< پەندەکانی سلێمان 29 >

ئەوەی زۆر سەرزەنشت بکرێت و هەر کەللەڕەق بێت، لەناکاو تێکدەشکێت و چارەسەریشی نابێت. 1
人若屢受譴責,仍然頑固,他必突然喪亡,無法挽救。
کاتێک ڕاستودروستان زۆر بن گەل دڵخۆش دەبێت، کە بەدکار فەرمانڕەوا بێت گەل دەناڵێنێت. 2
義人執政,人民喜慶;惡人專權,人民嘆息。
ئەوەی حەز لە دانایی بکات باوکی دڵخۆش دەکات، هاوڕێی لەشفرۆشانیش سامان بەفیڕۆ دەدات. 3
喜愛智慧的,使父親喜悅;尋花問柳的,必傾家蕩產。
پاشا بە دادوەری وڵات ڕادەگرێت، بەڵام ئەوانەی بەدوای پارە بکەون وێرانی دەکەن. 4
君王秉公行義,必將興邦;但若暴斂橫徵,必將喪邦。
ئەو کەسەی لەگەڵ دراوسێکەی زمانلووسی بکات داو لەبەرپێی دەنێتەوە. 5
對自己的友伴阿諛的人,是在他腳下張設羅網。
لە گوناهی پیاوخراپ تەڵە هەیە، بەڵام کەسی ڕاستودروست گۆرانی دەڵێت و دڵخۆش دەبێت. 6
作惡的人,滿路絆索;正義的人,載欣載奔。
کەسی ڕاستودروست گرنگی بە مافی هەژار دەدات، بەڵام بەدکار ئەو گرنگییە تێناگات. 7
義人關注窮人的案情,但是惡人卻毫不知情。
گاڵتەجاڕان شار دەخەنە ئاژاوەوە، بەڵام دانایان تووڕەیی کپ دەکەنەوە. 8
輕狂的人,煽動城市作亂;明智的人,設法挽回狂瀾。
ئەگەر پیاوێکی دانا گێلێک بداتە دادگا، گێلەکە تووڕە بێت یان گاڵتەی پێ بێت ئاشتی نابێت. 9
智愚爭辯,或怒或笑,終無結果。
خوێنڕێژان ڕقیان لە کەسی دروست دەبێتەوە، بەڵام سەرڕاستان ژیانی دەپارێزن. 10
嗜殺的人,常憎恨正人君子;正直的人,卻關懷他的性命。
گێل هەرچی تووڕەیی لە دڵدایە دەریدەبڕێت، بەڵام دانا خۆی دەگرێت. 11
愚人忿怒,必盡情發洩;明智的人,必自知抑制。
ئەگەر فەرمانڕەوایەک گوێ لە قسەی درۆ بگرێت، هەموو خزمەتکارەکانی دەبنە بەدکار. 12
作首長的,如聽信讒言,他的臣僕,必盡屬小人。
هەژار لەگەڵ زۆردار لەمەدا لە یەکتری دەچن: یەزدان ڕووناکی بە چاوی هەردووکیان دەدات. 13
窮人與壓迫者彼此相遇,二者皆由主獲得光明。
ئەگەر پاشایەک بە ڕاستی دادوەری هەژاران بکات، تەختەکەی هەتاهەتایە دەچەسپێت. 14
君王如秉公審判窮人,他的寶座必永久穩立。
داری تەمبێکردن دانایی دەبەخشێت، بەڵام منداڵ جڵەوی بەربدرێت دایکی خۆی شەرمەزار دەکات. 15
杖責與懲戒,賜予人智慧;嬌縱的孩子,使母親受辱。
کاتێک بەدکاران گەشە دەکەن گوناه زۆر دەبێت، بەڵام ڕاستودروستان کەوتنیان دەبینن. 16
惡人掌權,罪惡隨之增多;正義的人,必親見其崩潰。
کوڕەکەت تەمبێ بکە دەتحەسێنێتەوە، چێژ دەداتە گیانت. 17
懲戒你的兒子,他必使你安心,令你心曠神怡。
بەبێ سروش گەل بەڕەڵا دەبێت، بەڵام ئەوەی تەورات پەیڕەو بکات خۆزگەی پێ دەخوازرێت. 18
神視缺乏時,人民必放縱;遵守法律的,纔蒙受祝福。
خزمەتکار تەنها بە قسە تەمبێ نابێت، هەرچەندە تێدەگات، بەڵام گوێی ناداتێ. 19
要糾正奴才,不宜用言語;即使他明白,他仍不服從。
ئەو کەسەت بینیوە بە پەلەیە لە قسەکانی؟ گێل لەو زیاتر ئومێدی پێ دەکرێت. 20
你是否見過信口開河的人﹖寄望於愚人勝於寄望於他。
ئەوەی خزمەتکارەکەی لە منداڵییەوە بە ناز ڕابگرێت، لە کۆتاییدا لێی هەڵدەگەڕێتەوە. 21
對奴才自幼加以嬌養,他日後終必反僕為主。
کەسی تووڕە ناکۆکی دەوروژێنێت، کەسی هەڵچووش گوناهی زۆرە. 22
易怒的人,極易引起紛爭;性急的人,必犯很多過錯。
لووتبەرزی مرۆڤ خۆی نزم دەکاتەوە، بەڵام بێفیز ڕێزدار دەبێت. 23
驕傲自大,使人屈辱;虛心謙下,使人受榮。
هاوبەشی دز ڕقی لە خۆی دەبێتەوە، سوێند دەخوات و دانی پێدا نانێت. 24
誰與盜賊合夥,實是痛恨自己;他雖聽見咀咒,卻不敢發一言。
ترسی مرۆڤ تەڵە دەنێتەوە، بەڵام ئەوەی پشت بە یەزدان ببەستێت پەناگیر دەبێت. 25
對人畏懼,必陷入羈絆;信賴上主,必獲得安全。
زۆر کەس داوای ڕەزامەندی فەرمانڕەوایان دەکەن، بەڵام مرۆڤ لەلایەن یەزدانەوە دادپەروەری بەدەستدەهێنێت. 26
許多人尋求王侯的慈惠,但每人的判決出自上主。
قێزی ڕاستودروستان لە کەسی ناڕەوایە، قێزی بەدکاریش لەوەیە کە ڕێگای ڕاستە. 27
為非作歹的人,為義人所憎惡;行為正直的人,為惡人所憎惡。

< پەندەکانی سلێمان 29 >