< پەندەکانی سلێمان 25 >

ئەمانەش هەر پەندی سلێمانن کە پیاوەکانی حەزقیای پاشای یەهودا نووسیویانەتەوە: 1
Hæ quoque parabolæ Salomonis, quas transtulerunt viri Ezechiæ regis Iuda.
شکۆمەندیی خودا لە شاردنەوەی بابەتدایە، شکۆمەندیی پاشایانیش لە لێکۆڵینەوەی بابەتدایە. 2
Gloria Dei est celare verbum, et gloria regum investigare sermonem.
هەروەک ئاسمان بۆ بەرزییە و زەوی بۆ قووڵییە، دڵی پاشایانیش ناپشکنرێت. 3
Cælum sursum, et terra deorsum, et cor regum inscrutabile.
خڵت لە زیو داماڵە، ئەو کاتە دەتوانرێت کەرەستەی لێ دروستبکرێت. 4
Aufer rubiginem de argento, et egredietur vas purissimum:
بەدکار لەبەردەم پاشا داماڵە، بە ڕاستودروستی تەختەکەی دەچەسپێت. 5
Aufer impietatem de vultu regis, et firmabitur iustitia thronus eius.
لەبەردەم پاشا خۆت بەرز مەکەرەوە، لە شوێنی گەورە پیاوان ڕامەوەستە. 6
Ne gloriosus appareas coram rege, et in loco magnorum ne steteris.
وا چاکترە پێت بگوترێت: «سەربکەوە بۆ ئێرە،» نەک لەلای میر تەریق بیتەوە. ئەوەی بە چاوی خۆت بینیت، 7
Melius est enim ut dicatur tibi: Ascende huc; quam ut humilieris coram principe.
خێرا مەیبە بۆ دادگا، چونکە لە کۆتاییەکەی چی دەکەیت ئەگەر دراوسێکەت شەرمەزاری کردیت؟ 8
Quæ viderunt oculi tui, ne proferas in iurgio cito: ne postea emendare non possis, cum dehonestaveris amicum tuum.
کە باسی کێشەکەت دەکەیت لەگەڵ دراوسێکەت، نهێنی خەڵکی دیکە مەدرکێنە، 9
Causam tuam tracta cum amico tuo, et secretum extraneo ne reveles:
نەوەک گوێگرێک شەرمەزارت بکات، جا ناوە زڕاوەکەت لێ نابێتەوە. 10
ne forte insultet tibi cum audierit, et exprobrare non cesset. Gratia et amicitia liberant: quas tibi serva, ne exprobrabilis fias.
سێوێکی زێڕە و لە زیو گیراوە، ئەو قسەیەی لە کاتی خۆیدا دەکرێت. 11
Mala aurea in lectis argenteis, qui loquitur verbum in tempore suo.
وەک گوارەی زێڕە و خشڵی زێڕی بێگەردە، سەرزەنشتی دانا بۆ گوێی بیسەر. 12
Inauris aurea, et margaritum fulgens, qui arguit sapientem, et aurem obedientem.
وەک ساردی بەفرە لە ڕۆژی دروێنەدا، نوێنەری دەستپاک بۆ ئەوانەی دەینێرن، دڵی گەورەکانی فێنک دەکاتەوە. 13
Sicut frigus nivis in die messis, ita legatus fidelis ei, qui misit eum, animam ipsius requiescere facit.
هەور و بای بێ بارانە، ئەوەی شانازی بە دیاری بکات و نەیبەخشێت. 14
Nubes, et ventus, et pluviæ non sequentes, vir gloriosus, et promissa non complens.
بە نەسرەوتن فەرمانڕەوا قایل دەکرێت، زمانی نەرمیش ئێسک دەشکێنێت. 15
Patientia lenietur princeps, et lingua mollis confringet duritiam.
ئەگەر هەنگوینت دۆزییەوە بەگوێرەی پێویست بیخۆ، ئەگینا پڕ دەبیت و دەیڕشێنیتەوە. 16
Mel invenisti, comede quod sufficit tibi, ne forte satiatus evomas illud.
بە کەمی پێت لە ماڵی دراوسێکەت دابنێ، ئەگینا لێت تێر دەبێت و ڕقی لێت دەبێتەوە. 17
Subtrahe pedem tuum de domo proximi tui, nequando satiatus oderit te.
وەک کوتەک و شمشێر و تیری تیژە، ئەوەی شایەتی درۆ لەسەر دراوسێکەی بدات. 18
Iaculum, et gladius, et sagitta acuta, homo qui loquitur contra proximum suum falsum testimonium.
وەک ددانی کلۆر و قاچی لەجێ چووە، پشتبەستن بە ناپاک لە ڕۆژی تەنگانەدا. 19
Dens putridus, et pes lassus, qui sperat super infideli in die angustiæ,
وەک داکەندنی بەرگ لە ڕۆژی سەرمادا، یان سرکەیە بەسەر سۆدەدا، چڕینی گۆرانی بۆ دڵتەنگ. 20
et amittit pallium in die frigoris. Acetum in nitro, qui cantat carmina cordi pessimo. Sicut tinea vestimento, et vermis ligno: ita tristitia viri nocet cordi.
ئەگەر دوژمنەکەت برسی بوو نانی دەرخوارد بدە، ئەگەر تینووی بوو ئاوی بدەرێ. 21
Si esurierit inimicus tuus, ciba illum: si sitierit, da ei aquam bibere:
بەمە پشکۆ لەسەر سەری کەڵەکە دەکەیت، یەزدانیش پاداشتت دەداتەوە. 22
prunas enim congregabis super caput eius, et Dominus reddet tibi.
بای باکوور باران دەهێنێت، زمانی پاشملەش ڕووی گرژ. 23
Ventus aquilo dissipat pluvias, et facies tristis linguam detrahentem.
باشترە لە گۆشەی سەربانێک نیشتەجێ بیت، نەک ماڵێکی هاوبەش لەگەڵ ژنێکی شەڕانی. 24
Melius est sedere in angulo domatis, quam cum muliere litigiosa, et in domo communi.
وەک ئاوی ساردە بۆ گیانێکی شەکەت، هەواڵی خۆش لە وڵاتێکی دوور. 25
Aqua frigida animæ sitienti, et nuncius bonus de terra longinqua.
وەک کانییەکی لێڵ و بیرێکی بۆگەنە، ئەو کەسە ڕاستودروستەی لەبەردەم بەدکار کۆڵ دەدات. 26
Fons turbatus pede, et vena corrupta, iustus cadens coram impio.
زۆر خواردنی هەنگوین باش نییە، ڕێزدار نابێت ئەوەی داوای ڕێزلێنان بۆ خۆی دەکات. 27
Sicut qui mel multum comedit, non est ei bonum: sic qui scrutator est maiestatis, opprimetur a gloria.
وەک شارێکی ڕووخاوی بێ شوورایە، ئەو پیاوەی بەسەر خۆیدا زاڵ نەبێت. 28
Sicut urbs patens et absque murorum ambitu, ita vir, qui non potest in loquendo cohibere spiritum suum.

< پەندەکانی سلێمان 25 >