< پەندەکانی سلێمان 28 >

بەدکار بێ ئەوەی کەس ڕاوی بنێت هەڵدێت، بەڵام ڕاستودروست وەک بەچکە شێر چاونەترسە. 1
惡人無人追蹤,仍然竄逃;義人安然自得,有如雄獅。
کە یاخیبوون لە خاکێک هەبێت میری زۆر دەبێت، بەڵام فەرمانڕەوایەکی تێگەیشتوو و زانا نیشتیمان بەرقەرار دەکات. 2
由於國家的罪,領袖時有更迭;惟賴明哲之士,邦國方能久存。
ئەو سەرکردەیەی هەژاران بچەوسێنێتەوە، وەک بارانێکی بەخوڕە هیچ خۆراکێک ناهێڵێتەوە. 3
欺壓弱小的惡霸,有如沖沒穀糧的暴雨。
ئەوانەی واز لە تەورات دەهێنن ستایشی بەدکار دەکەن، بەڵام پارێزەرانی تەورات دژایەتییان دەکەن. 4
違法的人,稱揚敗類;守法的人,與之為敵。
پیاوخراپان لە دادپەروەری تێناگەن، بەڵام ئەوانەی ڕوو لە یەزدان دەکەن تەواو تێدەگەن. 5
作惡的人,不明瞭正義;尋求上主的,卻全洞識。
باشترە هەژار ڕێگای تەواوەتی گرتبێت، لە دەوڵەمەند کە ڕێگاکان خواردەکاتەوە. 6
為人正直的窮人,勝於行為邪僻的富人。
ئەوەی تەورات بپارێزێت کوڕێکی تێگەیشتووە، بەڵام هاوڕێی دەستبڵاوان باوکی خۆی ڕیسوا دەکات. 7
遵守法律的,是智慧之子;交結蕩子的,是取辱己父。
ئەوەی بە سوو و بازاڕگرانکردن سامانی خۆی زۆر بکات، بۆ یەکێکی کۆدەکاتەوە کە بەزەیی بە نەداران دێتەوە. 8
誰放貸取利增加己產,是為憐恤貧乏者積蓄。
ئەوەی گوێی دابخات لە بیستنی فێرکردنەکەم، تەنانەت نوێژەکەشی قێزەونە. 9
對於法律,人若充耳不聞,他的祈禱,也為上主所惡。
ئەوەی سەرڕاستان بەرەو ڕێگای خراپە ببات، دەکەوێتە ئەو چاڵەوە کە خۆی هەڵیکەندووە، بەڵام ئەوانەی کە بێ کەموکوڕین میراتی باشیان بەردەکەوێت. 10
勾引正直的人走上邪路的,必落在自己所掘的坑內;但正直的人仍能繼承幸福。
دەوڵەمەند لەبەرچاوی خۆی دانایە، بەڵام هەژاری تێگەیشتوو دەیپشکنێت. 11
富貴的人,自認為有智慧,聰明的窮人一眼即看穿。
لە سەرکەوتنی ڕاستودروستان شانازییەکی گەورە هەیە، بەڵام لە هەستانی بەدکاران خەڵکی خۆیان دەشارنەوە. 12
義人獲勝,群情歡騰;惡霸當道,人人走避。
ئەوەی گوناهەکانی خۆی بشارێتەوە سەرناکەوێت، بەڵام دانپێدانەر و وازلێهێنەر بەر بەزەیی دەکەوێت. 13
文過飾非的,必不會順利;認錯悔改的,將蒙受憐憫。
خۆزگە دەخوازرێ بە کەسێک بەردەوام لە یەزدان بترسێت، بەڵام ئەوەی دڵی خۆی ڕەق بکات دەکەوێتە خراپەوە. 14
常戒慎的人,必蒙祝福;心硬如鐵者,必遭災禍。
وەک شێرێکی بە نەڕەنەڕ و ورچێکی هەڵچووە، فەرمانڕەوای بەدکار بەسەر گەلی نەدارەوە. 15
暴君欺凌貧窮弱小,有如咆哮怒獅,飢餓野熊。
فەرمانڕەوای ناتێگەیشتوو زۆرداری زۆر دەکات، بەڵام ئەوەی ڕقی لە دەستکەوتی ناڕەوا بێت تەمەن درێژ دەبێت. 16
無知的昏君,必橫行霸道;憎恨貪婪的,將延年益壽。
ئەوەی خوێنی کەسێکی لە مل بێت هەتا ڕۆژی مردنی هەڵاتوو دەبێت. با کەس پشتیوانی نەکات. 17
身負血債者,雖逃至死地,也無人搭救。
ئەوەی بە ڕێگای تەواویدا بڕوات ڕزگار دەبێت، بەڵام ئەوەی ڕێگاکانی خوار بکات لەپڕ دەکەوێت. 18
行走正路的,必安然無恙;愛走曲徑的,必墮入陷阱。
ئەوەی خزمەتی زەوی خۆی بکات تێر نان دەبێت، بەڵام ئەوەی دوای هیچوپووچی بکەوێت تێر هەژاری دەبێت. 19
自耕其地的,必常得飽食;追求虛幻的,必飽嘗貧苦。
کەسی دڵسۆز بەرەکەتی زۆرە، بەڵام ئەوەی بە پەلە بێت بۆ دەوڵەمەندی بێ سزا نابێت. 20
忠誠篤實的人,將滿渥福祉;急於致富的人,將難免無過。
لایەنگری باش نییە، بەڵام مرۆڤ بۆ لەتە نانێک گوناه دەکات. 21
顧及人的情面,原非一件好事;但為一片麵包,人卻陷身不義。
کەسی بەرچاوتەنگ بە پەلەیە بۆ دەوڵەمەندی، بەڵام نازانێت نەبوونی بۆ دێت. 22
眼睛貪婪的人,匆匆急於致富;豈知貧乏窮困,即將臨他身上!
ئەوەی کەسێک سەرزەنشت بکات لە کۆتاییدا پەسەندتر دەبێت لەوەی زمانلووسی دەکات. 23
責斥他人的,終比奉承的,更得人愛戴。
ئەوەی دایک و باوکی تاڵان بکات و بڵێت: «ئەمە گوناه نییە!» ئەو کەسە هاوبەشی کاولکارانە. 24
向自己父母行竊,卻說「這並不是罪,」與強盜是同路人。
چاوبرسی ناکۆکی دەوروژێنێت، بەڵام ئەوانەی پشت بە یەزدان دەبەستن سەرکەوتوو دەبن. 25
貪得無厭的人,必引起爭端;信賴上主的人,必心安理得。
ئەوەی پشت بە بیرکردنەوەی خۆی ببەستێت گێلە، بەڵام ئەوەی بە ڕێگای داناییدا بڕوات دەرباز دەبێت. 26
自恃聰明的,實是糊塗人;行事智慧的,必安全無恙。
ئەوەی بە هەژار ببەخشێت نەبوون نابێت، بەڵام ئەوەی ڕووی لێ وەرگێڕێت نەفرەتی زۆر دەبێت. 27
樂施濟貧的,決不會匱乏;視若無睹的,必飽受咒罵。
بە هەستانی بەدکاران خەڵکی خۆیان دەشارنەوە، بەڵام بە لەناوچوونیان ڕاستودروستان سەردەکەون. 28
惡霸當道,人人走避;惡霸滅亡,義人興旺。

< پەندەکانی سلێمان 28 >