< پەندەکانی سلێمان 19 >

هەژارێک ڕێگای تەواوەتی گرتبێت باشترە لەوەی زمان خوار و گێلە. 1
טוב-רש הולך בתמו-- מעקש שפתיו והוא כסיל
دڵگەرمی بەبێ زانیاری باش نییە و ئەوەی پەلە بە پێیەکانی بکات بە هەڵەدا دەچێت. 2
גם בלא-דעת נפש לא-טוב ואץ ברגלים חוטא
مرۆڤ بە گێلایەتییەکەی ڕێگای خۆی وێران دەکات، کەچی دڵی لە دژی یەزدان هەڵدەچێت. 3
אולת אדם תסלף דרכו ועל-יהוה יזעף לבו
دەوڵەمەندیێتی برادەری زۆر پەیدا دەکات، بەڵام هەژار برادەرەکەشی لێی جیا بووەتەوە. 4
הון--יסיף רעים רבים ודל מרעהו יפרד
شایەتی درۆزن بێ سزا نابێت، ئەوەی درۆ پەخش دەکات دەرباز نابێت. 5
עד שקרים לא ינקה ויפיח כזבים לא ימלט
زۆر کەس هەوڵی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی میر دەدەن، هەمووش دۆستی پیاوی بەخشندەن. 6
רבים יחלו פני-נדיב וכל-הרע לאיש מתן
پیاو هەژار بێت براکانی خۆشی ڕقیان لێی دەبێتەوە، لەوەش زیاتر هاوڕێیەکانی لێی دوور دەکەونەوە! بە پاڕانەوەکانی دوایان دەکەوێت، بەڵام بێ سوودە. 7
כל אחי-רש שנאהו-- אף כי מרעהו רחקו ממנו מרדף אמרים לא- (לו-) המה
ئەوەی دانایی دەست بکەوێت خۆی خۆشدەوێت، ئەوەی بایەخ بە تێگەیشتن بدات چاکە دەدۆزێتەوە. 8
קנה-לב אהב נפשו שמר תבונה למצא-טוב
شایەتی درۆزن بێ سزا نابێت، ئەوەی درۆ پەخش بکات لەناودەچێت. 9
עד שקרים לא ינקה ויפיח כזבים יאבד
گێل خۆشگوزەرانیی لێ ناوەشێتەوە، لەوەش زیاتر دەسەڵاتداربوونی کۆیلە بەسەر میرانەوە. 10
לא-נאוה לכסיל תענוג אף כי-לעבד משל בשרים
وریایی مرۆڤ تووڕەبوونی خاودەکاتەوە، شانازیشی لێبوردنە لە یاخیبوون. 11
שכל אדם האריך אפו ותפארתו עבר על-פשע
هەڵچوونی پاشا وەک نەڕەی شێرە، بەڵام ڕەزامەندییەکەی وەک شەونمە بەسەر گیاوە. 12
נהם ככפיר זעף מלך וכטל על-עשב רצונו
کوڕی گێل ماڵوێرانی باوکیەتی، ناکۆکی ژنیش دڵۆپەکردنی بەردەوامە. 13
הות לאביו בן כסיל ודלף טרד מדיני אשה
ماڵ و سامان میراتی باوکانە، بەڵام ژنی وریا لەلایەن یەزدانەوەیە. 14
בית והון נחלת אבות ומיהוה אשה משכלת
تەمبەڵی خەوی قووڵ دەهێنێت، کەسی سست برسی دەبێت. 15
עצלה תפיל תרדמה ונפש רמיה תרעב
ئەوەی ڕاسپاردە بپارێزێت گیانی خۆی دەپارێزێت، بەڵام ئەوەی بە سووکی بڕوانێتە ڕێگای خۆی لەناودەچێت. 16
שמר מצוה שמר נפשו בוזה דרכיו יומת (ימות)
ئەوەی بەزەیی بە هەژاردا بێتەوە قەرز بە یەزدان دەدات، ئەویش پاداشتی چاکەکەی دەداتەوە. 17
מלוה יהוה חונן דל וגמלו ישלם-לו
کوڕەکەت تەمبێ بکە ئەوەندەی ئومێدی تێدایە، مەبە هۆکاری مردنی. 18
יסר בנך כי-יש תקוה ואל-המיתו אל-תשא נפשך
ئەوەی زۆر تووڕە بێت بەرگەی ئەنجامەکەی دەگرێت، چونکە ئەگەر جارێک فریای بکەویت دەبێت دووبارەی بکەیتەوە. 19
גרל- (גדל-) חמה נשא ענש כי אם-תציל ועוד תוסף
گوێ لە ڕاوێژ بگرە و تەمبێکردن وەربگرە، بۆ ئەوەی دانا بیت لە دواڕۆژت. 20
שמע עצה וקבל מוסר-- למען תחכם באחריתך
مرۆڤ پلانی زۆری لە دڵدایە، بەڵام تەنها ڕاوێژی یەزدان دەچەسپێت. 21
רבות מחשבות בלב-איש ועצת יהוה היא תקום
ئارەزووی مرۆڤ لە خۆشەویستی نەگۆڕە، هەژار لە پیاوی درۆزن باشترە. 22
תאות אדם חסדו וטוב-רש מאיש כזב
لەخواترسی بۆ ژیانە، بە تێری دەنوێت و خراپە بەسەری ناکاتەوە. 23
יראת יהוה לחיים ושבע ילין בל-יפקד רע
تەمبەڵ دەست دەخاتە ناو قاپ، تەنانەت بۆ دەمیشی نابات. 24
טמן עצל ידו בצלחת גם-אל-פיהו לא ישיבנה
لە گاڵتەجاڕ بدە و ساویلکە ژیر دەبێت، تێگەیشتوو سەرزەنشت بکە زانیاری تێدەگات. 25
לץ תכה ופתי יערם והוכיח לנבון יבין דעת
ئەوەی باوکی تاڵان بکات و دایکی دەربکات، کوڕێکە مایەی شەرمەزاری و ڕیسوایی. 26
משדד-אב יבריח אם-- בן מביש ומחפיר
ڕۆڵە، ئەگەر وازت لە گوێگرتن لە ڕاوێژ هێنا، لە وتەکانی زانیاری گومڕا دەبیت. 27
חדל-בני לשמע מוסר לשגות מאמרי-דעת
شایەتی دڵڕەش گاڵتە بە دادپەروەری دەکات، دەمی بەدکارانیش تاوان قووت دەدات. 28
עד בליעל יליץ משפט ופי רשעים יבלע-און
سزا بۆ گاڵتەجاڕەکان ئامادەکراوە، لێدانیش بۆ پشتی گێلەکان. 29
נכונו ללצים שפטים ומהלמות לגו כסילים

< پەندەکانی سلێمان 19 >