وەک بەفر لە هاوین و باران لە کاتی دروێنەدا، ئاواش ڕێزلێنان لە گێل ناوەشێتەوە. | 1 |
همانطور که باریدن برف در تابستان یا باران در فصل درو خلاف قانون طبیعت است، همچنان است احترام گذاشتن به اشخاص نادان. |
وەک چۆلەکەی فڕیو و پەڕەسێلکەی باڵگرتوو، ئاواشە نەفرەت بەبێ هۆ نایێت. | 2 |
نفرین، بر کسی که مستحق آن نیست اثری ندارد و مانند گنجشک یا پرستویی است که این سو و آن سو پرواز میکند و در جایی نمینشیند. |
قامچی بۆ ئەسپ و لغاو بۆ گوێدرێژە، کوتەکیش بۆ پشتی گێلەکانە. | 3 |
شلّاق برای اسب است و افسار برای الاغ، و چوب تنبیه برای آدم نادان. |
وەڵامی گێل مەدەوە بەپێی گێلایەتییەکەی، نەوەک تۆش وەک ئەوت لێ بێت. | 4 |
نادان را مطابق حماقتش جواب نده، مبادا تو هم مثل او شوی. |
وەڵامی گێل بدەوە بەپێی گێلایەتییەکەی، نەوەک لەبەرچاوی خۆی ببێت بە دانا. | 5 |
نادان را مطابق حماقتش جواب بده، مبادا خودش را عاقل بداند. |
وەک بڕینەوەی قاچەکانی خۆیەتی و نۆشینی ستەمە، ئەوەی بە دەستی گێل پەیام بنێرێت. | 6 |
کسی که توسط آدم نادان پیغام میفرستد مثل شخصی است که پای خود را قطع میکند و یا زهر مینوشد. |
وەک شۆڕبوونەوەی قاچەکانی گۆجە، پەند لە دەمی گێلەکان. | 7 |
مثلی که از دهان شخص نادان بیرون میآید، مانند پای لنگ، سست است. |
وەک گرێدانی بەرد بە بەردەقانییەوە، ئەوەی ڕێز لە گێل دەگرێت. | 8 |
احترام گذاشتن به شخص نادان، مانند بستن سنگ به فلاخن، کار احمقانهای است. |
وەک دڕکە لە دەستی سەرخۆش، پەند لە دەمی گێلەکان. | 9 |
مثلی که از دهان شخص نادان بیرون میآید همچون خاری که به دست آدم مست فرو میرود و او حس نمیکند، بیاثر است. |
وەک تیرهاوێژێکە کوێرانە لە خەڵک بگرێت، بەکرێگری گێل و ڕێبوار. | 10 |
کسی که نادان یا هر رهگذری را استخدام میکند، مانند تیراندازی است که بیهدف تیر رها کرده، هر رهگذری را مجروح میسازد. |
وەک سەگ بگەڕێتەوە سەر ڕشانەوەکەی، گێلیش گێلایەتییەکەی دووبارەی دەکاتەوە. | 11 |
همانطور که سگ به قی خود باز میگردد، آدم احمق نیز حماقت خود را تکرار میکند. |
کەست بینیوە لەبەرچاوی خۆی دانا بێت؟ گێل لەو زیاتر ئومێدی پێ دەکرێت. | 12 |
کسی که در نظر خود عاقل است از یک نادان هم نادانتر است. |
تەمبەڵ دەڵێت: «شێر لەسەر ڕێگایە، نەڕەشێر لەنێو گۆڕەپانەکانە.» | 13 |
آدم تنبل پایش را از خانه بیرون نمیگذارد و میگوید: «شیرهای درنده در کوچهها هستند!» |
دەرگا لەسەر ڕێزە دەسووڕێتەوە، تەمبەڵیش لەناو نوێنەکەی. | 14 |
او مانند دری که بر پاشنهاش میچرخد، در رختخوابش میغلتد و از آن جدا نمیشود. |
تەمبەڵ دەست دەخاتە ناو قاپ، زەحمەتە بۆی بیباتە ناو دەمی. | 15 |
دستش را به طرف بشقاب دراز میکند ولی از فرط تنبلی لقمه را به دهانش نمیگذارد. |
تەمبەڵ لەبەرچاوی خۆی داناترە لە حەوت کەس کە وەڵامی ژیرانە دەدەنەوە. | 16 |
با این حال او خود را داناتر از هفت مرد عاقل میداند. |
وەک گرتنی سەگێکە بە گوێیەکانی ئەوەی ڕێبوارە و خۆی دەخاتە ناو ناکۆکییەکەوە کە هی ئەو نییە. | 17 |
کسی که در نزاعی دخالت میکند که به او مربوط نیست مانند شخصی است که گوشهای سگی را میکشد. |
وەک شێتێک پشکۆ و تیری مەرگ بهاوێژێت، | 18 |
شخصی که همسایهٔ خود را فریب بدهد و بعد بگوید که شوخی کرده است، مثل دیوانهای است که به هر طرف آتش و تیرهای مرگبار پرت میکند. |
ئاوایە ئەوەی فێڵ لە دراوسێکەی بکات و بڵێت: «تەنها گاڵتەم کرد!» | 19 |
دار نەبێت ئاگر دەکوژێتەوە، دەمشڕ نەبێت دووبەرەکی نامێنێت. | 20 |
هیزم که نباشد آتش خاموش میشود، سخنچین که نباشد نزاع فرو مینشیند. |
خەڵووز بۆ پشکۆ و دار بۆ ئاگرە، پیاوی شەڕانگێزیش بۆ ورووژاندنی ناکۆکییە. | 21 |
همانطور که زغال و هیزم آتش را مشتعل میکند، مرد ستیزهجو هم جنگ و نزاع بر پا مینماید. |
قسەکانی دەمشڕ وەک پارووی بەتامە، شۆڕ دەبێتەوە ناو ورگ. | 22 |
سخنان سخنچین مانند لقمههای لذیذی است که با لذت بلعیده میشود. |
وەک گۆزەی گڵینی داپۆشراوە بە خڵتی زیو قسەی شیرین لە دڵێکی خراپەوە. | 23 |
سخنان زیبا و فریبنده، شرارت دل را پنهان میسازد، درست مانند لعابی که ظرف گلی را میپوشاند. |
قین لە دڵ بە لێوەکانی خۆی دەشارێتەوە، بەڵام لە ناخیدا فڕوفێڵ دادەنێتەوە. | 24 |
شخص کینهتوز با حرفهایش کینهٔ دلش را مخفی میکند؛ |
ئەگەر قسەی شیرینی کرد باوەڕی پێ مەکە، چونکە حەوت شتی قێزەون لە دڵیدایە. | 25 |
اما تو گول حرفهای فریبندهٔ او را نخور، زیرا دلش پر از نفرت است. |
هەرچەندە بە فێڵ قینی خۆی بشارێتەوە، خراپەی لەناو کۆمەڵدا ئاشکرا دەبێت. | 26 |
اگرچه نفرتش را با حیله پنهان میکند، اما سرانجام پلیدی او بر همگان آشکار خواهد شد. |
ئەوەی چاڵێک هەڵکەنێت خۆی تێی دەکەوێت، ئەوەی بەردێک گلۆر بکاتەوە بەرەو خۆی دەگەڕێتەوە. | 27 |
هر که برای دیگران چاه بکند، خود در آن خواهد افتاد. هر که سنگی به طرف دیگران بغلتاند، آن سنگ برمیگردد و بر روی خود او میافتد. |
زمانی درۆ ڕقی لەوانە دەبێتەوە کە برینداریان دەکات، زمانی لووسیش وێرانکاری دەکات. | 28 |
زبان دروغگو از مجروح شدگان خود نفرت دارد و دهان چاپلوس خرابی بار میآورد. |