< پەندەکانی سلێمان 3 >
ڕۆڵە، فێرکردنەکەم لەبیر مەکە، فەرمانەکانم لەناو دڵتدا هەڵبگرە، | 1 |
Min son, förgät icke min lag, och ditt hjerta behålle min bud;
چونکە ڕۆژگاری درێژ و ساڵانی ژیان و ئاشتیت بۆ زیاد دەکات. | 2 |
Ty de skola skaffa dig långt lif, och god år, och frid.
با خۆشەویستی نەگۆڕ و دڵسۆزی لێت جیا نەبنەوە، بە ملتەوە گرێیان بدە، لەسەر پەڕەی دڵت بیاننووسە. | 3 |
Nåd och trohet skola icke förlåta dig. Häng dem på din hals, och skrif dem uti dins hjertas taflo;
ئینجا پەسەندی و نازناوی چاک بەدەستدەهێنیت لەلای خودا و خەڵک. | 4 |
Så skall du finna ynnest och klokhet, den Gudi och menniskom täck är.
پڕ بەدڵ پشت بە یەزدان ببەستە و بە تێگەیشتوویی خۆت پشت ئەستوور مەبە. | 5 |
Förlåt dig på Herran af allt hjerta, och förlåt dig icke uppå ditt förstånd;
لە هەموو ڕێگاکانت بیناسە، ئەویش ڕێچکەکانت ڕاست دەکات. | 6 |
Utan tänk uppå honom i allom dinom vägom, så skall han föra dig rätt.
لەبەرچاوی خۆت، خۆت بە دانا مەزانە، لە یەزدان بترسە و لە بەدکاری بەدووربە. | 7 |
Låt dig icke tycka att du äst vis, utan frukta Herran, och vik ifrå det ondt är.
دەبێتە تەندروستی بۆ لەشت و خۆراک بۆ ئێسقانەکانت. | 8 |
Det skall vara dinom nafla helsosamt, och vederqvicka din ben.
بە سامانت ڕێزی یەزدان بگرە، بە یەکەمین بەرهەمی هەموو خەرمانەکانت. | 9 |
Hedra Herran af dina ägodelar, och af all dins årsväxts förstling;
ئەمبارەکەت پڕ دەبێت هەتا تێری، قەڕابەکەت سەرڕێژ دەبێت لە شەرابی نوێ. | 10 |
Så skola dina lador fulla varda, och dine presser med must öfverflyta.
ڕۆڵەکەم، بە سووکی تەماشای تەمبێکردنی یەزدان مەکە، ڕقت لە سەرزەنشتی ئەو نەبێتەوە، | 11 |
Min son, förkasta icke Herrans tuktan, och var icke otålig, då han straffar;
چونکە ئەوەی یەزدان خۆشیبوێ تەمبێی دەکات و وەک باوکێک بە کوڕ دڵخۆش دەبێت. | 12 |
Ty hvilken Herren älskar, honom straffar han, och hafver ett behag till honom, såsom en fader till sonen.
خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی دانایی دەدۆزێتەوە و بەو کەسەی تێگەیشتن بەدەستدەهێنێت، | 13 |
Säll är den menniska, som vishet finner, och den menniska, hvilko förstånd tillflyter.
چونکە قازانجی لە قازانجی زیو باشترە و بەرهەمیشی لە زێڕ. | 14 |
Ty det är bättre hafva henne än silfver, och hennes frukt bättre än guld.
لە یاقووت بەهادارترە و هەرچی ئارەزووی دەکەیت نابێتە هاوتای. | 15 |
Hon är ädlare än perlor, och allt det du önska må, är henne icke likt.
تەمەنی درێژ لە دەستی ڕاستیدایە و دەوڵەمەندی و ڕێزیش لە دەستی چەپی. | 16 |
Långt lif är på hennes högra hand, på hennes venstra är rikedom och ära.
ڕێگاکانی ڕێگای خۆشحاڵین و هەموو ڕێڕەوەکانی ئاشتین. | 17 |
Hennes vägar äro lustige vägar, och alle hennes stigar äro frid.
درەختی ژیانە بۆ ئەوانەی خۆیان پێوە گرتووە، خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی پێی پابەند دەبن. | 18 |
Hon är lifsens trä allom dem som fatta henne; och salige äro de som hålla henne;
یەزدان بە دانایی زەوی دامەزراند، بە تێگەیشتنیش ئاسمانی چەسپاند. | 19 |
Ty Herren hafver grundat jordena genom vishet, och genom sitt råd tillredt himmelen.
بە زانیاری ئەو قووڵاییەکان شەق بوون، هەورەکان شەونمیان دڵۆپاند. | 20 |
Genom hans ord äro djupen åtskild, och skyarna med dagg drypande vordne.
ڕۆڵە، دەست بە دانایی تەواو و سەلیقەوە بگرە، ئەمانە لەبەرچاوت دوورنەکەونەوە، | 21 |
Min son, låt henne icke ifrå din ögon vika, så skall du lyckosam och klok varda.
دەبنە ژیان بۆ تۆ، ملوانکە بۆ جوانی گەردنت. | 22 |
Det skall vara dine själs lif, och din mun skall täck vara.
ئەوسا بە ئاسوودەیی بە ڕێگای خۆتدا دەڕۆیت و ساتمە ناکەیت و ناکەویت. | 23 |
Då skall du på dinom väg säker vandra, att din fot icke stöter sig.
کاتێک ڕادەکشێیت بێ ترسیت، ڕادەکشێیت و خەوت خۆش دەبێت. | 24 |
Lägger du dig, så skall du intet frukta dig, utan sofva sötliga;
نە لە بەڵای کتوپڕ دەترسیت و نە لە ماڵی بەدکاران کە وێران دەبێت، | 25 |
Att du icke betorf frukta dig för hastig förskräckelse, eller för de ogudaktigas storm, då han kommer.
چونکە یەزدان دەبێتە پشتیوانت و پێت لە پێوەبوون دەپارێزێت. | 26 |
Ty Herren är din tröst; han bevarar din fot, att han icke fången varder.
دەستی چاکە مەگرەوە لەوانەی شایستەی چاکەن، کاتێک لە تواناتدایە بیکەیت. | 27 |
Neka dig icke att göra dem torftiga godt, om din hand af Gudi hafver magt sådant göra.
بە کەس مەڵێ: «بڕۆ، دواتر وەرەوە، بەیانی دەتدەمێ،» لە کاتێکدا ئەو شتەت پێیە. | 28 |
Säg icke till din vän: Gack bort, och kom igen, i morgon vill jag gifva dig; der du dock det nu hafver.
پیلانی خراپ لە دژی دراوسێکەت مەگێڕە، لە کاتێکدا ئەو بە دڵنیاییەوە لەلات جێنشین بووە. | 29 |
Far icke efter att göra dinom vän ondt, den uppå god tro när dig bor.
لەخۆڕایی دژایەتی کەسێک مەکە، ئەگەر خراپەی لەگەڵتدا نەکرد. | 30 |
Kifva med ingom utan sak, om han dig intet ondt gjort hafver.
بەغیلی بە پیاوی ستەمکار مەبە، هیچ ڕێگایەکی ئەو هەڵمەبژێرە، | 31 |
Följ icke en vrång man efter, och utvälj ingen af hans vägar;
چونکە لەلای یەزدان مرۆڤی قەڵپ قێزەونە، بەڵام نهێنی خۆی لەلای سەرڕاستانە. | 32 |
Ty Herren stygges vid den affälliga, och hans hemlighet är när de fromma.
نەفرەتی یەزدان لەسەر ماڵی بەدکارە، بەڵام ماڵی ڕاستودروستان بەرەکەتدار دەکات. | 33 |
Uti dens ogudaktigas hus är Herrans förbannelse; men dens rättfärdigas hus varder välsignadt.
هەرچەندە گاڵتە بە گاڵتەجاڕان دەکات، بەڵام نیعمەت دەداتە بێفیزەکان. | 34 |
Han skall bespotta de bespottare; men dem eländom skall han nåd gifva.
داناکان ڕێزداری بە میرات دەگرن، بەڵام گێلەکان شەرمەزاری هەڵدەگرن. | 35 |
De vise skola ärfva äro; men om de galne än högt uppkomma, varda de likväl till skam.