< پەندەکانی سلێمان 14 >

ژنی دانا ماڵی خۆی بنیاد دەنێت، گێلیش بە دەستی خۆی کاولی دەکات. 1
智慧妇人建立家室; 愚妄妇人亲手拆毁。
ئەوەی ڕاستەڕێیەکەی خۆی بگرێت لەخواترسە، بەڵام ئەوەی ڕێگای خۆی خوار بکاتەوە سووکایەتی پێ دەکات. 2
行动正直的,敬畏耶和华; 行事乖僻的,却藐视他。
گێل بە قسەکانی خۆی تووشی گۆچانی سزادان دەبێت، بەڵام دانایان لێوەکانیان دەیانپارێزن. 3
愚妄人口中骄傲,如杖责打己身; 智慧人的嘴必保守自己。
کە مانگا نەبێت ئاخوڕ بەتاڵە، دروێنەی زۆریش بە هێزی گایە. 4
家里无牛,槽头干净; 土产加多乃凭牛力。
شایەتی دەستپاک درۆ ناکات، بەڵام شایەتی درۆزن درۆ بڵاو دەکاتەوە. 5
诚实见证人不说谎话; 假见证人吐出谎言。
گاڵتەجاڕ داوای دانایی دەکات و نایدۆزێتەوە، بەڵام زانیاری بۆ تێگەیشتوو ئاسانە. 6
亵慢人寻智慧,却寻不着; 聪明人易得知识。
لەبەردەم کەسی گێل دووربکەوە، چونکە لە لێوەکانی زانیاری نابیستیت. 7
到愚昧人面前, 不见他嘴中有知识。
دانایی ژیر تێگەیشتنی ڕێگای خۆیەتی، بەڵام گێلایەتی گێلەکان فریودانە. 8
通达人的智慧在乎明白己道; 愚昧人的愚妄乃是诡诈。
گێلەکان گاڵتە بە تاوان دەکەن، بەڵام لەنێو سەرڕاستان ڕەزامەندی خودا دەدۆزرێتەوە. 9
愚妄人犯罪,以为戏耍; 正直人互相喜悦。
هەر دڵێک تاڵیێتی گیانی خۆی دەزانێت، کەسیش لە خۆشییەکەیدا بەشداری ناکات. 10
心中的苦楚,自己知道; 心里的喜乐,外人无干。
ماڵی بەدکارەکان کاول دەبێت، بەڵام ڕەشماڵی سەرڕاستان گەشە دەکات. 11
奸恶人的房屋必倾倒; 正直人的帐棚必兴盛。
ڕێگا هەیە لەبەرچاوی مرۆڤ ڕاست دیارە، بەڵام کۆتاییەکەی بەرەو مردنە. 12
有一条路,人以为正, 至终成为死亡之路。
بگرە لە پێکەنینیشدا دڵ تەنگ دەبێت، لەوانەیە کۆتایی خۆشیش خەم بێت. 13
人在喜笑中,心也忧愁; 快乐至极就生愁苦。
کەسی ڕاڕا لە ڕێگای خۆی تێر دەبێت، پیاوچاکیش لەوەی کە هەیەتی. 14
心中背道的,必满得自己的结果; 善人必从自己的行为得以知足。
ساویلکە بە هەموو قسەیەک بڕوا دەکات، بەڵام ژیر دەڕوانێتە هەنگاوەکانی خۆی. 15
愚蒙人是话都信; 通达人步步谨慎。
کەسی دانا لە خودا دەترسێت و لە خراپە لادەدات، بەڵام گێل سەرگەرمە و پشت ئەستوورە. 16
智慧人惧怕,就远离恶事; 愚妄人却狂傲自恃。
کەسی هەڵەشە ڕەفتاری گێلانە دەکات، پیاوی تەڵەکەبازیش مایەی ڕقە. 17
轻易发怒的,行事愚妄; 设立诡计的,被人恨恶。
ساویلکەکان میراتگری گێلایەتین، بەڵام ژیرەکان سەریان بە زانیاری دەڕازێنرێتەوە. 18
愚蒙人得愚昧为产业; 通达人得知识为冠冕。
بەدکاران لەبەردەم پیاوچاکان دەچەمێنەوە، خراپەکارانیش لە بەردەرگای کەسی ڕاستودروست. 19
坏人俯伏在善人面前; 恶人俯伏在义人门口。
هەژار تەنانەت دراوسێکەشی ڕقی لێی دەبێتەوە، بەڵام دەوڵەمەند دۆستی زۆرە. 20
贫穷人连邻舍也恨他; 富足人朋友最多。
ئەوەی سووکایەتی بە دراوسێکەی بکات گوناه دەکات، بەڵام خۆزگە دەخوازرێ بەوەی لەگەڵ هەژاران میهرەبانە. 21
藐视邻舍的,这人有罪; 怜悯贫穷的,这人有福。
ئایا وێڵ نابن ئەوانەی پیلانی خراپە دادەڕێژن؟ بەڵام خۆشەویستی نەگۆڕ و دڵسۆزی لەگەڵ ئەوانەیە کە پلانی چاکە دادەڕێژن. 22
谋恶的,岂非走入迷途吗? 谋善的,必得慈爱和诚实。
لە هەموو ماندووبوونێک سوود هەیە، بەڵام تەنها قسەی لێوان بێت بەرەو نەبوونییە. 23
诸般勤劳都有益处; 嘴上多言乃致穷乏。
دەوڵەمەندی تاجی دانایانە، بەڵام گێلایەتی نادانایان دەڕازێنێتەوە. 24
智慧人的财为自己的冠冕; 愚妄人的愚昧终是愚昧。
شایەتی ڕاستگۆ دەربازکەری خەڵکە، بەڵام ئەوەی درۆ بڵاو دەکاتەوە تەفرەدەرە. 25
作真见证的,救人性命; 吐出谎言的,施行诡诈。
ئەوەی لە یەزدان بترسێت دڵنیاییەکی بەهێزی هەیە، بۆ کوڕەکانیشی دەبێتە پەناگا. 26
敬畏耶和华的,大有倚靠; 他的儿女也有避难所。
لەخواترسی کانی ژیانە، بۆ دوورکەوتنەوە لە داوی مردن. 27
敬畏耶和华就是生命的泉源, 可以使人离开死亡的网罗。
زۆری گەل شکۆمەندییە بۆ پاشا، بەڵام نەمانی گەل شکستی میرە. 28
帝王荣耀在乎民多; 君王衰败在乎民少。
ئەوەی درەنگ تووڕە بێت باش تێدەگات، بەڵام ئەوەی هەڵەشە بێت گێلایەتی دەردەخات. 29
不轻易发怒的,大有聪明; 性情暴躁的,大显愚妄。
دڵی ئارام ژیان بە جەستە دەبەخشێت، بەڵام ئیرەیی ئێسک کلۆر دەکات. 30
心中安静是肉体的生命; 嫉妒是骨中的朽烂。
ئەوەی ستەم لە هەژار بکات سووکایەتی بە دروستکەرەکەی دەکات، بەڵام ئەوەی لەگەڵ نەدار میهرەبانە ڕێز لە خودا دەگرێت. 31
欺压贫寒的,是辱没造他的主; 怜悯穷乏的,乃是尊敬主。
خراپەکار بە خراپەکانی خۆی دەکەوێنرێت، بەڵام کەسی ڕاستودروست لە مردنیشی پەناگای هەیە. 32
恶人在所行的恶上必被推倒; 义人临死,有所投靠。
دانایی لەناو دڵی کەسی تێگەیشتوو دەحەسێتەوە، هەروەها گێلەکان تەنانەت ناواخنیشیان دەزانرێت. 33
智慧存在聪明人心中; 愚昧人心里所存的,显而易见。
ڕاستودروستی نەتەوە بەرز دەکاتەوە، بەڵام گوناه شەرمەزاری گەلانە. 34
公义使邦国高举; 罪恶是人民的羞辱。
ڕەزامەندی پاشا بۆ خزمەتکاری وریایە، بەڵام تووڕەبوونی لە خزمەتکاری شەرمەزارە. 35
智慧的臣子蒙王恩惠; 贻羞的仆人遭其震怒。

< پەندەکانی سلێمان 14 >