< پەندەکانی سلێمان 15 >

وەڵامی نەرم تووڕەیی دەڕەوێنێتەوە، بەڵام قسەی بریندارکەر ڕق دەوروژێنێت. 1
柔かい答は憤りをとどめ、激しい言葉は怒りをひきおこす。
زمانی دانایان زانیاری دەڕازێنێتەوە، بەڵام دەمی دەبەنگەکان گێلایەتی لێ هەڵدەقوڵێت. 2
知恵ある者の舌は知識をわかち与え、愚かな者の口は愚かを吐き出す。
چاوی یەزدان لە هەموو جێگایەکە، چاودێری بەدکاران و پیاوچاکان دەکات. 3
主の目はどこにでもあって、悪人と善人とを見張っている。
هێمنی زمان درەختی ژیانە، بەڵام خوارکردنەوەی تێکشکانی ڕۆحە. 4
優しい舌は命の木である、乱暴な言葉は魂を傷つける。
گێل سووکایەتی بە تەمبێکردنی باوکی دەکات، بەڵام ئەوەی چاوی لە سەرزەنشت بێت ژیر دەبێت. 5
愚かな者は父の教訓を軽んじる、戒めを守る者は賢い者である。
لە ماڵی کەسی ڕاستودروست گەنجینەی گەورە هەیە، بەڵام داهاتی بەدکار پشێوییە. 6
正しい者の家には多くの宝がある、悪しき者の所得には煩いがある。
لێوی دانایان زانیاری بڵاو دەکەنەوە، بەڵام دڵی گێلەکان ئاوا نییە. 7
知恵ある者のくちびるは知識をひろめる、愚かな者の心はそうでない。
قوربانی بەدکاران قێزەونە لەلای یەزدان، بەڵام نوێژی سەرڕاستان خۆشحاڵی دەکات. 8
悪しき者の供え物は主に憎まれ、正しい者の祈は彼に喜ばれる。
قێزی یەزدان لە ڕێگای بەدکارە، بەڵام ئەوەی خۆشدەوێت کە دوای ڕاستودروستی کەوتووە. 9
悪しき者の道は主に憎まれ、正義を求める者は彼に愛せられる。
تەمبێی سەخت بۆ لەڕێ لادەرە، ئەوەی ڕقی لە سەرزەنشتە دەمرێت. 10
道を捨てる者には、きびしい懲しめがあり、戒めを憎む者は死に至る。
جیهانی مردووان و لەناوچوون لەبەردەم یەزدانن، لەوەش زیاتر دڵی ئادەمیزاد! (Sheol h7585) 11
陰府と滅びとは主の目の前にあり、人の心はなおさらである。 (Sheol h7585)
گاڵتەجاڕ ئەو کەسەی خۆشناوێت کە سەرزەنشتی دەکات، بۆ لای دانایان ناچێت. 12
あざける者は戒められることを好まない、また知恵ある者に近づかない。
دڵی شادمان ڕوو خۆشدەکات، بەڵام بە دڵتەنگی ڕۆح تێکدەشکێت. 13
心に楽しみがあれば顔色も喜ばしい、心に憂いがあれば気はふさぐ。
دڵی تێگەیشتوو بەدوای زانیاریدا دەگەڕێت، بەڵام دەمی گێلەکان لەسەر گێلایەتی دەلەوەڕێت. 14
さとき者の心は知識をたずね、愚かな者の口は愚かさを食物とする。
هەموو ڕۆژانی ستەملێکراو سەختە، بەڵام دڵخۆش هەمیشە لەسەر خوانی شادییە. 15
悩んでいる者の日々はことごとくつらく、心の楽しい人は常に宴会をもつ。
باشترە کەمت هەبێت لەگەڵ لەخواترسی لە گەنجینەی گەورە لەگەڵ سەرلێشێوان. 16
少しの物を所有して主を恐れるのは、多くの宝をもって苦労するのにまさる。
باشترە سەوزە خواردن لەو شوێنەی خۆشەویستی لێیە لە گایەکی قەڵەو و ڕقی لەگەڵ بێت. 17
野菜を食べて互に愛するのは、肥えた牛を食べて互に憎むのにまさる。
کەسی سەرگەرم ناکۆکی دەوروژێنێت، بەڵام کەسی هێمن دوژمنایەتی ئارام دەکاتەوە. 18
憤りやすい者は争いをおこし、怒りをおそくする者は争いをとどめる。
ڕێگای تەمبەڵ وەک پەرژینی دڕکە، بەڵام ڕێگای سەرڕاستان تەخت کراوە. 19
なまけ者の道には、いばらがはえしげり、正しい者の道は平らかである。
کوڕی دانا باوکی شاد دەکات، بەڵام گێل دایکی خۆی ڕیسوا دەکات. 20
知恵ある子は父を喜ばせる、愚かな人はその母を軽んじる。
گێلایەتی خۆشییە بۆ کەسی تێنەگەیشتوو، بەڵام کەسی تێگەیشتوو بە ڕێکی ڕەفتار دەکات. 21
無知な者は愚かなことを喜び、さとき者はまっすぐに歩む。
پلان بەبێ ڕاوێژ پووچەڵ دەبێت، بەڵام بە زۆری ڕاوێژکاران سەردەکەوێت. 22
相はかることがなければ、計画は破れる、はかる者が多ければ、それは必ず成る。
دڵخۆشییە بۆ مرۆڤ وەڵامی گونجاو، قسەش لە کاتی خۆیدا چەند باشە! 23
人は口から出る好ましい答によって喜びを得る、時にかなった言葉は、いかにも良いものだ。
ڕێچکەی ژیان بۆ کەسی وریا بەرەو سەرەوەیە، بۆ ئەوەی لە دابەزین بەرەو جیهانی مردووان بیپارێزێت. (Sheol h7585) 24
知恵ある人の道は上って命に至る、こうしてその人は下にある陰府を離れる。 (Sheol h7585)
یەزدان ماڵی لووتبەرزان ڕیشەکێش دەکات، بەڵام سنووری ماڵی بێوەژن دەچەسپێنێ. 25
主は高ぶる者の家を滅ぼし、やもめの地境を定められる。
قێزی یەزدان لە پیلانی بەدە، بەڵام قسەی شیرین پاکە. 26
悪人の計りごとは主に憎まれ、潔白な人の言葉は彼に喜ばれる。
ئەوەی بەدوای دەستکەوتی ناڕەواوە بێت ماڵی خۆی تێکدەدات، بەڵام ئەوەی ڕقی لە بەرتیل ببێتەوە دەژیێت. 27
不正な利をむさぼる者はその家を煩らわせる、まいないを憎む者は生きながらえる。
دڵی کەسی ڕاستودروست بیر لە وەڵام دەکاتەوە، بەڵام دەمی بەدکاران خراپەی لێ هەڵدەڕژێت. 28
正しい者の心は答えるべきことを考える、悪しき者の口は悪を吐き出す。
یەزدان لە بەدکاران دوورە، بەڵام گوێی لە نوێژی ڕاستودروستان دەبێت. 29
主は悪しき者に遠ざかり、正しい者の祈を聞かれる。
ڕووناکی چاو دڵ خۆش دەکات، مژدەش ئێسک تەندروست دەکات. 30
目の光は心を喜ばせ、よい知らせは骨を潤す。
ئەوەی گوێ لە سەرزەنشتی بەرەو ژیان بگرێت لەناو دانایان نیشتەجێ دەبێت. 31
ためになる戒めを聞く耳をもつ者は、知恵ある者の中にとどまる。
پشتگوێخەری تەمبێکردن گیانی خۆی ڕیسوا دەکات، بەڵام ئەوەی گوێ لە سەرزەنشت دەگرێت تێگەیشتنی دەستدەکەوێت. 32
教訓を捨てる者はおのれの命を軽んじ、戒めを重んじる者は悟りを得る。
لەخواترسیی مرۆڤ بەرەو دانایی دەبات، پێش ڕێزلێنانیش بێفیزییە. 33
主を恐れることは知恵の教訓である、謙遜は、栄誉に先だつ。

< پەندەکانی سلێمان 15 >