< پەندەکانی سلێمان 26 >

وەک بەفر لە هاوین و باران لە کاتی دروێنەدا، ئاواش ڕێزلێنان لە گێل ناوەشێتەوە. 1
有如夏日下雪,秋收降雨,不合時令;同樣愚昧的人獲得光榮,亦不適宜。
وەک چۆلەکەی فڕیو و پەڕەسێلکەی باڵگرتوو، ئاواشە نەفرەت بەبێ هۆ نایێت. 2
有如麻雀逃走,燕子飛去:無端的咒罵,也一去無蹤。
قامچی بۆ ئەسپ و لغاو بۆ گوێدرێژە، کوتەکیش بۆ پشتی گێلەکانە. 3
馬需要皮鞭,驢需要轡頭,愚昧人的脊背需要棍棒。
وەڵامی گێل مەدەوە بەپێی گێلایەتییەکەی، نەوەک تۆش وەک ئەوت لێ بێت. 4
回答愚昧人,別照樣愚昧,免得你也像他一樣;
وەڵامی گێل بدەوە بەپێی گێلایەتییەکەی، نەوەک لەبەرچاوی خۆی ببێت بە دانا. 5
回答愚昧人,有時應愚昧,免得他自以為聰明。
وەک بڕینەوەی قاچەکانی خۆیەتی و نۆشینی ستەمە، ئەوەی بە دەستی گێل پەیام بنێرێت. 6
派遣愚昧人,去作傳話者,是自斷己足,是自尋苦惱。
وەک شۆڕبوونەوەی قاچەکانی گۆجە، پەند لە دەمی گێلەکان. 7
猶如跛子的腳虛懸無力,箴言在愚人口中也是如此。
وەک گرێدانی بەرد بە بەردەقانییەوە، ئەوەی ڕێز لە گێل دەگرێت. 8
將光榮體面授給愚昧人,無異將寶石投在石堆裏。
وەک دڕکە لە دەستی سەرخۆش، پەند لە دەمی گێلەکان. 9
箴言在愚人口中,猶如荊棘在醉漢手中。
وەک تیرهاوێژێکە کوێرانە لە خەڵک بگرێت، بەکرێگری گێل و ڕێبوار. 10
雇用愚人或過路人的人,無異射傷眾人的弓箭手。
وەک سەگ بگەڕێتەوە سەر ڕشانەوەکەی، گێلیش گێلایەتییەکەی دووبارەی دەکاتەوە. 11
愚人一再重複他的愚行,猶如狗再來吃牠嘔吐之物。
کەست بینیوە لەبەرچاوی خۆی دانا بێت؟ گێل لەو زیاتر ئومێدی پێ دەکرێت. 12
你是否見過自作聰明的人﹖寄望於愚人必寄望於他更好。
تەمبەڵ دەڵێت: «شێر لەسەر ڕێگایە، نەڕەشێر لەنێو گۆڕەپانەکانە.» 13
懶惰人常說:「路上有猛獅,街市有壯獅。」
دەرگا لەسەر ڕێزە دەسووڕێتەوە، تەمبەڵیش لەناو نوێنەکەی. 14
懶人在床榻上輾轉,猶如門扇在樞紐上旋轉。
تەمبەڵ دەست دەخاتە ناو قاپ، زەحمەتە بۆی بیباتە ناو دەمی. 15
懶人伸手在盤中取食,送到口邊也感到辛苦。
تەمبەڵ لەبەرچاوی خۆی داناترە لە حەوت کەس کە وەڵامی ژیرانە دەدەنەوە. 16
懶惰人自認為聰明人,遠勝過七個善於應對的人。
وەک گرتنی سەگێکە بە گوێیەکانی ئەوەی ڕێبوارە و خۆی دەخاتە ناو ناکۆکییەکەوە کە هی ئەو نییە. 17
干涉與己無關的爭端,有如抓過路狗的尾巴。
وەک شێتێک پشکۆ و تیری مەرگ بهاوێژێت، 18
誰騙了人而後說:「我只開玩笑! 」
ئاوایە ئەوەی فێڵ لە دراوسێکەی بکات و بڵێت: «تەنها گاڵتەم کرد!» 19
猶如狂人投擲火把、利箭和死亡。
دار نەبێت ئاگر دەکوژێتەوە، دەمشڕ نەبێت دووبەرەکی نامێنێت. 20
沒有木柴,火即熄滅;沒有讒言,爭端即息。
خەڵووز بۆ پشکۆ و دار بۆ ئاگرە، پیاوی شەڕانگێزیش بۆ ورووژاندنی ناکۆکییە. 21
誰惹事生非,挑撥爭端,是在火炭上加炭,火上加柴。
قسەکانی دەمشڕ وەک پارووی بەتامە، شۆڕ دەبێتەوە ناو ورگ. 22
進讒者的話,如可口美味,能深深透入肺腑的深處。
وەک گۆزەی گڵینی داپۆشراوە بە خڵتی زیو قسەی شیرین لە دڵێکی خراپەوە. 23
口蜜腹劍的人,有如塗上銀的陶器。
قین لە دڵ بە لێوەکانی خۆی دەشارێتەوە، بەڵام لە ناخیدا فڕوفێڵ دادەنێتەوە. 24
懷恨他人的,善措詞掩飾;但在他心底,卻藏有陰險。
ئەگەر قسەی شیرینی کرد باوەڕی پێ مەکە، چونکە حەوت شتی قێزەون لە دڵیدایە. 25
誰聲調過柔,你不要相信;因在他心中,藏有七種惡。
هەرچەندە بە فێڵ قینی خۆی بشارێتەوە، خراپەی لەناو کۆمەڵدا ئاشکرا دەبێت. 26
仇恨雖可以詭計來掩飾,但在集會中險惡必敗露。
ئەوەی چاڵێک هەڵکەنێت خۆی تێی دەکەوێت، ئەوەی بەردێک گلۆر بکاتەوە بەرەو خۆی دەگەڕێتەوە. 27
挖掘陷阱的必自陷其中,滾轉石頭的必為石所壓。
زمانی درۆ ڕقی لەوانە دەبێتەوە کە برینداریان دەکات، زمانی لووسیش وێرانکاری دەکات. 28
撒謊的唇舌,必痛恨真理;諂媚的嘴臉必製造喪亡。

< پەندەکانی سلێمان 26 >