< پەندەکانی سلێمان 2 >

ڕۆڵە، ئەگەر قسەکانم وەربگریت، فەرمانەکانم لەلای خۆت هەڵبگریت، 1
我が子よ汝もし我が言をうけ 我誡命を汝のこころに蔵め
هەتا گوێ بدەیتە دانایی و دڵت بدەیتە تێگەیشتن، 2
斯て汝の耳を智慧に傾け汝の心をさとりにむけ
ئەگەر بانگی پەیبردن بکەیت و دەنگ بۆ تێگەیشتن هەڵبڕیت، 3
もし知識を呼求め聡明をえんと汝の聲をあげ
ئەگەر وەک زیو داوات کرد و وەک خشڵی شاردراوە بەدوایدا گەڕایت، 4
銀の如くこれを探り 秘れたる寳の如くこれを尋ねば
ئەوسا لە واتای لەخواترسی دەگەیت و ناسینی خودا دەدۆزیتەوە، 5
汝ヱホバを畏るることを暁り 神を知ることを得べし
چونکە یەزدان دانایی دەبەخشێت، زانیاری و تێگەیشتنیش لە دەمی ئەوە. 6
そはヱホバは智慧をあたへ 知識と聡明とそのロより出づればなり
دانایی تەواو بۆ سەرڕاستەکان هەڵدەگرێت و قەڵغانە بۆ ئەوانەی ڕێگای تەواوەتی دەگرنەبەر، 7
かれは義人のために聡明をたくはへ 直く行む者の盾となる
بۆ چاودێری ڕێچکەی دادپەروەری و پاراستنی ڕێگای خۆشەویستانی. 8
そは公平の途をたもち その聖徒の途すぢを守りたまへばなり
ئینجا ڕاستودروستی و دادپەروەری و ڕاستەڕێیی تێدەگەیت، هەموو ڕێڕەوێکی چاک، 9
斯て汝はつひに公義と公平と正直と一切の善道を暁らん
لەبەر ئەوەی دانایی دێتە ناو دڵتەوە و زانیاریش دەبێتە خۆشی دەروونت، 10
すなはち智慧なんぢの心にいり 知識なんぢの霊魂に樂しからん
سەلیقە دەتپارێزێت و تێگەیشتن چاودێریت دەکات. 11
謹愼なんぢを守り 聡明なんぢをたもちて
دانایی لە ڕێگای خراپەکاران ڕزگارت دەکات، لەو کەسانەی قسەی خوار دەکەن، 12
惡き途よりずくひ虚偽をかたる者より救はん
ئەوانەی ڕێچکەی ڕاستیان بەرداوە تاکو بە ڕێگای تاریکیدا بڕۆن، 13
彼等は直き途をはなれて幽暗き路に行み
ئەوانەی دڵخۆشن بە خراپەکردن، دڵشاد دەبن بە خواروخێچیێتی خراپە، 14
惡を行ふを樂しみ 惡者のいつはりを悦び
ئەوانەی ڕێچکەکانیان چەوتن، گەوجن لە ڕێڕەویان. 15
その途はまがり その行爲は邪曲なり
هەروەها دانایی لە ژنی بەدڕەوشت ڕزگارت دەکات، لە ژنی داوێنپیسی زمانلووس، 16
聡明はまた汝を妓女より救ひ 言をもて諂ふ婦より救はん
ئەوەی وازی لە مێردی گەنجییەتی هێناوە و پەیمانەکەی لەبەردەم خودای لەبیر کردووە. 17
彼はわかき時の侶をすて その神に契約せしことを忘るるなり
بێگومان ماڵەکەی بەرەو خوارەوە دەچێت بۆ مردن و ڕێڕەوەکانی بەرەو دنیای مردووانە. 18
その家は死に下り その途は陰府に赴く
هەموو ئەوانەی بچنە لای ناگەڕێنەوە و ناگەنە ڕێچکەی ژیان. 19
凡てかれにゆく者は歸らず また生命の途に達らざるなり
کەواتە بە ڕێگای پیاوچاکاندا بڕۆ و ڕێچکەی ڕاستودروستان بپارێزە، 20
聡明汝をたもちてよき途に行ませ 義人の途を守らしめん
چونکە سەرڕاستان لە خاکەکە نیشتەجێ دەبن و تەواوەکان تێیدا دەمێننەوە، 21
そは義人は地にながらへをり 完全者は地に止らん
بەڵام خراپەکاران لە خاکەکە دەبڕێنەوە و ناپاکانیش تێیدا ڕیشەکێش دەکرێن. 22
されど惡者は地より亡され悸逆者は地より抜さらるべし

< پەندەکانی سلێمان 2 >