< پەندەکانی سلێمان 27 >
شانازی بە سبەینێ مەکە، چونکە نازانی ڕۆژ چی لێ دەکەوێتەوە. | 1 |
あすのことを誇ってはならない、一日のうちに何がおこるかを知ることができないからだ。
با نامۆ ستایشت بکات نەک دەمی خۆت، بێگانە نەک لێوەکانت. | 2 |
自分の口をもって自らをほめることなく、他人にほめさせよ。自分のくちびるをもってせず、ほかの人にあなたをほめさせよ。
بەرد قورسە و لم بە سەنگە، بەڵام تووڕەیی گێل لە هەردووکیان قورسترە. | 3 |
石は重く、砂も軽くはない、しかし愚かな者の怒りはこの二つよりも重い。
هەڵچوون توندوتیژە و تووڕەیی لێشاوە، بەڵام کێ لەبەردەم ئیرەیی خۆ ڕادەگرێت؟ | 4 |
憤りはむごく、怒りははげしい、しかしねたみの前には、だれが立ちえよう。
سەرزەنشتی ئاشکرا لە خۆشەویستی شاردراوە باشترە. | 5 |
あからさまに戒めるのは、ひそかに愛するのにまさる。
برینی دۆست دڵسۆزییە، بەڵام ماچی دوژمن بە فێڵە. | 6 |
愛する者が傷つけるのは、まことからであり、あだの口づけするのは偽りからである。
کەسی تێر پێ لە هەنگوین دەنێت، بەڵام بۆ برسی هەموو تاڵێتییەک شیرینە. | 7 |
飽いている者は蜂蜜をも踏みつける、しかし飢えた者には苦い物でさえ、みな甘い。
وەک چۆلەکەی وێڵبوو لە هێلانەکەی، ئاوایە مرۆڤی وێڵ لە هەواری خۆی. | 8 |
その家を離れてさまよう人は、巣を離れてさまよう鳥のようだ。
بۆن و بخورد دڵ خۆش دەکەن، شیرینی برادەریش لە پەرۆشی ڕاوێژە. | 9 |
油と香とは人の心を喜ばせる、しかし魂は悩みによって裂かれる。
واز لە برادەرەکانی خۆت و باوکت مەهێنە، لە ڕۆژی لێقەومانت مەچووە ماڵی برات، دراوسێی نزیک لە برای دوور باشترە. | 10 |
あなたの友、あなたの父の友を捨てるな、あなたが悩みにあう日には兄弟の家に行くな、近い隣り人は遠くにいる兄弟にまさる。
ڕۆڵە، دانا بە و دڵم خۆش بکە، بۆ ئەوەی وەڵامی ئەوانە بدەمەوە کە لۆمەم دەکەن. | 11 |
わが子よ、知恵を得て、わたしの心を喜ばせよ、そうすればわたしをそしる者に答えることができる。
ژیر خراپە دەبینێت و خۆی دەشارێتەوە، بەڵام ساویلکە مل پێوەدەنێت و سزا دەدرێ. | 12 |
賢い者は災を見て自ら避け、思慮のない者は進んでいって、罰をうける。
ئەگەر کەسێک بووە کەفیلی نامۆیەک کەواکەی لێ وەربگرە، لەبەر بێگانەکە بارمتەی لێ وەربگرە. | 13 |
人のために保証する者からは、まずその着物をとれ、他人のために保証をする者をば抵当に取れ。
ئەوەی بە دەنگی بەرز داوای بەرەکەت بۆ دراوسێکەی بکات لە بەیانی زوودا، بە نەفرەت بۆی ئەژمارد دەکرێت. | 14 |
朝はやく起きて大声にその隣り人を祝すれば、かえってのろいと見なされよう。
دڵۆپەکردنی بەردەوام لە ڕۆژی باران، هەروەک ئافرەتی شەڕانییە. | 15 |
雨の降る日に雨漏りの絶えないのと、争い好きな女とは同じだ。
ئەوەی دەستەمۆی بکات، با دەستەمۆ دەکات، بە دەستی ڕاستی زەیت دەگرێت. | 16 |
この女を制するのは風を制するのとおなじく、右の手に油をつかむのとおなじだ。
ئاسن بە ئاسن تیژ دەکرێت و مرۆڤیش ڕووی برادەرەکەی تیژ دەکات. | 17 |
鉄は鉄をとぐ、そのように人はその友の顔をとぐ。
ئەوەی چاودێری دار هەنجیرێک بکات بەرەکەی دەخوات، ئەوەی گەورەکەی خۆی بپارێزێت ڕێزی دەگیرێت. | 18 |
いちじくの木を守る者はその実を食べる、主人を尊ぶ者は誉を得る。
وەک لە ئاودا وێنەدانەوەی ڕوو دەبینرێت، ئاواش دڵی مرۆڤ وێنەی مرۆڤەکە دەداتەوە. | 19 |
水にうつせば顔と顔とが応じるように、人の心はその人をうつす。
جیهانی مردووان و لەناوچوون تێر نابن، هەروەها چاوی مرۆڤیش تێر نابێت. (Sheol ) | 20 |
陰府と滅びとは飽くことなく、人の目もまた飽くことがない。 (Sheol )
بۆتە بۆ زیوە و کوورە بۆ زێڕ، مرۆڤیش بە دەمی ستایشکەرەکەی تاقی دەکرێتەوە. | 21 |
るつぼによって銀をためし、炉によって金をためす、人はその称賛によってためされる。
هەرچەندە گێل لەناو هاون بکوتی، لەگەڵ دانەوێڵە بە دەسکە هاون، گێلایەتییەکەی لێی جیا نابێتەوە. | 22 |
愚かな者をうすに入れ、きねをもって、麦と共にこれをついても、その愚かさは去ることがない。
باش حاڵی مێگەلەکانت بزانە، دڵت هەر لەلای ڕانە مەڕەکانت بێت، | 23 |
あなたの羊の状態をよく知り、あなたの群れに心をとめよ。
چونکە دەوڵەمەندی هەتاسەر نییە، تاجیش نەوە بە نەوە بەردەوام نابێت. | 24 |
富はいつまでも続くものではない、どうして位が末代までも保つであろうか。
کاتێک کا نامێنێت و گیا دەردەکەوێت، گیاوگۆڵی شاخان کۆدەکرێنەوە، | 25 |
草が刈り取られ、新しい芽がのび、山の牧草も集められると、
بەرخەکان بۆ جلوبەرگ و گیسکەکانیش بۆ نرخی کێڵگە. | 26 |
小羊はあなたの衣料を出し、やぎは畑を買う価となり、
بەپێی پێویست شیری بزنیشت دەبێت کە بەشی خواردنی خۆت و خێزانەکەت و بژێوی کەنیزەکانت دەکات. | 27 |
やぎの乳は多くて、あなたと、あなたの家のものの食物となり、おとめらを養うのにじゅうぶんである。