< پەندەکانی سلێمان 29 >
ئەوەی زۆر سەرزەنشت بکرێت و هەر کەللەڕەق بێت، لەناکاو تێکدەشکێت و چارەسەریشی نابێت. | 1 |
Hvo Nakken gør stiv, skønt revset tit, han knuses brat uden Lægedom.
کاتێک ڕاستودروستان زۆر بن گەل دڵخۆش دەبێت، کە بەدکار فەرمانڕەوا بێت گەل دەناڵێنێت. | 2 |
Er der mange retfærdige, glædes Folket, men råder de gudløse, sukker Folket.
ئەوەی حەز لە دانایی بکات باوکی دڵخۆش دەکات، هاوڕێی لەشفرۆشانیش سامان بەفیڕۆ دەدات. | 3 |
Hvo Visdom elsker, glæder sin Fader, hvo Skøger omgås, bortødsler Gods.
پاشا بە دادوەری وڵات ڕادەگرێت، بەڵام ئەوانەی بەدوای پارە بکەون وێرانی دەکەن. | 4 |
Kongen grundfæster Landet med Ret, en Udsuger lægger det øde.
ئەو کەسەی لەگەڵ دراوسێکەی زمانلووسی بکات داو لەبەرپێی دەنێتەوە. | 5 |
Mand, der smigrer sin Næste, breder et Net for hans Fod.
لە گوناهی پیاوخراپ تەڵە هەیە، بەڵام کەسی ڕاستودروست گۆرانی دەڵێت و دڵخۆش دەبێت. | 6 |
I sin Brøde hildes den onde, den retfærdige jubler af Glæde.
کەسی ڕاستودروست گرنگی بە مافی هەژار دەدات، بەڵام بەدکار ئەو گرنگییە تێناگات. | 7 |
Den retfærdige kender de ringes Retssag; den gudløse skønner intet.
گاڵتەجاڕان شار دەخەنە ئاژاوەوە، بەڵام دانایان تووڕەیی کپ دەکەنەوە. | 8 |
Spottere ophidser Byen, men Vismænd, de stiller Vrede.
ئەگەر پیاوێکی دانا گێلێک بداتە دادگا، گێلەکە تووڕە بێت یان گاڵتەی پێ بێت ئاشتی نابێت. | 9 |
Går Vismand i Rette med Dåre, vredes og ler han, alt preller af.
خوێنڕێژان ڕقیان لە کەسی دروست دەبێتەوە، بەڵام سەرڕاستان ژیانی دەپارێزن. | 10 |
De blodtørstige hader lydefri Mand, de retsindige tager sig af ham.
گێل هەرچی تووڕەیی لە دڵدایە دەریدەبڕێت، بەڵام دانا خۆی دەگرێت. | 11 |
En Tåbe slipper al sin Voldsomhed løs, Vismand stiller den omsider.
ئەگەر فەرمانڕەوایەک گوێ لە قسەی درۆ بگرێت، هەموو خزمەتکارەکانی دەبنە بەدکار. | 12 |
En Fyrste, som lytter til Løgnetale, får lufter gudløse Tjenere.
هەژار لەگەڵ زۆردار لەمەدا لە یەکتری دەچن: یەزدان ڕووناکی بە چاوی هەردووکیان دەدات. | 13 |
Fattigmand og Blodsuger mødes, HERREN giver begges Øjne Glans.
ئەگەر پاشایەک بە ڕاستی دادوەری هەژاران بکات، تەختەکەی هەتاهەتایە دەچەسپێت. | 14 |
En Konge, der dømmer de ringe med Ret, hans Trone står fast evindelig.
داری تەمبێکردن دانایی دەبەخشێت، بەڵام منداڵ جڵەوی بەربدرێت دایکی خۆی شەرمەزار دەکات. | 15 |
Ris og Revselse, det giver Visdom, uvorn Dreng gør sin Moder Skam.
کاتێک بەدکاران گەشە دەکەن گوناه زۆر دەبێت، بەڵام ڕاستودروستان کەوتنیان دەبینن. | 16 |
Bliver mange gudløse tiltager Synd; retfærdige ser med Fryd deres Fald.
کوڕەکەت تەمبێ بکە دەتحەسێنێتەوە، چێژ دەداتە گیانت. | 17 |
Tugt din Søn, så kvæger han dig og bringer din Sjæl, hvad der smager.
بەبێ سروش گەل بەڕەڵا دەبێت، بەڵام ئەوەی تەورات پەیڕەو بکات خۆزگەی پێ دەخوازرێت. | 18 |
Uden Syner forvildes et Folk; salig den, der vogter på Loven.
خزمەتکار تەنها بە قسە تەمبێ نابێت، هەرچەندە تێدەگات، بەڵام گوێی ناداتێ. | 19 |
Med Ord lader Træl sig ikke tugte, han fatter dem vel, men adlyder ikke.
ئەو کەسەت بینیوە بە پەلەیە لە قسەکانی؟ گێل لەو زیاتر ئومێدی پێ دەکرێت. | 20 |
Ser du en Mand, der er hastig til Tale, for en Tåbe er der snarere Håb end for ham.
ئەوەی خزمەتکارەکەی لە منداڵییەوە بە ناز ڕابگرێت، لە کۆتاییدا لێی هەڵدەگەڕێتەوە. | 21 |
Forvænner man sin Træl fra ung, vil han til sidst være Herre.
کەسی تووڕە ناکۆکی دەوروژێنێت، کەسی هەڵچووش گوناهی زۆرە. | 22 |
Hidsig Mand vækker Strid, vredladen Mand gør megen Synd.
لووتبەرزی مرۆڤ خۆی نزم دەکاتەوە، بەڵام بێفیز ڕێزدار دەبێت. | 23 |
Et Menneskes Hovmod ydmyger ham, den ydmyge opnår Ære.
هاوبەشی دز ڕقی لە خۆی دەبێتەوە، سوێند دەخوات و دانی پێدا نانێت. | 24 |
Hæleren hader sit Liv, han hører Forbandelsen, men melder intet.
ترسی مرۆڤ تەڵە دەنێتەوە، بەڵام ئەوەی پشت بە یەزدان ببەستێت پەناگیر دەبێت. | 25 |
Frygt for Mennesker leder i Snare, men den, der stoler på HERREN, er bjærget.
زۆر کەس داوای ڕەزامەندی فەرمانڕەوایان دەکەن، بەڵام مرۆڤ لەلایەن یەزدانەوە دادپەروەری بەدەستدەهێنێت. | 26 |
Mange søger en Fyrstes Gunst; Mands Ret er dog fra HERREN.
قێزی ڕاستودروستان لە کەسی ناڕەوایە، قێزی بەدکاریش لەوەیە کە ڕێگای ڕاستە. | 27 |
Urettens Mand er retfærdiges Gru, hvo redeligt vandrer, gudløses Gru.