< پەندەکانی سلێمان 23 >

کە دانیشتی لەگەڵ فەرمانڕەوایەک نان بخۆیت، باش وردبەرەوە لەوەی لەپێشتە، 1
When thou sittest to eat with a ruler, Consider diligently him that is before thee;
چەقۆیەکیش لەناو گەرووت دابنێ، ئەگەر تۆ نەوسنی. 2
And put a knife to thy throat, If thou be a man given to appetite.
ئارەزووی خواردنە خۆشەکانی مەکە، چونکە ئەم نانە بە مەبەستی هەڵخەڵەتاندنە. 3
Be not desirous of his dainties; Seeing they are deceitful food.
خۆت ماندوو مەکە بۆ ئەوەی دەوڵەمەند بیت، بە تێگەیشتنەوە وازی لێ بهێنە. 4
Weary not thyself to be rich; Cease from thine own wisdom.
چاو لە دەوڵەمەندی دەبڕیت و نییە، چونکە بێگومان باڵ دەگرێت، وەک هەڵۆ بەرەو ئاسمان دەفڕێت. 5
Wilt thou set thine eyes upon that which is not? For [riches] certainly make themselves wings, Like an eagle that flieth toward heaven.
نانی کەسی بەرچاوتەنگ مەخۆ، ئارەزووی خواردنە خۆشەکانی مەکە. 6
Eat thou not the bread of him that hath an evil eye, Neither desire thou his dainties:
لەبەر ئەوەی جۆرە کەسێکە هەردەم بیری لەلای تێچوونەکانە، پێت دەڵێت: «بخۆ و بنۆشە.» بەڵام دڵی لەگەڵت نییە. 7
For as he thinketh within himself, so is he: Eat and drink, saith he to thee; But his heart is not with thee.
ئەو پارووەی خواردووتە دەیڕشێنیتەوە و قسە شیرینەکانت بە با دەدەیت. 8
The morsel which thou hast eaten shalt thou vomit up, And lose thy sweet words.
قسە بۆ گێل مەکە، چونکە گاڵتەی بە دانایی قسەکانت دێت. 9
Speak not in the hearing of a fool; For he will despise the wisdom of thy words.
سنوورە کۆنەکان مەگوازەوە، هەروەها مەچووە ناو کێڵگەی هەتیوان، 10
Remove not the ancient landmark; And enter not into the fields of the fatherless:
چونکە ئەوەی دەیانپارێزێت بە توانایە، ئەو بەرگری لە کێشەکەیان دەکات لە دژی تۆ. 11
For their Redeemer is strong; He will plead their cause against thee.
دڵت ئاراستەی فێربوون بکە و گوێشت بەرەو قسەی زانیاری. 12
Apply thy heart unto instruction, And thine ears to the words of knowledge.
ڕێگری لە تەمبێکردنی منداڵ مەکە، ئەگەر بە گۆچان لێی بدەیت نامرێت. 13
Withhold not correction from the child; [For] if thou beat him with the rod, he will not die.
تۆ بە گۆچان لێی بدەیت، گیانی لە مردن دەرباز دەبێت. (Sheol h7585) 14
Thou shalt beat him with the rod, And shalt deliver his soul from Sheol. (Sheol h7585)
ڕۆڵە، ئەگەر دڵت دانایە، منیش دڵم خۆش دەبێت. 15
My son, if thy heart be wise, My heart will be glad, even mine:
ناخم شادمان دەبێت، کە لێوەکانت ڕاستییەکان دەڵێن. 16
Yea, my heart will rejoice, When thy lips speak right things.
دڵت ئیرەیی بە گوناهباران نەبات، بەڵکو بە درێژایی ڕۆژ بە پەرۆش بە بۆ لەخواترسی. 17
Let not thy heart envy sinners; But [be thou] in the fear of Jehovah all the day long:
بێگومان دواڕۆژت دەبێت، ئومێدی تۆ نابڕێت. 18
For surely there is a reward; And thy hope shall not be cut off.
ڕۆڵە، تۆ گوێ بگرە و دانا بە، دڵت بەرەو ڕێگای ڕاستی ئاراستە بکە. 19
Hear thou, my son, and be wise, And guide thy heart in the way.
لەوانە مەبە کە شەراب زۆر دەخۆنەوە، یان ئەوانەی گۆشت زۆر دەخۆن، 20
Be not among winebibbers, Among gluttonous eaters of flesh:
چونکە مەیخۆر و زۆر خۆر هەژار دەبن، ئەوەی زۆر بخەوێت پینەوپەڕۆ لەبەر دەکات. 21
For the drunkard and the glutton shall come to poverty; And drowsiness will clothe [a man] with rags.
گوێ لە باوکت بگرە کە تۆی خستووەتەوە، دایکت کە پیر بوو گاڵتەی پێ مەکە. 22
Hearken unto thy father that begat thee, And despise not thy mother when she is old.
ڕاستی بکڕە و مەیفرۆشە، هەروەها دانایی و تەمبێکردن و تێگەیشتن. 23
Buy the truth, and sell it not; [Yea], wisdom, and instruction, and understanding.
باوکی کەسی ڕاستودروست زۆر دڵخۆش دەبێت، ئەوەی کوڕێکی دانای ببێت پێی شادمان دەبێت. 24
The father of the righteous will greatly rejoice; And he that begetteth a wise child will have joy of him.
با دایک و باوکت شادمان بن، ئەوەی تۆی بووە دڵخۆش بێت. 25
Let thy father and thy mother be glad, And let her that bare thee rejoice.
ڕۆڵە، دڵی خۆتم بدەرێ، با چاوەکانت لەسەر ڕێگاکانم بێت، 26
My son, give me thy heart; And let thine eyes delight in my ways.
چونکە لەشفرۆش چاڵێکی قووڵە و ژنی داوێنپیس بیرێکی تەنگە. 27
For a harlot is a deep ditch; And a foreign woman is a narrow pit.
تەنانەت ئەویش وەک چەتە لە بۆسەدا دەبێت، ناپاک لەنێو خەڵک زۆر دەکات. 28
Yea, she lieth in wait as a robber, And increaseth the treacherous among men.
واوەیلا بۆ کێیە؟ پەژارەیی بۆ کێیە؟ ناکۆکی بۆ کێیە؟ سکاڵاکردن بۆ کێیە؟ برینی بەخۆڕایی بۆ کێیە؟ چاو سووربوونەوە بۆ کێیە؟ 29
Who hath woe? who hath sorrow? who hath contentions? Who hath complaining? who hath wounds without cause? Who hath redness of eyes?
بۆ ئەوانەی بە دیار شەرابەوە لەنگەر دەگرن، ئەوانەی شەرابی تێکەڵاو تاقی دەکەنەوە. 30
They that tarry long at the wine; They that go to seek out mixed wine.
تەماشای شەراب مەکە بە ڕەنگی سووری، کە لەناو جام پڕشنگی داوە، بە سووکی دەچێتە خوارەوە! 31
Look not thou upon the wine when it is red, When it sparkleth in the cup, When it goeth down smoothly:
لە کۆتاییەکەی وەک مار دەتگەزێت و وەک توولەمار پێتەوەدەدات. 32
At the last it biteth like a serpent, And stingeth like an adder.
چاوەکانت شتی نامۆ دەبینن و وڕێنەی سەیر و سەمەرە دەکەیت. 33
Thine eyes shall behold strange things, And thy heart shall utter perverse things.
وەک یەکێک دەبیت لەناو دڵی دەریا پاڵکەوتبێت، یان وەک یەکێک بەسەر دارئاڵای کەشتییەوە پاڵکەوتبێت. 34
Yea, thou shalt be as he that lieth down in the midst of the sea, Or as he that lieth upon the top of a mast.
دەڵێی: «لێیان دام، ئازارم نەبوو! کوتامیان، نەمزانی! کەی بە هۆش خۆم دێمەوە، هەتا بەردەوام بم و بخۆمەوە؟» 35
They have stricken me, [shalt thou say], and I was not hurt; They have beaten me, and I felt it not: When shall I awake? I will seek it yet again.

< پەندەکانی سلێمان 23 >