بەدکار بێ ئەوەی کەس ڕاوی بنێت هەڵدێت، بەڵام ڕاستودروست وەک بەچکە شێر چاونەترسە. | 1 |
נסו ואין-רדף רשע וצדיקים ככפיר יבטח |
کە یاخیبوون لە خاکێک هەبێت میری زۆر دەبێت، بەڵام فەرمانڕەوایەکی تێگەیشتوو و زانا نیشتیمان بەرقەرار دەکات. | 2 |
בפשע ארץ רבים שריה ובאדם מבין ידע כן יאריך |
ئەو سەرکردەیەی هەژاران بچەوسێنێتەوە، وەک بارانێکی بەخوڕە هیچ خۆراکێک ناهێڵێتەوە. | 3 |
גבר-רש ועשק דלים-- מטר סחף ואין לחם |
ئەوانەی واز لە تەورات دەهێنن ستایشی بەدکار دەکەن، بەڵام پارێزەرانی تەورات دژایەتییان دەکەن. | 4 |
עזבי תורה יהללו רשע ושמרי תורה יתגרו בם |
پیاوخراپان لە دادپەروەری تێناگەن، بەڵام ئەوانەی ڕوو لە یەزدان دەکەن تەواو تێدەگەن. | 5 |
אנשי-רע לא-יבינו משפט ומבקשי יהוה יבינו כל |
باشترە هەژار ڕێگای تەواوەتی گرتبێت، لە دەوڵەمەند کە ڕێگاکان خواردەکاتەوە. | 6 |
טוב-רש הולך בתמו-- מעקש דרכים והוא עשיר |
ئەوەی تەورات بپارێزێت کوڕێکی تێگەیشتووە، بەڵام هاوڕێی دەستبڵاوان باوکی خۆی ڕیسوا دەکات. | 7 |
נוצר תורה בן מבין ורעה זוללים יכלים אביו |
ئەوەی بە سوو و بازاڕگرانکردن سامانی خۆی زۆر بکات، بۆ یەکێکی کۆدەکاتەوە کە بەزەیی بە نەداران دێتەوە. | 8 |
מרבה הונו בנשך ובתרבית (ותרבית)-- לחונן דלים יקבצנו |
ئەوەی گوێی دابخات لە بیستنی فێرکردنەکەم، تەنانەت نوێژەکەشی قێزەونە. | 9 |
מסיר אזנו משמע תורה-- גם תפלתו תועבה |
ئەوەی سەرڕاستان بەرەو ڕێگای خراپە ببات، دەکەوێتە ئەو چاڵەوە کە خۆی هەڵیکەندووە، بەڵام ئەوانەی کە بێ کەموکوڕین میراتی باشیان بەردەکەوێت. | 10 |
משגה ישרים בדרך רע--בשחותו הוא-יפול ותמימים ינחלו-טוב |
دەوڵەمەند لەبەرچاوی خۆی دانایە، بەڵام هەژاری تێگەیشتوو دەیپشکنێت. | 11 |
חכם בעיניו איש עשיר ודל מבין יחקרנו |
لە سەرکەوتنی ڕاستودروستان شانازییەکی گەورە هەیە، بەڵام لە هەستانی بەدکاران خەڵکی خۆیان دەشارنەوە. | 12 |
בעלץ צדיקים רבה תפארת ובקום רשעים יחפש אדם |
ئەوەی گوناهەکانی خۆی بشارێتەوە سەرناکەوێت، بەڵام دانپێدانەر و وازلێهێنەر بەر بەزەیی دەکەوێت. | 13 |
מכסה פשעיו לא יצליח ומודה ועזב ירחם |
خۆزگە دەخوازرێ بە کەسێک بەردەوام لە یەزدان بترسێت، بەڵام ئەوەی دڵی خۆی ڕەق بکات دەکەوێتە خراپەوە. | 14 |
אשרי אדם מפחד תמיד ומקשה לבו יפול ברעה |
وەک شێرێکی بە نەڕەنەڕ و ورچێکی هەڵچووە، فەرمانڕەوای بەدکار بەسەر گەلی نەدارەوە. | 15 |
ארי-נהם ודב שוקק-- מושל רשע על עם-דל |
فەرمانڕەوای ناتێگەیشتوو زۆرداری زۆر دەکات، بەڵام ئەوەی ڕقی لە دەستکەوتی ناڕەوا بێت تەمەن درێژ دەبێت. | 16 |
נגיד--חסר תבונות ורב מעשקות שנאי (שנא) בצע יאריך ימים |
ئەوەی خوێنی کەسێکی لە مل بێت هەتا ڕۆژی مردنی هەڵاتوو دەبێت. با کەس پشتیوانی نەکات. | 17 |
אדם עשק בדם-נפש-- עד-בור ינוס אל-יתמכו-בו |
ئەوەی بە ڕێگای تەواویدا بڕوات ڕزگار دەبێت، بەڵام ئەوەی ڕێگاکانی خوار بکات لەپڕ دەکەوێت. | 18 |
הולך תמים יושע ונעקש דרכים יפול באחת |
ئەوەی خزمەتی زەوی خۆی بکات تێر نان دەبێت، بەڵام ئەوەی دوای هیچوپووچی بکەوێت تێر هەژاری دەبێت. | 19 |
עבד אדמתו ישבע-לחם ומרדף ריקים ישבע-ריש |
کەسی دڵسۆز بەرەکەتی زۆرە، بەڵام ئەوەی بە پەلە بێت بۆ دەوڵەمەندی بێ سزا نابێت. | 20 |
איש אמונות רב-ברכות ואץ להעשיר לא ינקה |
لایەنگری باش نییە، بەڵام مرۆڤ بۆ لەتە نانێک گوناه دەکات. | 21 |
הכר-פנים לא-טוב ועל-פת-לחם יפשע-גבר |
کەسی بەرچاوتەنگ بە پەلەیە بۆ دەوڵەمەندی، بەڵام نازانێت نەبوونی بۆ دێت. | 22 |
נבהל להון--איש רע עין ולא-ידע כי-חסר יבאנו |
ئەوەی کەسێک سەرزەنشت بکات لە کۆتاییدا پەسەندتر دەبێت لەوەی زمانلووسی دەکات. | 23 |
מוכיח אדם אחרי חן ימצא-- ממחליק לשון |
ئەوەی دایک و باوکی تاڵان بکات و بڵێت: «ئەمە گوناه نییە!» ئەو کەسە هاوبەشی کاولکارانە. | 24 |
גוזל אביו ואמו--ואמר אין-פשע חבר הוא לאיש משחית |
چاوبرسی ناکۆکی دەوروژێنێت، بەڵام ئەوانەی پشت بە یەزدان دەبەستن سەرکەوتوو دەبن. | 25 |
רחב-נפש יגרה מדון ובטח על-יהוה ידשן |
ئەوەی پشت بە بیرکردنەوەی خۆی ببەستێت گێلە، بەڵام ئەوەی بە ڕێگای داناییدا بڕوات دەرباز دەبێت. | 26 |
בוטח בלבו הוא כסיל והולך בחכמה הוא ימלט |
ئەوەی بە هەژار ببەخشێت نەبوون نابێت، بەڵام ئەوەی ڕووی لێ وەرگێڕێت نەفرەتی زۆر دەبێت. | 27 |
נותן לרש אין מחסור ומעלים עיניו רב-מארות |
بە هەستانی بەدکاران خەڵکی خۆیان دەشارنەوە، بەڵام بە لەناوچوونیان ڕاستودروستان سەردەکەون. | 28 |
בקום רשעים יסתר אדם ובאבדם ירבו צדיקים |