< پەندەکانی سلێمان 19 >
هەژارێک ڕێگای تەواوەتی گرتبێت باشترە لەوەی زمان خوار و گێلە. | 1 |
Melior est pauper, qui ambulat in simplicitate sua, quam dives torquens labia sua, et insipiens.
دڵگەرمی بەبێ زانیاری باش نییە و ئەوەی پەلە بە پێیەکانی بکات بە هەڵەدا دەچێت. | 2 |
Ubi non est scientia animæ, non est bonum: et qui festinus est pedibus, offendet.
مرۆڤ بە گێلایەتییەکەی ڕێگای خۆی وێران دەکات، کەچی دڵی لە دژی یەزدان هەڵدەچێت. | 3 |
Stultitia hominis supplantat gressus eius: et contra Deum fervet animo suo.
دەوڵەمەندیێتی برادەری زۆر پەیدا دەکات، بەڵام هەژار برادەرەکەشی لێی جیا بووەتەوە. | 4 |
Divitiæ addunt amicos plurimos: a paupere autem et hi, quos habuit, separantur.
شایەتی درۆزن بێ سزا نابێت، ئەوەی درۆ پەخش دەکات دەرباز نابێت. | 5 |
Testis falsus non erit impunitus: et qui mendacia loquitur, non effugiet.
زۆر کەس هەوڵی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی میر دەدەن، هەمووش دۆستی پیاوی بەخشندەن. | 6 |
Multi colunt personam potentis, et amici sunt dona tribuentis.
پیاو هەژار بێت براکانی خۆشی ڕقیان لێی دەبێتەوە، لەوەش زیاتر هاوڕێیەکانی لێی دوور دەکەونەوە! بە پاڕانەوەکانی دوایان دەکەوێت، بەڵام بێ سوودە. | 7 |
Fratres hominis pauperis oderunt eum: insuper et amici procul recesserunt ab eo. Qui tantum verba sectatur, nihil habebit:
ئەوەی دانایی دەست بکەوێت خۆی خۆشدەوێت، ئەوەی بایەخ بە تێگەیشتن بدات چاکە دەدۆزێتەوە. | 8 |
qui autem possessor est mentis, diligit animam suam, et custos prudentiæ inveniet bona.
شایەتی درۆزن بێ سزا نابێت، ئەوەی درۆ پەخش بکات لەناودەچێت. | 9 |
Falsus testis non erit impunitus: et qui loquitur mendacia, peribit.
گێل خۆشگوزەرانیی لێ ناوەشێتەوە، لەوەش زیاتر دەسەڵاتداربوونی کۆیلە بەسەر میرانەوە. | 10 |
Non decent stultum deliciæ: nec servum dominari principibus.
وریایی مرۆڤ تووڕەبوونی خاودەکاتەوە، شانازیشی لێبوردنە لە یاخیبوون. | 11 |
Doctrina viri per patientiam noscitur: et gloria eius est iniqua prætergredi.
هەڵچوونی پاشا وەک نەڕەی شێرە، بەڵام ڕەزامەندییەکەی وەک شەونمە بەسەر گیاوە. | 12 |
Sicut fremitus leonis, ita et regis ira: et sicut ros super herbam, ita et hilaritas eius.
کوڕی گێل ماڵوێرانی باوکیەتی، ناکۆکی ژنیش دڵۆپەکردنی بەردەوامە. | 13 |
Dolor patris, filius stultus: et tecta iugiter perstillantia, litigiosa mulier.
ماڵ و سامان میراتی باوکانە، بەڵام ژنی وریا لەلایەن یەزدانەوەیە. | 14 |
Domus, et divitiæ dantur a parentibus: a Domino autem proprie uxor prudens.
تەمبەڵی خەوی قووڵ دەهێنێت، کەسی سست برسی دەبێت. | 15 |
Pigredo immittit soporem, et anima dissoluta esuriet.
ئەوەی ڕاسپاردە بپارێزێت گیانی خۆی دەپارێزێت، بەڵام ئەوەی بە سووکی بڕوانێتە ڕێگای خۆی لەناودەچێت. | 16 |
Qui custodit mandatum, custodit animam suam: qui autem negligit viam suam, mortificabitur.
ئەوەی بەزەیی بە هەژاردا بێتەوە قەرز بە یەزدان دەدات، ئەویش پاداشتی چاکەکەی دەداتەوە. | 17 |
Fœneratur Domino qui miseretur pauperis: et vicissitudinem suam reddet ei.
کوڕەکەت تەمبێ بکە ئەوەندەی ئومێدی تێدایە، مەبە هۆکاری مردنی. | 18 |
Erudi filium tuum, ne desperes: ad interfectionem autem eius ne ponas animam tuam.
ئەوەی زۆر تووڕە بێت بەرگەی ئەنجامەکەی دەگرێت، چونکە ئەگەر جارێک فریای بکەویت دەبێت دووبارەی بکەیتەوە. | 19 |
Qui impatiens est, sustinebit damnum: et cum rapuerit, aliud apponet.
گوێ لە ڕاوێژ بگرە و تەمبێکردن وەربگرە، بۆ ئەوەی دانا بیت لە دواڕۆژت. | 20 |
Audi consilium, et suscipe disciplinam, ut sis sapiens in novissimis tuis.
مرۆڤ پلانی زۆری لە دڵدایە، بەڵام تەنها ڕاوێژی یەزدان دەچەسپێت. | 21 |
Multæ cogitationes in corde viri: voluntas autem Domini permanebit.
ئارەزووی مرۆڤ لە خۆشەویستی نەگۆڕە، هەژار لە پیاوی درۆزن باشترە. | 22 |
Homo indigens misericors est: et melior est pauper quam vir mendax.
لەخواترسی بۆ ژیانە، بە تێری دەنوێت و خراپە بەسەری ناکاتەوە. | 23 |
Timor Domini ad vitam: et in plenitudine commorabitur, absque visitatione pessima.
تەمبەڵ دەست دەخاتە ناو قاپ، تەنانەت بۆ دەمیشی نابات. | 24 |
Abscondit piger manum suam sub ascella, nec ad os suum applicat eam.
لە گاڵتەجاڕ بدە و ساویلکە ژیر دەبێت، تێگەیشتوو سەرزەنشت بکە زانیاری تێدەگات. | 25 |
Pestilente flagellato stultus sapientior erit: si autem corripueris sapientem, intelliget disciplinam.
ئەوەی باوکی تاڵان بکات و دایکی دەربکات، کوڕێکە مایەی شەرمەزاری و ڕیسوایی. | 26 |
Qui affligit patrem, et fugat matrem, ignominiosus est et infelix.
ڕۆڵە، ئەگەر وازت لە گوێگرتن لە ڕاوێژ هێنا، لە وتەکانی زانیاری گومڕا دەبیت. | 27 |
Non cesses fili audire doctrinam, nec ignores sermones scientiæ.
شایەتی دڵڕەش گاڵتە بە دادپەروەری دەکات، دەمی بەدکارانیش تاوان قووت دەدات. | 28 |
Testis iniquus deridet iudicium: et os impiorum devorat iniquitatem.
سزا بۆ گاڵتەجاڕەکان ئامادەکراوە، لێدانیش بۆ پشتی گێلەکان. | 29 |
Parata sunt derisoribus iudicia: et mallei percutientes stultorum corporibus.