< پەندەکانی سلێمان 27 >

شانازی بە سبەینێ مەکە، چونکە نازانی ڕۆژ چی لێ دەکەوێتەوە. 1
不要為明日自誇,因為你不知今天能發生什麼。
با نامۆ ستایشت بکات نەک دەمی خۆت، بێگانە نەک لێوەکانت. 2
只應讓人讚美你,你不應開口自誇;讚你的該是他人,不該是你的唇舌。
بەرد قورسە و لم بە سەنگە، بەڵام تووڕەیی گێل لە هەردووکیان قورسترە. 3
石頭重,沙礫沉,愚人的忿怒,比二者都重。
هەڵچوون توندوتیژە و تووڕەیی لێشاوە، بەڵام کێ لەبەردەم ئیرەیی خۆ ڕادەگرێت؟ 4
憤怒固然殘酷,暴怒更是猛烈;可是面對妒恨,有誰能夠抵受﹖
سەرزەنشتی ئاشکرا لە خۆشەویستی شاردراوە باشترە. 5
公開的責斥,勝於暗中的溺愛。
برینی دۆست دڵسۆزییە، بەڵام ماچی دوژمن بە فێڵە. 6
友人的抨擊是忠誠,仇人的擁吻是欺騙。
کەسی تێر پێ لە هەنگوین دەنێت، بەڵام بۆ برسی هەموو تاڵێتییەک شیرینە. 7
人若吃飽了,蜂蜜也厭惡;若肚子饑餓,苦物也甘甜。
وەک چۆلەکەی وێڵبوو لە هێلانەکەی، ئاوایە مرۆڤی وێڵ لە هەواری خۆی. 8
離家飄泊的遊子,有如無巢可歸的雀鳥。
بۆن و بخورد دڵ خۆش دەکەن، شیرینی برادەریش لە پەرۆشی ڕاوێژە. 9
香油和香料,能暢快人心;朋友的勸勉,能撫慰人靈。
واز لە برادەرەکانی خۆت و باوکت مەهێنە، لە ڕۆژی لێقەومانت مەچووە ماڵی برات، دراوسێی نزیک لە برای دوور باشترە. 10
你的知心朋友,你父親的至交,你切不可離棄;在你憂患的時日,不要進兄弟的家。靠近的鄰舍,勝於遠地的兄弟。
ڕۆڵە، دانا بە و دڵم خۆش بکە، بۆ ئەوەی وەڵامی ئەوانە بدەمەوە کە لۆمەم دەکەن. 11
我兒,作個智慧人,使我心高興,好叫我回答笑罵我的人。
ژیر خراپە دەبینێت و خۆی دەشارێتەوە، بەڵام ساویلکە مل پێوەدەنێت و سزا دەدرێ. 12
精明人遇見災禍,即行隱避;無知者反向前走,自招損害。
ئەگەر کەسێک بووە کەفیلی نامۆیەک کەواکەی لێ وەربگرە، لەبەر بێگانەکە بارمتەی لێ وەربگرە. 13
誰為外方人作保,拿出他的衣服;誰為異族人作保,以他本人作質。
ئەوەی بە دەنگی بەرز داوای بەرەکەت بۆ دراوسێکەی بکات لە بەیانی زوودا، بە نەفرەت بۆی ئەژمارد دەکرێت. 14
清晨向人高聲祝福,就等於向他人咀咒。
دڵۆپەکردنی بەردەوام لە ڕۆژی باران، هەروەک ئافرەتی شەڕانییە. 15
豪雨的時日,滴漏不已:好吵的女人,也是如此;
ئەوەی دەستەمۆی بکات، با دەستەمۆ دەکات، بە دەستی ڕاستی زەیت دەگرێت. 16
誰願意攔阻她,無異攔阻狂風,又好似右手抓油。
ئاسن بە ئاسن تیژ دەکرێت و مرۆڤیش ڕووی برادەرەکەی تیژ دەکات. 17
朋友互相砥礪,有如以鐵銼鐵。
ئەوەی چاودێری دار هەنجیرێک بکات بەرەکەی دەخوات، ئەوەی گەورەکەی خۆی بپارێزێت ڕێزی دەگیرێت. 18
看守無花果樹的,必食其果;護守自己主人的,必受器重。
وەک لە ئاودا وێنەدانەوەی ڕوو دەبینرێت، ئاواش دڵی مرۆڤ وێنەی مرۆڤەکە دەداتەوە. 19
人心不同,猶如其面。
جیهانی مردووان و لەناوچوون تێر نابن، هەروەها چاوی مرۆڤیش تێر نابێت. (Sheol h7585) 20
陰府和冥域,總填不滿;世人的眼睛,從不滿足。 (Sheol h7585)
بۆتە بۆ زیوە و کوورە بۆ زێڕ، مرۆڤیش بە دەمی ستایشکەرەکەی تاقی دەکرێتەوە. 21
鍋煉銀,爐煉金,諂媚煉人心。
هەرچەندە گێل لەناو هاون بکوتی، لەگەڵ دانەوێڵە بە دەسکە هاون، گێلایەتییەکەی لێی جیا نابێتەوە. 22
你盡可在臼中將愚人舂碎,但他的昏愚卻永不能剷除。
باش حاڵی مێگەلەکانت بزانە، دڵت هەر لەلای ڕانە مەڕەکانت بێت، 23
對你羊群的情況,應加注意;對你的家畜,應常留心照料;
چونکە دەوڵەمەندی هەتاسەر نییە، تاجیش نەوە بە نەوە بەردەوام نابێت. 24
因為錢財並不能永存,寶藏也不能永留萬代。
کاتێک کا نامێنێت و گیا دەردەکەوێت، گیاوگۆڵی شاخان کۆدەکرێنەوە، 25
割去了乾草,青草又叢生;山間的野草,也收集起來;
بەرخەکان بۆ جلوبەرگ و گیسکەکانیش بۆ نرخی کێڵگە. 26
那時羔羊供你衣料,山羊供你地價,
بەپێی پێویست شیری بزنیشت دەبێت کە بەشی خواردنی خۆت و خێزانەکەت و بژێوی کەنیزەکانت دەکات. 27
羊奶足以養你,維持你的家庭,養活你的婢女。

< پەندەکانی سلێمان 27 >