< پەندەکانی سلێمان 4 >
ئەی کوڕینە، گوێ لە تەمبێکردنی باوک بگرن، سەرنج بدەن بۆ زانینی تێگەیشتن. | 1 |
Hören, I barn, en faders tuktan, och akten därpå, så att I lären förstånd.
من شتی چاکتان فێر دەکەم، بۆیە فێرکردنەکانی من پشتگوێ مەخەن. | 2 |
Ty god lärdom giver jag eder; min undervisning mån I icke låta fara.
کاتێک کوڕی باوکم بووم، ناسک و تاقانە لەلای دایکم، | 3 |
Ty själv har jag varit barn och haft en fader, varit späd och för min moder ende sonen.
فێری دەکردم و پێی دەگوتم: «با دڵت لەسەر قسەی من بێت، ئەگەر فەرمانەکانم بپارێزیت، دەژیت. | 4 |
Då undervisade han mig och sade till mig: Låt ditt hjärta hålla fast vid mina ord; bevara mina bud, så får du leva.
دانایی بەدەستبهێنە، تێگەیشتن بەدەستبهێنە، قسەکانی دەمم لەبیر مەکە و لێیان لامەدە. | 5 |
Sök förvärva vishet, sök förvärva förstånd, förgät icke min muns tal och vik icke därifrån.
واز لە دانایی مەهێنە، دەتپارێزێت، خۆشتبوێت، چاودێریت دەکات. | 6 |
Övergiv henne icke, så skall hon bevara dig; älska henne, så skall hon beskydda dig.
ئەمە دەستپێکی داناییە: دانایی بەدەستبهێنە، بە هەموو دەستکەوتەکانت، تێگەیشتن بەدەستبهێنە. | 7 |
Vishetens begynnelse är: "Sök förvärva vishet"; ja, för allt ditt förvärv sök förvärva förstånd.
ڕێزی بگرە، بەرزت دەکاتەوە، لە ئامێزی بگرە، شکۆدارت دەکات. | 8 |
Akta henne högt, så skall hon upphöja dig; hon skall göra dig ärad, om du sluter henne i din famn.
تاجەگوڵینەی نیعمەت دەخاتە سەرت، تاجی شکۆمەندیت پێ دەبەخشێت.» | 9 |
Hon skall sätta på ditt huvud en skön krans; en ärekrona skall hon räcka åt dig.
ڕۆڵە، گوێ بگرە و قسەکانم وەربگرە، جا تەمەنت درێژ دەبێت. | 10 |
Hör, min son, och tag emot mina ord, så skola dina levnadsår bliva många.
ڕێگای داناییم پیشاندایت، بۆ ڕێڕەوە ڕاستەکان ڕێنماییم کردیت. | 11 |
Om vishetens väg undervisar jag dig, jag leder dig på det rättas stigar.
لە ڕۆیشتندا هەنگاوت کورت نابێت، لە ڕاکردنیشدا پێت هەڵناکەوێت. | 12 |
När du går, skall sedan intet vara till hinder för dina steg, och när du löper, skall du icke falla;
دەست بە تەمبێکردنەوە بگرە و دەست شل مەکە، بیپارێزە، چونکە ژیانتە. | 13 |
håll blott oavlåtligt fast vid min tuktan; bevara henne, ty hon är ditt liv.
مەچووە سەر ڕێگەی بەدکاران، بە ڕێگای خراپەکاراندا مەڕۆ. | 14 |
Träd icke in på de ogudaktigas stig, och skrid icke fram på de ondas väg.
خۆتی لێ لابدە و پێیدا مەڕۆ، لێی دووربکەوە و تێپەڕە، | 15 |
Undfly den, gå ej in på den, vik av ifrån den och gå undan.
چونکە خەویان لێ ناکەوێت ئەگەر خراپە نەکەن، خەویان دەزڕێت ئەگەر یەکێک نەخەن. | 16 |
Ty de kunna icke sova, om de ej få göra vad ont är, sömnen förtages dem, om de ej få vålla någons fall.
نانی خراپە دەخۆن و شەرابی ستەمکاری دەخۆنەوە. | 17 |
Ja, ogudaktighet är det bröd som de äta, och våld är det vin som de dricka.
ڕێچکەی ڕاستودروستان وەک ڕووناکی بەرەبەیانە، ڕووناکتر و ڕووناکتر دەبێت هەتا دەبێتە ڕۆژی تەواو. | 18 |
De rättfärdigas stig är lik gryningens ljus, som växer i klarhet, till dess dagen når sin höjd;
بەڵام ڕێگای بەدکاران وەک تاریکستانە، نازانن پێیان لە چی هەڵدەکەوێت. | 19 |
men de ogudaktigas väg är såsom tjocka mörkret: de märka icke det som skall vålla deras fall.
ڕۆڵە، سەرنج بدە وشەکانم، گوێ بۆ قسەکانم شل بکە. | 20 |
Min son, akta på mitt tal, böj ditt öra till mina ord.
لەبەرچاوت دوورنەکەونەوە، لە ناخی دڵت بیانپارێزە، | 21 |
Låt dem icke vika ifrån dina ögon, bevara dem i ditt hjärtas djup.
چونکە ژیانن بۆ ئەو کەسەی دەیاندۆزێتەوە، دەرمانە بۆ هەموو لەشی. | 22 |
Ty de äro liv för envar som finner dem, och en läkedom för hela hans kropp.
لە سەرووی هەموو چاودێرییەکەوە دڵت بپارێزە، چونکە دڵ سەرچاوەی ژیانە. | 23 |
Framför allt som skall bevaras må du bevara ditt hjärta, ty därifrån utgår livet.
خواری لە دەمت داماڵە و چەوتی لە لێوانت دووربخەوە. | 24 |
Skaffa bort ifrån dig munnens vrånghet, och låt läpparnas falskhet vara fjärran ifrån dig.
با چاوەکانت تەماشای پێشت بکەن و پێڵووەکانت ڕێک بۆ بەردەمت بێت. | 25 |
Låt dina ögon skåda rätt framåt och dina blickar vara riktade rakt ut.
ڕێڕەوی بەرپێت خۆش بکە، هەموو ڕێگاکانت دەچەسپێن. | 26 |
Akta på den stig där din fot går fram, och låt alla dina vägar vara rätta.
بەلای ڕاست یان چەپدا لامەدە، پێت لە خراپە دووربخەوە. | 27 |
Vik ej av, vare sig till höger eller till vänster, vänd din fot bort ifrån vad ont är.