< پەندەکانی سلێمان 15 >
وەڵامی نەرم تووڕەیی دەڕەوێنێتەوە، بەڵام قسەی بریندارکەر ڕق دەوروژێنێت. | 1 |
Lēna atbilde klusina bardzību, bet rūgta valoda ceļ dusmas.
زمانی دانایان زانیاری دەڕازێنێتەوە، بەڵام دەمی دەبەنگەکان گێلایەتی لێ هەڵدەقوڵێت. | 2 |
Gudra mēle dara mācību mīlīgu, bet ģeķu mute izverd ģeķību.
چاوی یەزدان لە هەموو جێگایەکە، چاودێری بەدکاران و پیاوچاکان دەکات. | 3 |
Tā Kunga acis ir visās malās un ņem vērā ļaunus un labus.
هێمنی زمان درەختی ژیانە، بەڵام خوارکردنەوەی تێکشکانی ڕۆحە. | 4 |
Mēle, kas mierina, ir dzīvības koks, bet netikla lauž sirdi.
گێل سووکایەتی بە تەمبێکردنی باوکی دەکات، بەڵام ئەوەی چاوی لە سەرزەنشت بێت ژیر دەبێت. | 5 |
Ģeķis smejas par sava tēva pamācīšanu, bet kas mācību pieņem, pieaugs gudrībā.
لە ماڵی کەسی ڕاستودروست گەنجینەی گەورە هەیە، بەڵام داهاتی بەدکار پشێوییە. | 6 |
Taisna namā ir liela svētība, bet pie bezdievīga ienākuma posts.
لێوی دانایان زانیاری بڵاو دەکەنەوە، بەڵام دڵی گێلەکان ئاوا نییە. | 7 |
Gudro lūpas sēj atzīšanu, bet ģeķu sirds tāda vis nav.
قوربانی بەدکاران قێزەونە لەلای یەزدان، بەڵام نوێژی سەرڕاستان خۆشحاڵی دەکات. | 8 |
Bezdievīgo upuris Tam Kungam ir negantība, bet taisno lūgšana viņam labi patīk.
قێزی یەزدان لە ڕێگای بەدکارە، بەڵام ئەوەی خۆشدەوێت کە دوای ڕاستودروستی کەوتووە. | 9 |
Bezdievīga ceļš Tam Kungam ir negantība, bet kas pēc taisnības dzenās, to viņš mīl.
تەمبێی سەخت بۆ لەڕێ لادەرە، ئەوەی ڕقی لە سەرزەنشتە دەمرێت. | 10 |
Grūta pārmācīšana būs tam, kas no ceļa atstājās; kas pamācīšanu ienīst, tas nomirs.
جیهانی مردووان و لەناوچوون لەبەردەم یەزدانن، لەوەش زیاتر دڵی ئادەمیزاد! (Sheol ) | 11 |
Elle un viņas bezdibenis ir Tā Kunga priekšā, vai tad ne jo vairāk cilvēku bērnu sirdis! (Sheol )
گاڵتەجاڕ ئەو کەسەی خۆشناوێت کە سەرزەنشتی دەکات، بۆ لای دانایان ناچێت. | 12 |
Mēdītājs nemīl to, kas viņu pamāca, viņš nemetās pie gudriem.
دڵی شادمان ڕوو خۆشدەکات، بەڵام بە دڵتەنگی ڕۆح تێکدەشکێت. | 13 |
Priecīga sirds dara vaigu priecīgu, bet sirdēsti nospiež garu.
دڵی تێگەیشتوو بەدوای زانیاریدا دەگەڕێت، بەڵام دەمی گێلەکان لەسەر گێلایەتی دەلەوەڕێت. | 14 |
Prātīga vīra sirds meklē atzīšanu, bet ģeķu vaigs ganās ģeķībā.
هەموو ڕۆژانی ستەملێکراو سەختە، بەڵام دڵخۆش هەمیشە لەسەر خوانی شادییە. | 15 |
Bēdīga cilvēka dienas ir visas līdz ļaunas, bet priecīgai sirdij ir dzīres bez mitēšanās.
باشترە کەمت هەبێت لەگەڵ لەخواترسی لە گەنجینەی گەورە لەگەڵ سەرلێشێوان. | 16 |
Labāk ir mazumiņš ar Tā Kunga bijāšanu, nekā liela manta, kur raizes klāt.
باشترە سەوزە خواردن لەو شوێنەی خۆشەویستی لێیە لە گایەکی قەڵەو و ڕقی لەگەڵ بێت. | 17 |
Kāpostu virums ar mīlestību ir labāks, nekā barots vērsis ar naidu.
کەسی سەرگەرم ناکۆکی دەوروژێنێت، بەڵام کەسی هێمن دوژمنایەتی ئارام دەکاتەوە. | 18 |
Sirdīgs(dusmīgs) vīrs ceļ ķildu, bet lēnprātīgais klusina bāršanos.
ڕێگای تەمبەڵ وەک پەرژینی دڕکە، بەڵام ڕێگای سەرڕاستان تەخت کراوە. | 19 |
Sliņķa ceļš ir kā ērkšķu krūms, bet taisno tekas ir līdzenas.
کوڕی دانا باوکی شاد دەکات، بەڵام گێل دایکی خۆی ڕیسوا دەکات. | 20 |
Gudrs dēls iepriecina tēvu, bet ģeķīgs cilvēks pulgo savu māti.
گێلایەتی خۆشییە بۆ کەسی تێنەگەیشتوو، بەڵام کەسی تێگەیشتوو بە ڕێکی ڕەفتار دەکات. | 21 |
Ģeķība neprātīgiem ir prieks, bet prātīgs vīrs staigā pareizi.
پلان بەبێ ڕاوێژ پووچەڵ دەبێت، بەڵام بە زۆری ڕاوێژکاران سەردەکەوێت. | 22 |
Kur padoma nav, tur nodoms netiek galā, bet caur daudz padoma devējiem tas izdodas.
دڵخۆشییە بۆ مرۆڤ وەڵامی گونجاو، قسەش لە کاتی خۆیدا چەند باشە! | 23 |
Vīrs priecājās par savas mutes atbildi, un vārds īstenā laikā, cik tas labs!
ڕێچکەی ژیان بۆ کەسی وریا بەرەو سەرەوەیە، بۆ ئەوەی لە دابەزین بەرەو جیهانی مردووان بیپارێزێت. (Sheol ) | 24 |
Gudram dzīvības ceļš iet uz augšu, lai izbēg no elles apakšā. (Sheol )
یەزدان ماڵی لووتبەرزان ڕیشەکێش دەکات، بەڵام سنووری ماڵی بێوەژن دەچەسپێنێ. | 25 |
Lepniem Tas Kungs namu noposta, bet uztaisa atraitnes ežas.
قێزی یەزدان لە پیلانی بەدە، بەڵام قسەی شیرین پاکە. | 26 |
Ļauna vīra nodomi Tam Kungam ir negantība, bet laipnīga valoda šķīsta.
ئەوەی بەدوای دەستکەوتی ناڕەواوە بێت ماڵی خۆی تێکدەدات، بەڵام ئەوەی ڕقی لە بەرتیل ببێتەوە دەژیێت. | 27 |
Rautin raujot cilvēks izposta savu namu, bet kas kukuļus ienīst, tas dzīvos.
دڵی کەسی ڕاستودروست بیر لە وەڵام دەکاتەوە، بەڵام دەمی بەدکاران خراپەی لێ هەڵدەڕژێت. | 28 |
Taisna sirds apdomā, ko atbildēt, bet bezdievīgo mute izverd ļaunumu.
یەزدان لە بەدکاران دوورە، بەڵام گوێی لە نوێژی ڕاستودروستان دەبێت. | 29 |
Tas Kungs ir tālu no bezdievīgiem, bet taisno lūgšanu viņš paklausa.
ڕووناکی چاو دڵ خۆش دەکات، مژدەش ئێسک تەندروست دەکات. | 30 |
Spožas acis iepriecina sirdi; laba vēsts stiprina kaulus.
ئەوەی گوێ لە سەرزەنشتی بەرەو ژیان بگرێت لەناو دانایان نیشتەجێ دەبێت. | 31 |
Auss, kas klausa dzīvības mācībai, mājos gudro vidū.
پشتگوێخەری تەمبێکردن گیانی خۆی ڕیسوا دەکات، بەڵام ئەوەی گوێ لە سەرزەنشت دەگرێت تێگەیشتنی دەستدەکەوێت. | 32 |
Kas mācību atmet, tas zaudē dvēseli; bet kas mācībai klausa, ņemas gudrībā.
لەخواترسیی مرۆڤ بەرەو دانایی دەبات، پێش ڕێزلێنانیش بێفیزییە. | 33 |
Tā Kunga bijāšana ir pamācīšana uz gudrību, un pazemība ved godā.