< پەندەکانی سلێمان 18 >
کەسی دوورەپەرێز دوای ئارەزووی خۆی کەوتووە، بە ڕووی هەموو داناییەکی تەواودا دەتەقێتەوە. | 1 |
A man seeketh, for satisfaction, going his own way, through all safe counsel, he breaketh.
گێل خۆشی لە تێگەیشتن نابینێت، بەڵکو بە پەخشکردنی ئەوەی لە دڵیدایە. | 2 |
A dullard, delighteth not, in understanding, in nothing save the exposing of his own heart.
بە هاتنی خراپەکار سووکایەتیش دێت، لەگەڵ شەرمەزاریش ڕیسوایی. | 3 |
When the lawless man cometh in, then cometh also contempt, and, with shame, reproach.
قسەی دەمی مرۆڤ ئاوێکی قووڵە، بەڵام سەرچاوەی دانایی کانیاوێکی هەڵقوڵاوە. | 4 |
Deep waters, are the words of a man’s mouth, —a bubbling brook, the well-spring of wisdom.
نە لایەنگری خراپەکار باشە، نە بێبەشکردنی ڕاستودروست لە دادپەروەری. | 5 |
To prefer a lawless man, is not good, thrusting away the righteous, in judgment.
لێوەکانی کەسی گێل دەیهێننە ناو ناکۆکییەوە، دەمی بانگی لێدان دەکات. | 6 |
the lips of a dullard, enter into contention, and his mouth, for blows, crieth out.
دەمی گێل دەبێتە هۆی لەناوچوونی، لێوەکانیشی تەڵەن بۆ گیانی. | 7 |
The mouth of a dullard, is his ruin, and, his lips, are a snare to his soul.
قسەکانی دەمشڕ وەک پارووی بەتامە، شۆڕ دەبێتەوە ناو ورگ. | 8 |
the words of a tattler, are dainties, they, therefore go down into the chambers of the inner man.
ئەوەی سست بێت لە کارەکەی برای وەستای وێرانکردنە. | 9 |
Surely he that is slothful in his work, brother, is he to a master at laying waste.
ناوی یەزدان قوللەیەکی بەهێزە، کەسی ڕاستودروست بۆ ئەوێ ڕادەکات و پەناگیر دەبێت. | 10 |
A tower of strength, is the Name of Yahweh, thereinto, runneth the righteous, and is safe.
سامانی دەوڵەمەند شاری قەڵابەندیەتی، وەک شوورایەکی بڵندە بە خەیاڵی ئەو. | 11 |
The substance of a rich man, is his strong city, and like a high wall, in his imagination.
پێش شکستهێنان دڵی مرۆڤ بەفیزە، بەڵام پێش ڕێزلێنان بێفیزە. | 12 |
Before grievous injury, a man’s heart is haughty, and, before honour, is humility.
ئەوەی وەڵامی شتێک بداتەوە پێش بیستنی دەبێتە مایەی گێلایەتی و شەرمەزاری بۆی. | 13 |
He that answereth before he heareth, a folly, it is to him, and, a reproach.
ڕۆحی مرۆڤ بەرگەی نەخۆشی دەگرێت، بەڵام ڕۆحی تێکشکاو کێ بەرگەی دەگرێت؟ | 14 |
The spirit of a man, sustaineth his sickness, but, a dejected spirit, who can bear it?
دڵی پیاوی تێگەیشتوو زانیاری وەردەگرێت، گوێی دانایانیش داوای زانینی لێ دەکات. | 15 |
the heart of the intelligent, acquireth knowledge, yea, the ear of the wise, seeketh knowledge.
دیاری مرۆڤ ڕێگای خۆش دەکات و بەرەو ئامادەبوونی گەورە پیاوانی دەبات. | 16 |
The gift of a man, maketh room for him, and, before great men, setteth him down.
ئەوەی یەکەم جار سکاڵا بکات لەوە دەچێت ڕاست بێت، هەتا نزیکەکەی دێت و لێی دەکۆڵێتەوە. | 17 |
Righteous is he that is first in his own cause, then cometh his neighbour, and thoroughly searcheth him.
تیروپشک ناکۆکی دەبڕێنێتەوە و بەهێزەکان لە یەکتر جیا دەکاتەوە. | 18 |
The lot causeth, contentions, to cease, and, the mighty, it parteth.
خراپە دەرهەق بە برا، ئاشتکردنەوەی لە شاری قەڵابەند سەختترە، ناکۆکیش وەک شمشیرەی دەروازەی قەڵایە. | 19 |
A brother estranged, [is worse] than a strong city, —and, contentions, are as the bar of a citadel.
لە بەروبوومی دەمی مرۆڤ سکی تێردەبێت، لە دروێنەی لێوەکانی خۆی تێر دەخوات. | 20 |
Of the fruit of a man’s mouth, shall his inmost mind be satisfied, with the product of his lips, shall he be satisfied.
مردن و ژیان بە دەست زمانە، ئەوەی حەزی لێی بێت بەروبوومەکەی دەخوات. | 21 |
Death and life, are in the power of the tongue, and, its friends, shall eat its fruits.
ئەوەی ژنێکی دەست بکەوێت خێرێکی دەست دەکەوێت، ڕەزامەندی یەزدانیش بەدەستدەهێنێت. | 22 |
Who hath found a wife, hath found a blessing, and hath obtained favour from Yahweh.
هەژار بۆ بەزەیی دەپاڕێتەوە، بەڵام دەوڵەمەند بە ڕەقی وەڵام دەداتەوە. | 23 |
Supplications, doth the poor man utter, but, the rich, answereth fiercely.
پیاو برادەری زۆر بێت خۆی گرفتار دەکات، بەڵام دۆستێک هەیە لە برا نزیکترە. | 24 |
A man having [many] friends, shall come to ruin, but there is a loving one, who sticketh closer than a brother.