< پەندەکانی سلێمان 21 >

دڵی پاشا لەناو دەستی یەزدان جۆگەی ئاوە، بۆ کوێ بیەوێت ئاراستەی دەکات. 1
The king’s heart is a waterway in the hand of the LORD; He directs it where He pleases.
هەموو ڕێگاکانی مرۆڤ لەبەرچاوی خۆی ڕاستە، بەڵام یەزدان دڵەکان هەڵدەسەنگێنێت. 2
All a man’s ways seem right to him, but the LORD weighs the heart.
کارکردن بە ڕاستودروستی و دادپەروەری لەلای یەزدان لە قوربانی سەربڕین پەسەندترە. 3
To do righteousness and justice is more desirable to the LORD than sacrifice.
چاوی بەفیز و دڵی لەخۆبایی، ئەمانە چرای بەدکارانن و گوناهن. 4
Haughty eyes and a proud heart— the guides of the wicked—are sin.
بێگومان پلانی مرۆڤی تێکۆشەر بەرەو پڕییە، هەموو هەڵەشەییەکیش بەرەو نەبوونییە. 5
The plans of the diligent bring plenty, as surely as haste leads to poverty.
کۆکردنەوەی سامان بە زمانی درۆ هەڵمە دەڕەوێتەوە و تەڵەی مردنە. 6
Making a fortune by a lying tongue is a vanishing mist, a deadly pursuit.
زۆرداری بەدکارەکان ڕایاندەماڵێت، چونکە ڕەتیان کردەوە دادپەروەری بکەن. 7
The violence of the wicked will sweep them away because they refuse to do what is just.
ڕێگای پیاوی تاوانبار خوارە، بەڵام کەسی پاک کرداری ڕاستە. 8
The way of a guilty man is crooked, but the conduct of the innocent is upright.
باشترە لە گۆشەی سەربانێک نیشتەجێ بیت، نەک ماڵێکی هاوبەش لەگەڵ ژنێکی شەڕانی. 9
Better to live on a corner of the roof than to share a house with a quarrelsome wife.
کەسی بەدکار ئارەزووی خراپە دەکات، دراوسێکەی بەزەیی لێی نابینێت. 10
The soul of the wicked man craves evil; his neighbor finds no favor in his eyes.
بە سزادانی گاڵتەجاڕ ساویلکە دانا دەبێت، بە فێرکردنی داناش زانیاری وەردەگرێت. 11
When a mocker is punished, the simple gain wisdom; and when a wise man is instructed, he acquires knowledge.
خودای ڕاستودروست سەرنج دەداتە ماڵی خراپەکار، خراپەکاران لە خراپە سەرەوژێر دەکات. 12
The Righteous One considers the house of the wicked and brings the wicked to ruin.
ئەوەی گوێی خۆی لە هاواری هەژاران کەڕ بکات، ئەویش هاوار دەکات و وەڵام نادرێتەوە. 13
Whoever shuts his ears to the cry of the poor, he too shall cry out and receive no answer.
دیاری بە نهێنی تووڕەیی سارد دەکاتەوە، بەرتیلی ناو باخەڵیش هەڵچوونی توند. 14
A gift in secret soothes anger, and a covert bribe pacifies great wrath.
ئەنجامدانی دادپەروەری دڵخۆشی ڕاستودروستانە، بەڵام تۆقاندنی بەدکارانە. 15
Justice executed is a joy to the righteous, but a terror to the workers of iniquity.
پیاو لە ڕێگای وریایی وێڵ بێت لەناو کۆمەڵی مردووان پاڵدەداتەوە. 16
The man who strays from the path of understanding will rest in the assembly of the dead.
ئەوەی حەزی لە ڕابواردن بێت هەژار دەبێت، ئەوەی حەز لە شەراب و ڕۆن بکات دەوڵەمەند نابێت. 17
He who loves pleasure will become poor; the one who loves wine and oil will never be rich.
بەدکار دەبێتە قوربانی بۆ کەسی ڕاستودروست، ناپاکانیش بۆ سەرڕاستان. 18
The wicked become a ransom for the righteous, and the faithless for the upright.
باشترە لە چۆڵەوانی نیشتەجێ بیت، نەک لەگەڵ ئافرەتێکی شەڕانی و تووڕە. 19
Better to live in the desert than with a contentious and ill-tempered wife.
گەنجینەی خۆراکی باش و ڕۆن لە ماڵی کەسی دانا هەیە، بەڵام کەسی گێل هەڵدەلووشێت. 20
Precious treasures and oil are in the dwelling of the wise, but a foolish man consumes them.
ئەوەی دوای ڕاستودروستی و خۆشەویستی نەگۆڕ بکەوێت، ژیان و ڕاستودروستی و ڕێزداری دەدۆزێتەوە. 21
He who pursues righteousness and loving devotion finds life, righteousness, and honor.
پیاوی دانا بە شاری پاڵەوانەکاندا هەڵدەگەڕێت و قەڵا پشتبەستەکەیان وێران دەکات. 22
A wise man scales the city of the mighty and pulls down the stronghold in which they trust.
ئەوەی دەم و زمانی خۆی بپارێزێت، خۆی لە تەنگانە دەپارێزێت. 23
He who guards his mouth and tongue keeps his soul from distress.
لووتبەرز و لەخۆبایی بە گاڵتەجاڕ ناودەبردرێت، بە لێشاوی لووتبەرزییەوە ڕەفتار دەکات. 24
Mocker is the name of the proud and arrogant man— of him who acts with excessive pride.
ئارەزووی کەسی تەمبەڵ دەیکوژێت، چونکە دەستەکانی ئیش ڕەت دەکەنەوە، 25
The craving of the slacker kills him because his hands refuse to work.
بە درێژایی ڕۆژ تامەزرۆی ئارەزووە، بەڵام کەسی ڕاستودروست دەبەخشێت و دەستی پێوە ناگرێت. 26
All day long he covets more, but the righteous give without restraint.
قوربانی بەدکاران قێزەونە، لەوەش زیاتر ئەگەر بە نیازێکی خراپەوە بیکات! 27
The sacrifice of the wicked is detestable— how much more so when brought with ill intent!
شایەتی درۆزن لەناودەچێت، بەڵام شایەتیی گوێگری وریا دەچەسپێت. 28
A lying witness will perish, but the man who listens to truth will speak forever.
پیاوی بەدکار ناوچەوانی خۆی گرژ دەکات، بەڵام سەرڕاست ئاگای لە ڕێگای خۆیەتی. 29
A wicked man hardens his face, but the upright man makes his way sure.
دانایی و تێگەیشتن و ڕاوێژ نییە لە دژی یەزدان سەربکەوێت. 30
There is no wisdom, no understanding, no counsel that can prevail against the LORD.
ئەسپ ئامادەیە بۆ ڕۆژی جەنگ، بەڵام ڕزگاری لە یەزدانەوەیە. 31
A horse is prepared for the day of battle, but victory is of the LORD.

< پەندەکانی سلێمان 21 >