< پەندەکانی سلێمان 4 >

ئەی کوڕینە، گوێ لە تەمبێکردنی باوک بگرن، سەرنج بدەن بۆ زانینی تێگەیشتن. 1
Listen, sons, to a father’s instruction. Pay attention and know understanding;
من شتی چاکتان فێر دەکەم، بۆیە فێرکردنەکانی من پشتگوێ مەخەن. 2
for I give you sound learning. Do not forsake my law.
کاتێک کوڕی باوکم بووم، ناسک و تاقانە لەلای دایکم، 3
For I was a son to my father, tender and an only child in the sight of my mother.
فێری دەکردم و پێی دەگوتم: «با دڵت لەسەر قسەی من بێت، ئەگەر فەرمانەکانم بپارێزیت، دەژیت. 4
He taught me, and said to me: “Let your heart retain my words. Keep my commandments, and live.
دانایی بەدەستبهێنە، تێگەیشتن بەدەستبهێنە، قسەکانی دەمم لەبیر مەکە و لێیان لامەدە. 5
Get wisdom. Get understanding. Do not forget, and do not deviate from the words of my mouth.
واز لە دانایی مەهێنە، دەتپارێزێت، خۆشتبوێت، چاودێریت دەکات. 6
Do not forsake her, and she will preserve you. Love her, and she will keep you.
ئەمە دەستپێکی داناییە: دانایی بەدەستبهێنە، بە هەموو دەستکەوتەکانت، تێگەیشتن بەدەستبهێنە. 7
Wisdom is supreme. Get wisdom. Yes, though it costs all your possessions, get understanding.
ڕێزی بگرە، بەرزت دەکاتەوە، لە ئامێزی بگرە، شکۆدارت دەکات. 8
Esteem her, and she will exalt you. She will bring you to honor when you embrace her.
تاجەگوڵینەی نیعمەت دەخاتە سەرت، تاجی شکۆمەندیت پێ دەبەخشێت.» 9
She will give to your head a garland of grace. She will deliver a crown of splendor to you.”
ڕۆڵە، گوێ بگرە و قسەکانم وەربگرە، جا تەمەنت درێژ دەبێت. 10
Listen, my son, and receive my sayings. The years of your life will be many.
ڕێگای داناییم پیشاندایت، بۆ ڕێڕەوە ڕاستەکان ڕێنماییم کردیت. 11
I have taught you in the way of wisdom. I have led you in straight paths.
لە ڕۆیشتندا هەنگاوت کورت نابێت، لە ڕاکردنیشدا پێت هەڵناکەوێت. 12
When you go, your steps will not be hampered. When you run, you will not stumble.
دەست بە تەمبێکردنەوە بگرە و دەست شل مەکە، بیپارێزە، چونکە ژیانتە. 13
Take firm hold of instruction. Do not let her go. Keep her, for she is your life.
مەچووە سەر ڕێگەی بەدکاران، بە ڕێگای خراپەکاراندا مەڕۆ. 14
Do not enter into the path of the wicked. Do not walk in the way of evil men.
خۆتی لێ لابدە و پێیدا مەڕۆ، لێی دووربکەوە و تێپەڕە، 15
Avoid it, and do not pass by it. Turn from it, and pass on.
چونکە خەویان لێ ناکەوێت ئەگەر خراپە نەکەن، خەویان دەزڕێت ئەگەر یەکێک نەخەن. 16
For they do not sleep unless they do evil. Their sleep is taken away, unless they make someone fall.
نانی خراپە دەخۆن و شەرابی ستەمکاری دەخۆنەوە. 17
For they eat the bread of wickedness and drink the wine of violence.
ڕێچکەی ڕاستودروستان وەک ڕووناکی بەرەبەیانە، ڕووناکتر و ڕووناکتر دەبێت هەتا دەبێتە ڕۆژی تەواو. 18
But the path of the righteous is like the dawning light that shines more and more until the perfect day.
بەڵام ڕێگای بەدکاران وەک تاریکستانە، نازانن پێیان لە چی هەڵدەکەوێت. 19
The way of the wicked is like darkness. They do not know what they stumble over.
ڕۆڵە، سەرنج بدە وشەکانم، گوێ بۆ قسەکانم شل بکە. 20
My son, attend to my words. Turn your ear to my sayings.
لەبەرچاوت دوورنەکەونەوە، لە ناخی دڵت بیانپارێزە، 21
Let them not depart from your eyes. Keep them in the center of your heart.
چونکە ژیانن بۆ ئەو کەسەی دەیاندۆزێتەوە، دەرمانە بۆ هەموو لەشی. 22
For they are life to those who find them, and health to their whole body.
لە سەرووی هەموو چاودێرییەکەوە دڵت بپارێزە، چونکە دڵ سەرچاوەی ژیانە. 23
Keep your heart with all diligence, for out of it is the wellspring of life.
خواری لە دەمت داماڵە و چەوتی لە لێوانت دووربخەوە. 24
Put away from yourself a perverse mouth. Put corrupt lips far from you.
با چاوەکانت تەماشای پێشت بکەن و پێڵووەکانت ڕێک بۆ بەردەمت بێت. 25
Let your eyes look straight ahead. Fix your gaze directly before you.
ڕێڕەوی بەرپێت خۆش بکە، هەموو ڕێگاکانت دەچەسپێن. 26
Make the path of your feet level. Let all of your ways be established.
بەلای ڕاست یان چەپدا لامەدە، پێت لە خراپە دووربخەوە. 27
Do not turn to the right hand nor to the left. Remove your foot from evil.

< پەندەکانی سلێمان 4 >