< پەندەکانی سلێمان 21 >
دڵی پاشا لەناو دەستی یەزدان جۆگەی ئاوە، بۆ کوێ بیەوێت ئاراستەی دەکات. | 1 |
Sicut divisiones aquarum, ita cor regis in manu Domini: quocumque voluerit, inclinabit illud.
هەموو ڕێگاکانی مرۆڤ لەبەرچاوی خۆی ڕاستە، بەڵام یەزدان دڵەکان هەڵدەسەنگێنێت. | 2 |
Omnis via viri recta sibi videtur: appendit autem corda Dominus.
کارکردن بە ڕاستودروستی و دادپەروەری لەلای یەزدان لە قوربانی سەربڕین پەسەندترە. | 3 |
Facere misericordiam et iudicium, magis placet Domino quam victimae.
چاوی بەفیز و دڵی لەخۆبایی، ئەمانە چرای بەدکارانن و گوناهن. | 4 |
Exaltatio oculorum est dilatatio cordis: lucerna impiorum peccatum.
بێگومان پلانی مرۆڤی تێکۆشەر بەرەو پڕییە، هەموو هەڵەشەییەکیش بەرەو نەبوونییە. | 5 |
Cogitationes robusti semper in abundantia: omnis autem piger semper in egestate est.
کۆکردنەوەی سامان بە زمانی درۆ هەڵمە دەڕەوێتەوە و تەڵەی مردنە. | 6 |
Qui congregat thesauros lingua mendacii, vanus et excors est, et impingetur ad laqueos mortis.
زۆرداری بەدکارەکان ڕایاندەماڵێت، چونکە ڕەتیان کردەوە دادپەروەری بکەن. | 7 |
Rapinae impiorum detrahent eos, quia noluerunt facere iudicium.
ڕێگای پیاوی تاوانبار خوارە، بەڵام کەسی پاک کرداری ڕاستە. | 8 |
Perversa via viri, aliena est: qui autem mundus est, rectum opus eius.
باشترە لە گۆشەی سەربانێک نیشتەجێ بیت، نەک ماڵێکی هاوبەش لەگەڵ ژنێکی شەڕانی. | 9 |
Melius est sedere in angulo domatis, quam cum muliere litigiosa, et in domo communi.
کەسی بەدکار ئارەزووی خراپە دەکات، دراوسێکەی بەزەیی لێی نابینێت. | 10 |
Anima impii desiderat malum, non miserebitur proximo suo.
بە سزادانی گاڵتەجاڕ ساویلکە دانا دەبێت، بە فێرکردنی داناش زانیاری وەردەگرێت. | 11 |
Mulctato pestilente sapientior erit parvulus: et si sectetur sapientem, sumet scientiam.
خودای ڕاستودروست سەرنج دەداتە ماڵی خراپەکار، خراپەکاران لە خراپە سەرەوژێر دەکات. | 12 |
Excogitat iustus de domo impii, ut detrahat impios a malo.
ئەوەی گوێی خۆی لە هاواری هەژاران کەڕ بکات، ئەویش هاوار دەکات و وەڵام نادرێتەوە. | 13 |
Qui obturat aurem suam ad clamorem pauperis, et ipse clamabit, et non exaudietur.
دیاری بە نهێنی تووڕەیی سارد دەکاتەوە، بەرتیلی ناو باخەڵیش هەڵچوونی توند. | 14 |
Munus absconditum extinguit iras: et donum in sinu indignationem maximam.
ئەنجامدانی دادپەروەری دڵخۆشی ڕاستودروستانە، بەڵام تۆقاندنی بەدکارانە. | 15 |
Gaudium iusto est facere iudicium: et pavor operantibus iniquitatem.
پیاو لە ڕێگای وریایی وێڵ بێت لەناو کۆمەڵی مردووان پاڵدەداتەوە. | 16 |
Vir, qui erraverit a via doctrinae, in coetu gigantum commorabitur.
ئەوەی حەزی لە ڕابواردن بێت هەژار دەبێت، ئەوەی حەز لە شەراب و ڕۆن بکات دەوڵەمەند نابێت. | 17 |
Qui diligit epulas, in egestate erit: qui amat vinum, et pinguia, non ditabitur.
بەدکار دەبێتە قوربانی بۆ کەسی ڕاستودروست، ناپاکانیش بۆ سەرڕاستان. | 18 |
Pro iusto dabitur impius: et pro rectis iniquus.
باشترە لە چۆڵەوانی نیشتەجێ بیت، نەک لەگەڵ ئافرەتێکی شەڕانی و تووڕە. | 19 |
Melius est habitare in terra deserta, quam cum muliere rixosa et iracunda.
گەنجینەی خۆراکی باش و ڕۆن لە ماڵی کەسی دانا هەیە، بەڵام کەسی گێل هەڵدەلووشێت. | 20 |
Thesaurus desiderabilis, et oleum in habitaculo iusti: et imprudens homo dissipabit illud.
ئەوەی دوای ڕاستودروستی و خۆشەویستی نەگۆڕ بکەوێت، ژیان و ڕاستودروستی و ڕێزداری دەدۆزێتەوە. | 21 |
Qui sequitur iustitiam et misericordiam, inveniet vitam, et gloriam.
پیاوی دانا بە شاری پاڵەوانەکاندا هەڵدەگەڕێت و قەڵا پشتبەستەکەیان وێران دەکات. | 22 |
Civitatem fortium ascendit sapiens, detraxitque robur fiduciae eius.
ئەوەی دەم و زمانی خۆی بپارێزێت، خۆی لە تەنگانە دەپارێزێت. | 23 |
Qui custodit os suum, et linguam suam, custodit ab angustiis animam suam.
لووتبەرز و لەخۆبایی بە گاڵتەجاڕ ناودەبردرێت، بە لێشاوی لووتبەرزییەوە ڕەفتار دەکات. | 24 |
Superbus et arrogans vocatur indoctus, qui in ira operatur superbiam.
ئارەزووی کەسی تەمبەڵ دەیکوژێت، چونکە دەستەکانی ئیش ڕەت دەکەنەوە، | 25 |
Desideria occidunt pigrum: noluerunt enim quidquam manus eius operari:
بە درێژایی ڕۆژ تامەزرۆی ئارەزووە، بەڵام کەسی ڕاستودروست دەبەخشێت و دەستی پێوە ناگرێت. | 26 |
tota die concupiscit et desiderat: qui autem iustus est, tribuet, et non cessabit.
قوربانی بەدکاران قێزەونە، لەوەش زیاتر ئەگەر بە نیازێکی خراپەوە بیکات! | 27 |
Hostiae impiorum abominabiles, quae offeruntur ex scelere.
شایەتی درۆزن لەناودەچێت، بەڵام شایەتیی گوێگری وریا دەچەسپێت. | 28 |
Testis mendax peribit: vir obediens loquetur victoriam.
پیاوی بەدکار ناوچەوانی خۆی گرژ دەکات، بەڵام سەرڕاست ئاگای لە ڕێگای خۆیەتی. | 29 |
Vir impius procaciter obfirmat vultum suum: qui autem rectus est, corrigit viam suam.
دانایی و تێگەیشتن و ڕاوێژ نییە لە دژی یەزدان سەربکەوێت. | 30 |
Non est sapientia, non est prudentia, non est consilium contra Dominum.
ئەسپ ئامادەیە بۆ ڕۆژی جەنگ، بەڵام ڕزگاری لە یەزدانەوەیە. | 31 |
Equus paratur ad diem belli: Dominus autem salutem tribuit.