< پەندەکانی سلێمان 2 >
ڕۆڵە، ئەگەر قسەکانم وەربگریت، فەرمانەکانم لەلای خۆت هەڵبگریت، | 1 |
내 아들아 네가 만일 나의 말을 받으며 나의 계명을 네게 간직하며
هەتا گوێ بدەیتە دانایی و دڵت بدەیتە تێگەیشتن، | 2 |
네 귀를 지혜에 기울이며 네 마음을 명철에 두며
ئەگەر بانگی پەیبردن بکەیت و دەنگ بۆ تێگەیشتن هەڵبڕیت، | 3 |
지식을 불러 구하며 명철을 얻으려고 소리를 높이며
ئەگەر وەک زیو داوات کرد و وەک خشڵی شاردراوە بەدوایدا گەڕایت، | 4 |
은을 구하는 것 같이 그것을 구하며 감추인 보배를 찾는 것 같이 그것을 찾으면
ئەوسا لە واتای لەخواترسی دەگەیت و ناسینی خودا دەدۆزیتەوە، | 5 |
여호와 경외하기를 깨달으며 하나님을 알게 되리니
چونکە یەزدان دانایی دەبەخشێت، زانیاری و تێگەیشتنیش لە دەمی ئەوە. | 6 |
대저 여호와는 지혜를 주시며 지식과 명철을 그 입에서 내심이며
دانایی تەواو بۆ سەرڕاستەکان هەڵدەگرێت و قەڵغانە بۆ ئەوانەی ڕێگای تەواوەتی دەگرنەبەر، | 7 |
그는 정직한 자를 위하여 완전한 지혜를 예비하시며 행실이 온전한 자에게 방패가 되시나니
بۆ چاودێری ڕێچکەی دادپەروەری و پاراستنی ڕێگای خۆشەویستانی. | 8 |
대저 그는 공평의 길을 보호하시며 그 성도들의 길을 보전하려 하심이니라
ئینجا ڕاستودروستی و دادپەروەری و ڕاستەڕێیی تێدەگەیت، هەموو ڕێڕەوێکی چاک، | 9 |
그런즉 네가 공의와 공평과 정직 곧 모든 선한 길을 깨달을 것이라
لەبەر ئەوەی دانایی دێتە ناو دڵتەوە و زانیاریش دەبێتە خۆشی دەروونت، | 10 |
곧 지혜가 네 마음에 들어가며 지식이 네 영혼에 즐겁게 될 것이요
سەلیقە دەتپارێزێت و تێگەیشتن چاودێریت دەکات. | 11 |
근신이 너를 지키며 명철이 너를 보호하여
دانایی لە ڕێگای خراپەکاران ڕزگارت دەکات، لەو کەسانەی قسەی خوار دەکەن، | 12 |
악한 자의 길과 패역을 말하는 자에게서 건져내리라
ئەوانەی ڕێچکەی ڕاستیان بەرداوە تاکو بە ڕێگای تاریکیدا بڕۆن، | 13 |
이 무리는 정직한 길을 떠나 어두운 길로 행하며
ئەوانەی دڵخۆشن بە خراپەکردن، دڵشاد دەبن بە خواروخێچیێتی خراپە، | 14 |
행악하기를 기뻐하며 악인의 패역을 즐거워하나니
ئەوانەی ڕێچکەکانیان چەوتن، گەوجن لە ڕێڕەویان. | 15 |
그 길은 구부러지고 그 행위는 패역하리라
هەروەها دانایی لە ژنی بەدڕەوشت ڕزگارت دەکات، لە ژنی داوێنپیسی زمانلووس، | 16 |
지혜가 또 너를 음녀에게서, 말로 호리는 이방 계집에게서 구원하리니
ئەوەی وازی لە مێردی گەنجییەتی هێناوە و پەیمانەکەی لەبەردەم خودای لەبیر کردووە. | 17 |
그는 소시의 짝을 버리며 그 하나님의 언약을 잊어버린자라
بێگومان ماڵەکەی بەرەو خوارەوە دەچێت بۆ مردن و ڕێڕەوەکانی بەرەو دنیای مردووانە. | 18 |
그 집은 사망으로, 그 길은 음부로 기울어졌나니
هەموو ئەوانەی بچنە لای ناگەڕێنەوە و ناگەنە ڕێچکەی ژیان. | 19 |
누구든지 그에게로 가는 자는 돌아오지 못하며 또 생명길을 얻지 못하느니라
کەواتە بە ڕێگای پیاوچاکاندا بڕۆ و ڕێچکەی ڕاستودروستان بپارێزە، | 20 |
지혜가 너로 선한 자의 길로 행하게 하며 또 의인의 길을 지키게 하리니
چونکە سەرڕاستان لە خاکەکە نیشتەجێ دەبن و تەواوەکان تێیدا دەمێننەوە، | 21 |
대저 정직한 자는 땅에 거하며 완전한 자는 땅에 남아 있으리라
بەڵام خراپەکاران لە خاکەکە دەبڕێنەوە و ناپاکانیش تێیدا ڕیشەکێش دەکرێن. | 22 |
그러나 악인은 땅에서 끊어지겠고 궤휼한 자는 땅에서 뽑히리라