< پەندەکانی سلێمان 30 >
قسەکانی ئاگوری کوڕی یاقە ئەم سروشە لەخۆ دەگرێت. ئەم پیاوە بە ئیتیێلی ڕاگەیاند: ئەی خودایە، من شەکەتم، بەڵام دەتوانم بەسەریدا زاڵ بم. | 1 |
이 말씀은 야게의 아들 아굴의 잠언이니 그가 이디엘과 우갈에게 이른 것이니라
«من لە هەموو مرۆڤێک دەبەنگترم، تێگەیشتنی مرۆڤانەم نییە. | 2 |
나는 다른 사람에게 비하면 짐승이라 내게는 사람의 총명이 있지아니하니라
فێری دانایی نەبووم و ناسینی خودای پیرۆزم نییە. | 3 |
나는 지혜를 배우지 못하였고 또 거룩하신 자를 아는 지식이 없거니와
کێ بەرزبووەوە بۆ ئاسمان و هاتە خوارەوە؟ کێ بای لەناو هەردوو لەپی خۆی کۆکردەوە؟ کێ ئاوی لەناو جلدا پێچایەوە؟ کێ هەموو لایەکی زەوی دامەزراند؟ ناوی چییە؟ ناوی کوڕەکەی چییە؟ ئەگەر دەیزانیت پێم بڵێ! | 4 |
하늘에 올라갔다가 내려온 자가 누구인지, 바람을 그 장중에 모은 자가 누구인지, 물을 옷에 싼자가 누구인지, 땅의 모든 끝을 정한 자가 누구인지, 그 이름이 무엇인지, 그 아들의 이름이 무엇인지 너는 아느냐?
«هەموو وشەیەکی خودا بێگەردە، قەڵغانە بۆ ئەوانەی پەنای بۆ دەبەن. | 5 |
하나님의 말씀은 다 순전하며 하나님은 그를 의지하는 자의 방패시니라
هیچ شتێک بۆ وشەکانی زیاد مەکە، نەوەک سەرزەنشتت بکات و بە درۆزن دەربچیت. | 6 |
너는 그 말씀에 더하지 말라 그가 너를 책망하시겠고 너는 거짓말 하는 자가 될까 두려우니라
«ئەی یەزدان، دوو شتم لێ داوا کردیت، لێمی قەدەغە مەکە پێش مردنم: | 7 |
내가 두 가지 일을 주께 구하였사오니 나의 죽기 전에 주시옵소서
شتی پووچ و قسەی درۆم لێ دووربخەوە، هەژاری یان دەوڵەمەندیم مەدەرێ، بەڵام نانی پێویستی خۆم پێ بدە، | 8 |
곧 허탄과 거짓말을 내게서 멀리 하옵시며 나로 가난하게도 마옵시고 부하게도 마옵시고 오직 필요한 양식으로 내게 먹이시옵소서
نەوەک تێر بم و نکۆڵیت لێبکەم و بڵێم:”یەزدان کێیە؟“یان نەوەک هەژار بم و دزی بکەم و ناوی خودای خۆم بێ ڕێز بکەم. | 9 |
혹 내가 배불러서 하나님을 모른다 여호와가 누구냐 할까 하오며 혹 내가 가난하여 도적질하고 내 하나님의 이름을 욕되게 할까 두려워함이니이다
«بوختان بە خزمەتکار مەکە لەلای گەورەکەی، نەوەک نەفرەتت لێ بکات و تاوانبار بیت. | 10 |
너는 종을 그 상전에게 훼방하지 말라 그가 너를 저주하겠고 너는 죄책을 당할까 두려우니라
«نەوەیەک هەیە نەفرەت لە باوکی دەکات و دایکی پیرۆز ناکات. | 11 |
아비를 저주하며 어미를 축복하지 아니하는 무리가 있느니라
نەوەیەک هەیە لە ڕوانگەی خۆی پاکە، بەڵام خۆی نەشوشتووەتەوە لە پیسوپۆخڵییەکەی. | 12 |
스스로 깨끗한 자로 여기면서 오히려 그 더러운 것을 씻지 아니하는 무리가 있느니라
نەوەیەک هەیە چەند چاو لە هەوراز و بەرز دەڕوانێت. | 13 |
눈이 심히 높으며 그 눈꺼풀이 높이 들린 무리가 있느니라
نەوەیەک هەیە ددانەکانی شمشێرن و کاکیلەکانی چەقۆن، بۆ خواردنی کڵۆڵەکان لەسەر زەوی و نەدارەکان لەنێو خەڵکی. | 14 |
앞니는 장검 같고 어금니는 군도 같아서 가난한 자를 땅에서 삼키며 궁핍한 자를 사람 중에서 삼키는 무리가 있느니라
«زەروو دوو کچی هەیە، هاوار دەکەن:”بێنە، بێنە!“«سێ شت هەن تێر نابن، چوارەمیش ناڵێت،”بەسە!“: | 15 |
거머리에게는 두 딸이 있어 다고, 다고 하느니라 족한 줄을 알지 못하여 족하다 하지 아니하는 것 서넛이 있나니
جیهانی مردووان و منداڵدانی نەزۆک و زەوییەک تێر ئاو نەبێت و ئاگرێک هەرگیز نەڵێت:”بەسە!“ (Sheol ) | 16 |
곧 음부와 아이 배지 못하는 태와 물로 채울 수 없는 땅과 족하다 하지 아니하는 불이니라 (Sheol )
«ئەو چاوەی گاڵتە بە باوکی بکات و سووکایەتی بە گوێڕایەڵی بکات بۆ دایک، قەلەڕەشەکانی دۆڵ هەڵیدەکۆڵن و بێچووە سیسارکە کەچەڵ دەیخۆن. | 17 |
아비를 조롱하며 어미 순종하기를 싫어하는 자의 눈은 골짜기의 까마귀에게 쪼이고 독수리 새끼에게 먹히리라
«سێ شت هەن زۆر سەیرن بۆ من، چوارەمیش تێناگەم: | 18 |
내가 심히 기이히 여기고도 깨닫지 못하는 것 서넛이 있나니
ڕێگای هەڵۆ لە ئاسمان، ڕێگای مار لەسەر بەرد، ڕێگای کەشتی لەناو جەرگەی دەریا و ڕێگای پیاویش لەگەڵ کچ. | 19 |
곧 공중에 날아 다니는 독수리의 자취와 바다로 지나다니는 배의 자취와 남자가 여자와 함께 한 자취며
«ئەمە هەڵسوکەوتی ژنی داوێنپیسە: دەخوات و دەمی دەسڕێتەوە و دەڵێت:”خراپەم نەکردووە!“ | 20 |
음녀의 자취도 그러하니라 그가 먹고 그 입을 씻음 같이 말하기를 내가 악을 행치 아니하였다 하느니라
«زەوی لەژێر سێ شتدا دەلەرزێت و لەژێر چوارەمیش ناتوانێت بەرگە بگرێت، | 21 |
세상을 진동시키며 세상으로 견딜 수 없게 하는 것 서넛이 있나니
خزمەتکارێک کە بووبێتە پاشا، گێلێک کە تێر نان بێت، | 22 |
곧 종이 임금된 것과 미련한 자가 배부른 것과
ئافرەتێک بێ ناز بێت و مێرد بکات، کەنیزەیەک ببێت بە میراتگری خاتوونەکەی. | 23 |
꺼림을 받는 계집이 시집간 것과 계집 종이 주모를 이은 것이니라
«چوار شت هەن لەسەر زەوی بچووکن بەڵام لە دانایان داناترن: | 24 |
땅에 작고도 가장 지혜로운 것 넷이 있나니
مێروولەکان بوونەوەرێکی بێهێزن، بەڵام لە هاویندا خواردنی خۆیان ئەمبار دەکەن. | 25 |
곧 힘이 없는 종류로되 먹을 것을 여름에 예비하는 개미와
گۆڕهەڵکەنەکان گیانلەبەرێکی بێ توانان، بەڵام لەناو بەرد لانەکانیان دروستدەکەن. | 26 |
약한 종류로되 집을 바위 사이에 짓는 사반과
کوللەکان پاشایان نییە، بەڵام هەموویان پۆل پۆل دەجوڵێن. | 27 |
임군이 없으되 다 떼를 지어 나아가는 메뚜기와
مارمێلکە بەدەست دەگیردرێت، بەڵام لە کۆشکی پاشادا دەبینرێت. | 28 |
손에 잡힐만하여도 왕궁에 있는 도마뱀이니라
«سێ شت هەن هەنگاویان سەنگینە و چوارەمیش ڕۆیشتنی سەنگینە: | 29 |
잘 걸으며 위풍 있게 다니는 것 서넛이 있나니
شێر کە پاڵەوانی هەموو گیاندارەکانە، لە ڕووی هیچ شتێک ناگەڕێتەوە، | 30 |
곧 짐승 중에 가장 강하여 아무 짐승 앞에서도 물러가지 아니하는 사자와
کەڵەشێری بە فیز، تەگە، پاشایەکیش لە سەرکردایەتی لەشکرەکەی. | 31 |
사냥개와 수염소와 및 당할 수 없는 왕이니라
«ئەگەر گێلایەتیت کرد بە خۆهەڵکێشانت، یان پیلانی خراپت نایەوە، دەستت بخەرە سەر دەمت! | 32 |
사냥개와 수염소와 및 당할 수 없는 왕이니라
چونکە وەک چۆن شیر بهەژێنیت کەرەی لێ دەردەچێت و لووت بهەژێنیت خوێنی لێ دێت، تووڕەییش بهەژێنیت ناکۆکی لێ پێدا دەبێت.» | 33 |
대저 젖을 저으면 뻐터가 되고 코를 비틀면 피가 나는 것 같이 노를 격동하면 다툼이 남이니라