< پەندەکانی سلێمان 23 >
کە دانیشتی لەگەڵ فەرمانڕەوایەک نان بخۆیت، باش وردبەرەوە لەوەی لەپێشتە، | 1 |
Bir önderle yemeğe oturduğunda Önüne konulana dikkat et.
چەقۆیەکیش لەناو گەرووت دابنێ، ئەگەر تۆ نەوسنی. | 2 |
İştahına yenilecek olursan, Daya bıçağı kendi boğazına.
ئارەزووی خواردنە خۆشەکانی مەکە، چونکە ئەم نانە بە مەبەستی هەڵخەڵەتاندنە. | 3 |
Onun lezzetli yemeklerini çekmesin canın, Böyle yemeğin ardında hile olabilir.
خۆت ماندوو مەکە بۆ ئەوەی دەوڵەمەند بیت، بە تێگەیشتنەوە وازی لێ بهێنە. | 4 |
Zengin olmak için didinip durma, Çıkar bunu aklından.
چاو لە دەوڵەمەندی دەبڕیت و نییە، چونکە بێگومان باڵ دەگرێت، وەک هەڵۆ بەرەو ئاسمان دەفڕێت. | 5 |
Servet göz açıp kapayana dek yok olur, Kanatlanıp kartal gibi göklere uçar.
نانی کەسی بەرچاوتەنگ مەخۆ، ئارەزووی خواردنە خۆشەکانی مەکە. | 6 |
Cimrinin verdiği yemeği yeme, Lezzetli yemeklerini çekmesin canın.
لەبەر ئەوەی جۆرە کەسێکە هەردەم بیری لەلای تێچوونەکانە، پێت دەڵێت: «بخۆ و بنۆشە.» بەڵام دڵی لەگەڵت نییە. | 7 |
Çünkü yediğin her şeyin hesabını tutar, “Ye, iç” der sana, Ama yüreği senden yana değildir.
ئەو پارووەی خواردووتە دەیڕشێنیتەوە و قسە شیرینەکانت بە با دەدەیت. | 8 |
Yediğin azıcık yemeği kusarsın, Söylediğin güzel sözler de boşa gider.
قسە بۆ گێل مەکە، چونکە گاڵتەی بە دانایی قسەکانت دێت. | 9 |
Akılsıza öğüt vermeye kalkma, Çünkü senin sözlerindeki sağduyuyu küçümser.
سنوورە کۆنەکان مەگوازەوە، هەروەها مەچووە ناو کێڵگەی هەتیوان، | 10 |
Eski sınır taşlarının yerini değiştirme, Öksüzlerin toprağına el sürme.
چونکە ئەوەی دەیانپارێزێت بە توانایە، ئەو بەرگری لە کێشەکەیان دەکات لە دژی تۆ. | 11 |
Çünkü onların Velisi güçlüdür Ve onların davasını sana karşı O yürütür.
دڵت ئاراستەی فێربوون بکە و گوێشت بەرەو قسەی زانیاری. | 12 |
Uyarıları zihnine işle, Bilgi dolu sözlere kulak ver.
ڕێگری لە تەمبێکردنی منداڵ مەکە، ئەگەر بە گۆچان لێی بدەیت نامرێت. | 13 |
Çocuğunu terbiye etmekten geri kalma, Onu değnekle dövsen de ölmez.
تۆ بە گۆچان لێی بدەیت، گیانی لە مردن دەرباز دەبێت. (Sheol ) | 14 |
Onu değnekle döversen, Canını ölüler diyarından kurtarırsın. (Sheol )
ڕۆڵە، ئەگەر دڵت دانایە، منیش دڵم خۆش دەبێت. | 15 |
Oğlum, bilge yürekli olursan, Benim yüreğim de sevinir.
ناخم شادمان دەبێت، کە لێوەکانت ڕاستییەکان دەڵێن. | 16 |
Dudakların doğru konuştuğunda Gönlüm de coşar.
دڵت ئیرەیی بە گوناهباران نەبات، بەڵکو بە درێژایی ڕۆژ بە پەرۆش بە بۆ لەخواترسی. | 17 |
Günahkârlara imrenmektense, Sürekli RAB korkusunda yaşa.
بێگومان دواڕۆژت دەبێت، ئومێدی تۆ نابڕێت. | 18 |
Böylece bir geleceğin olur Ve umudun boşa çıkmaz.
ڕۆڵە، تۆ گوێ بگرە و دانا بە، دڵت بەرەو ڕێگای ڕاستی ئاراستە بکە. | 19 |
Oğlum, dinle ve bilge ol, Yüreğini doğru yolda tut.
لەوانە مەبە کە شەراب زۆر دەخۆنەوە، یان ئەوانەی گۆشت زۆر دەخۆن، | 20 |
Aşırı şarap içenlerle, Ete düşkün oburlarla arkadaşlık etme.
چونکە مەیخۆر و زۆر خۆر هەژار دەبن، ئەوەی زۆر بخەوێت پینەوپەڕۆ لەبەر دەکات. | 21 |
Çünkü ayyaş ve obur kişi yoksullaşır, Uyuşukluk da insana paçavra giydirir.
گوێ لە باوکت بگرە کە تۆی خستووەتەوە، دایکت کە پیر بوو گاڵتەی پێ مەکە. | 22 |
Sana yaşam veren babanın sözlerine kulak ver, Yaşlandığı zaman anneni hor görme.
ڕاستی بکڕە و مەیفرۆشە، هەروەها دانایی و تەمبێکردن و تێگەیشتن. | 23 |
Gerçeği satın al ve satma; Bilgeliği, terbiyeyi, aklı da.
باوکی کەسی ڕاستودروست زۆر دڵخۆش دەبێت، ئەوەی کوڕێکی دانای ببێت پێی شادمان دەبێت. | 24 |
Doğru kişinin babası coştukça coşar, Bilgece davranan oğulun babası sevinir.
با دایک و باوکت شادمان بن، ئەوەی تۆی بووە دڵخۆش بێت. | 25 |
Annenle baban seninle coşsun, Seni doğuran sevinsin.
ڕۆڵە، دڵی خۆتم بدەرێ، با چاوەکانت لەسەر ڕێگاکانم بێت، | 26 |
Oğlum, beni yürekten dinle, Gözünü gittiğim yoldan ayırma.
چونکە لەشفرۆش چاڵێکی قووڵە و ژنی داوێنپیس بیرێکی تەنگە. | 27 |
Çünkü fahişe derin bir çukur, Ahlaksız kadın dar bir kuyudur.
تەنانەت ئەویش وەک چەتە لە بۆسەدا دەبێت، ناپاک لەنێو خەڵک زۆر دەکات. | 28 |
Evet, soyguncu gibi pusuda bekler Ve birçok erkeği yoldan çıkarır.
واوەیلا بۆ کێیە؟ پەژارەیی بۆ کێیە؟ ناکۆکی بۆ کێیە؟ سکاڵاکردن بۆ کێیە؟ برینی بەخۆڕایی بۆ کێیە؟ چاو سووربوونەوە بۆ کێیە؟ | 29 |
Ah çeken kim? Vah çeken kim? Kimdir çekişip duran? Yakınan kim? Boş yere yaralanan kim? Gözleri kanlı olan kim?
بۆ ئەوانەی بە دیار شەرابەوە لەنگەر دەگرن، ئەوانەی شەرابی تێکەڵاو تاقی دەکەنەوە. | 30 |
İçmeye oturup kalkamayanlar, Karışık şarapları denemeye gidenlerdir.
تەماشای شەراب مەکە بە ڕەنگی سووری، کە لەناو جام پڕشنگی داوە، بە سووکی دەچێتە خوارەوە! | 31 |
Şarabın kızıl rengine, Kadehte ışımasına, Boğazdan aşağı süzülüvermesine bakma.
لە کۆتاییەکەی وەک مار دەتگەزێت و وەک توولەمار پێتەوەدەدات. | 32 |
Sonunda yılan gibi ısırır, Engerek gibi sokar.
چاوەکانت شتی نامۆ دەبینن و وڕێنەی سەیر و سەمەرە دەکەیت. | 33 |
Gözlerin garip şeyler görür, Aklından ahlaksızlıklar geçer.
وەک یەکێک دەبیت لەناو دڵی دەریا پاڵکەوتبێت، یان وەک یەکێک بەسەر دارئاڵای کەشتییەوە پاڵکەوتبێت. | 34 |
Kendini kâh denizin ortasında, Kâh gemi direğinin tepesinde yatıyor sanırsın.
دەڵێی: «لێیان دام، ئازارم نەبوو! کوتامیان، نەمزانی! کەی بە هۆش خۆم دێمەوە، هەتا بەردەوام بم و بخۆمەوە؟» | 35 |
“Dövdüler beni ama incinmedim, Vurdular ama farketmedim” dersin, “Yeniden içmek için ne zaman ayılacağım?”