< پەندەکانی سلێمان 3 >

ڕۆڵە، فێرکردنەکەم لەبیر مەکە، فەرمانەکانم لەناو دڵتدا هەڵبگرە، 1
My son, don’t forget my teaching, but let your heart keep my commandments,
چونکە ڕۆژگاری درێژ و ساڵانی ژیان و ئاشتیت بۆ زیاد دەکات. 2
for they will add to you length of days, years of life, and peace.
با خۆشەویستی نەگۆڕ و دڵسۆزی لێت جیا نەبنەوە، بە ملتەوە گرێیان بدە، لەسەر پەڕەی دڵت بیاننووسە. 3
Don’t let kindness and truth forsake you. Bind them around your neck. Write them on the tablet of your heart.
ئینجا پەسەندی و نازناوی چاک بەدەستدەهێنیت لەلای خودا و خەڵک. 4
So you will find favour, and good understanding in the sight of God and man.
پڕ بەدڵ پشت بە یەزدان ببەستە و بە تێگەیشتوویی خۆت پشت ئەستوور مەبە. 5
Trust in the LORD with all your heart, and don’t lean on your own understanding.
لە هەموو ڕێگاکانت بیناسە، ئەویش ڕێچکەکانت ڕاست دەکات. 6
In all your ways acknowledge him, and he will make your paths straight.
لەبەرچاوی خۆت، خۆت بە دانا مەزانە، لە یەزدان بترسە و لە بەدکاری بەدووربە. 7
Don’t be wise in your own eyes. Fear the LORD, and depart from evil.
دەبێتە تەندروستی بۆ لەشت و خۆراک بۆ ئێسقانەکانت. 8
It will be health to your body, and nourishment to your bones.
بە سامانت ڕێزی یەزدان بگرە، بە یەکەمین بەرهەمی هەموو خەرمانەکانت. 9
Honour the LORD with your substance, with the first fruits of all your increase;
ئەمبارەکەت پڕ دەبێت هەتا تێری، قەڕابەکەت سەرڕێژ دەبێت لە شەرابی نوێ. 10
so your barns will be filled with plenty, and your vats will overflow with new wine.
ڕۆڵەکەم، بە سووکی تەماشای تەمبێکردنی یەزدان مەکە، ڕقت لە سەرزەنشتی ئەو نەبێتەوە، 11
My son, don’t despise the LORD’s discipline, neither be weary of his correction;
چونکە ئەوەی یەزدان خۆشیبوێ تەمبێی دەکات و وەک باوکێک بە کوڕ دڵخۆش دەبێت. 12
for whom the LORD loves, he corrects, even as a father reproves the son in whom he delights.
خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی دانایی دەدۆزێتەوە و بەو کەسەی تێگەیشتن بەدەستدەهێنێت، 13
Happy is the man who finds wisdom, the man who gets understanding.
چونکە قازانجی لە قازانجی زیو باشترە و بەرهەمیشی لە زێڕ. 14
For her good profit is better than getting silver, and her return is better than fine gold.
لە یاقووت بەهادارترە و هەرچی ئارەزووی دەکەیت نابێتە هاوتای. 15
She is more precious than rubies. None of the things you can desire are to be compared to her.
تەمەنی درێژ لە دەستی ڕاستیدایە و دەوڵەمەندی و ڕێزیش لە دەستی چەپی. 16
Length of days is in her right hand. In her left hand are riches and honour.
ڕێگاکانی ڕێگای خۆشحاڵین و هەموو ڕێڕەوەکانی ئاشتین. 17
Her ways are ways of pleasantness. All her paths are peace.
درەختی ژیانە بۆ ئەوانەی خۆیان پێوە گرتووە، خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی پێی پابەند دەبن. 18
She is a tree of life to those who lay hold of her. Happy is everyone who retains her.
یەزدان بە دانایی زەوی دامەزراند، بە تێگەیشتنیش ئاسمانی چەسپاند. 19
By wisdom the LORD founded the earth. By understanding, he established the heavens.
بە زانیاری ئەو قووڵاییەکان شەق بوون، هەورەکان شەونمیان دڵۆپاند. 20
By his knowledge, the depths were broken up, and the skies drop down the dew.
ڕۆڵە، دەست بە دانایی تەواو و سەلیقەوە بگرە، ئەمانە لەبەرچاوت دوورنەکەونەوە، 21
My son, let them not depart from your eyes. Keep sound wisdom and discretion,
دەبنە ژیان بۆ تۆ، ملوانکە بۆ جوانی گەردنت. 22
so they will be life to your soul, and grace for your neck.
ئەوسا بە ئاسوودەیی بە ڕێگای خۆتدا دەڕۆیت و ساتمە ناکەیت و ناکەویت. 23
Then you shall walk in your way securely. Your foot won’t stumble.
کاتێک ڕادەکشێیت بێ ترسیت، ڕادەکشێیت و خەوت خۆش دەبێت. 24
When you lie down, you will not be afraid. Yes, you will lie down, and your sleep will be sweet.
نە لە بەڵای کتوپڕ دەترسیت و نە لە ماڵی بەدکاران کە وێران دەبێت، 25
Don’t be afraid of sudden fear, neither of the desolation of the wicked, when it comes;
چونکە یەزدان دەبێتە پشتیوانت و پێت لە پێوەبوون دەپارێزێت. 26
for the LORD will be your confidence, and will keep your foot from being taken.
دەستی چاکە مەگرەوە لەوانەی شایستەی چاکەن، کاتێک لە تواناتدایە بیکەیت. 27
Don’t withhold good from those to whom it is due, when it is in the power of your hand to do it.
بە کەس مەڵێ: «بڕۆ، دواتر وەرەوە، بەیانی دەتدەمێ،» لە کاتێکدا ئەو شتەت پێیە. 28
Don’t say to your neighbour, “Go, and come again; tomorrow I will give it to you,” when you have it by you.
پیلانی خراپ لە دژی دراوسێکەت مەگێڕە، لە کاتێکدا ئەو بە دڵنیاییەوە لەلات جێنشین بووە. 29
Don’t devise evil against your neighbour, since he dwells securely by you.
لەخۆڕایی دژایەتی کەسێک مەکە، ئەگەر خراپەی لەگەڵتدا نەکرد. 30
Don’t strive with a man without cause, if he has done you no harm.
بەغیلی بە پیاوی ستەمکار مەبە، هیچ ڕێگایەکی ئەو هەڵمەبژێرە، 31
Don’t envy the man of violence. Choose none of his ways.
چونکە لەلای یەزدان مرۆڤی قەڵپ قێزەونە، بەڵام نهێنی خۆی لەلای سەرڕاستانە. 32
For the perverse is an abomination to the LORD, but his friendship is with the upright.
نەفرەتی یەزدان لەسەر ماڵی بەدکارە، بەڵام ماڵی ڕاستودروستان بەرەکەتدار دەکات. 33
The LORD’s curse is in the house of the wicked, but he blesses the habitation of the righteous.
هەرچەندە گاڵتە بە گاڵتەجاڕان دەکات، بەڵام نیعمەت دەداتە بێفیزەکان. 34
Surely he mocks the mockers, but he gives grace to the humble.
داناکان ڕێزداری بە میرات دەگرن، بەڵام گێلەکان شەرمەزاری هەڵدەگرن. 35
The wise will inherit glory, but shame will be the promotion of fools.

< پەندەکانی سلێمان 3 >