< پەندەکانی سلێمان 18 >

کەسی دوورەپەرێز دوای ئارەزووی خۆی کەوتووە، بە ڕووی هەموو داناییەکی تەواودا دەتەقێتەوە. 1
He who isolates himself pursues selfish desires; he rebels against all sound judgment.
گێل خۆشی لە تێگەیشتن نابینێت، بەڵکو بە پەخشکردنی ئەوەی لە دڵیدایە. 2
A fool does not delight in understanding, but only in airing his opinions.
بە هاتنی خراپەکار سووکایەتیش دێت، لەگەڵ شەرمەزاریش ڕیسوایی. 3
With a wicked man comes contempt as well, and shame is accompanied by disgrace.
قسەی دەمی مرۆڤ ئاوێکی قووڵە، بەڵام سەرچاوەی دانایی کانیاوێکی هەڵقوڵاوە. 4
The words of a man’s mouth are deep waters; the fountain of wisdom is a bubbling brook.
نە لایەنگری خراپەکار باشە، نە بێبەشکردنی ڕاستودروست لە دادپەروەری. 5
Showing partiality to the wicked is not good, nor is depriving the innocent of justice.
لێوەکانی کەسی گێل دەیهێننە ناو ناکۆکییەوە، دەمی بانگی لێدان دەکات. 6
A fool’s lips bring him strife, and his mouth invites a beating.
دەمی گێل دەبێتە هۆی لەناوچوونی، لێوەکانیشی تەڵەن بۆ گیانی. 7
A fool’s mouth is his ruin, and his lips are a snare to his soul.
قسەکانی دەمشڕ وەک پارووی بەتامە، شۆڕ دەبێتەوە ناو ورگ. 8
The words of a gossip are like choice morsels that go down into the inmost being.
ئەوەی سست بێت لە کارەکەی برای وەستای وێرانکردنە. 9
Whoever is slothful in his work is brother to him who destroys.
ناوی یەزدان قوللەیەکی بەهێزە، کەسی ڕاستودروست بۆ ئەوێ ڕادەکات و پەناگیر دەبێت. 10
The name of the LORD is a strong tower; the righteous run to it and are safe.
سامانی دەوڵەمەند شاری قەڵابەندیەتی، وەک شوورایەکی بڵندە بە خەیاڵی ئەو. 11
A rich man’s wealth is his fortified city; it is like a high wall in his imagination.
پێش شکستهێنان دڵی مرۆڤ بەفیزە، بەڵام پێش ڕێزلێنان بێفیزە. 12
Before his downfall a man’s heart is proud, but humility comes before honor.
ئەوەی وەڵامی شتێک بداتەوە پێش بیستنی دەبێتە مایەی گێلایەتی و شەرمەزاری بۆی. 13
He who answers a matter before he hears it— this is folly and disgrace to him.
ڕۆحی مرۆڤ بەرگەی نەخۆشی دەگرێت، بەڵام ڕۆحی تێکشکاو کێ بەرگەی دەگرێت؟ 14
The spirit of a man can endure his sickness, but who can survive a broken spirit?
دڵی پیاوی تێگەیشتوو زانیاری وەردەگرێت، گوێی دانایانیش داوای زانینی لێ دەکات. 15
The heart of the discerning acquires knowledge, and the ear of the wise seeks it out.
دیاری مرۆڤ ڕێگای خۆش دەکات و بەرەو ئامادەبوونی گەورە پیاوانی دەبات. 16
A man’s gift opens doors for him, and brings him before great men.
ئەوەی یەکەم جار سکاڵا بکات لەوە دەچێت ڕاست بێت، هەتا نزیکەکەی دێت و لێی دەکۆڵێتەوە. 17
The first to state his case seems right until another comes and cross-examines him.
تیروپشک ناکۆکی دەبڕێنێتەوە و بەهێزەکان لە یەکتر جیا دەکاتەوە. 18
Casting the lot ends quarrels and separates strong opponents.
خراپە دەرهەق بە برا، ئاشتکردنەوەی لە شاری قەڵابەند سەختترە، ناکۆکیش وەک شمشیرەی دەروازەی قەڵایە. 19
An offended brother is harder to win than a fortified city, and disputes are like the bars of a castle.
لە بەروبوومی دەمی مرۆڤ سکی تێردەبێت، لە دروێنەی لێوەکانی خۆی تێر دەخوات. 20
From the fruit of his mouth a man’s belly is filled; with the harvest from his lips he is satisfied.
مردن و ژیان بە دەست زمانە، ئەوەی حەزی لێی بێت بەروبوومەکەی دەخوات. 21
Life and death are in the power of the tongue, and those who love it will eat its fruit.
ئەوەی ژنێکی دەست بکەوێت خێرێکی دەست دەکەوێت، ڕەزامەندی یەزدانیش بەدەستدەهێنێت. 22
He who finds a wife finds a good thing and obtains favor from the LORD.
هەژار بۆ بەزەیی دەپاڕێتەوە، بەڵام دەوڵەمەند بە ڕەقی وەڵام دەداتەوە. 23
The poor man pleads for mercy, but the rich man answers harshly.
پیاو برادەری زۆر بێت خۆی گرفتار دەکات، بەڵام دۆستێک هەیە لە برا نزیکترە. 24
A man of many companions may come to ruin, but there is a friend who stays closer than a brother.

< پەندەکانی سلێمان 18 >