، دڵم گاڵتەی بە سەرزەنشت دەهات. 12
言うであろう、「わたしは教訓をいとい、心に戒めを軽んじ、
گوێڕایەڵی ئەوانە نەبووم کە ڕێنماییان دەکردم و گوێم بۆ مامۆستاکانم شل نەکرد. 13
教師の声に聞き従わず、わたしを教える者に耳を傾けず、
کەمێکی مابوو بکەومە ناو هەموو خراپەیەکەوە، لەناو کۆڕ و کۆمەڵدا.» 14
集まりの中、会衆のうちにあって、わたしは、破滅に陥りかけた」と。
لە ئەمباراوی خۆت ئاو بخۆوە، لە ئاوی هەڵقوڵاوی بیرەکەت. 15
あなたは自分の水ためから水を飲み、自分の井戸から、わき出す水を飲むがよい。
ئایا کانییەکانت بڕژێتە سەر شەقامەکان، جۆگەی ئاو بێت لە گۆڕەپانەکان؟ 16
あなたの泉を、外にまきちらし、水の流れを、ちまたに流してよかろうか。
با تەنها بۆ تۆ بێت، بێگانەت لەگەڵدا نەبێت. 17
それを自分だけのものとし、他人を共にあずからせてはならない。
با کانیاوەکەت بەرەکەتدار بێت، بە هاوسەری گەنجییەتیت دڵخۆش بە. 18
あなたの泉に祝福を受けさせ、あなたの若い時の妻を楽しめ。
ئاسکێکی خۆشەویست و مامزێکی شۆخ و شەنگ، با هەموو کاتێک مەمکەکانی تێرت بکەن، بە خۆشەویستی ئەو هەمیشە وێڵ بیت. 19
彼女は愛らしい雌じか、美しいしかのようだ。いつも、その乳ぶさをもって満足し、その愛をもって常に喜べ。
کوڕی خۆم، ئیتر بۆچی وێڵی ژنی بەدڕەوشت دەبیت؟ بۆچی ژنی داوێنپیس لە باوەش دەگریت؟ 20
わが子よ、どうして遊女に迷い、みだらな女の胸をいだくのか。
ڕێگاکانی مرۆڤ لەبەرچاوی یەزدانە، هەموو ڕێڕەوەکانی هەڵدەسەنگێنێت. 21
人の道は主の目の前にあり、主はすべて、その行いを見守られる。
بەدکار بە تاوانەکانی خۆیەوە پێوەبوو، بە داوی گوناهەکانی خۆیەوە دەبێت. 22
悪しき者は自分のとがに捕えられ、自分の罪のなわにつながれる。
لەبەر نەبوونی تەمبێکردن دەمرێت، لەبەر زۆری دەبەنگییەکەی سەرگەردان دەبێت. 23
彼は、教訓がないために死に、その愚かさの大きいことによって滅びる。

< پەندەکانی سلێمان 5 >