< پەندەکانی سلێمان 13 >
کوڕی دانا تەمبێکردنی باوکی وەردەگرێت، بەڵام گاڵتەجاڕ گوێ لە سەرزەنشت ناگرێت. | 1 |
知恵ある子は父の教訓をきく、あざける者は、懲しめをきかない。
مرۆڤ لە بەروبوومی دەمی چاکە دەخوات، ناپاکانیش ئارەزوویان توندوتیژییە. | 2 |
善良な人はその口の実によって、幸福を得る、不信実な者の願いは、暴虐である。
ئەوەی ئاگای لە دەمی بێت گیانی خۆی دەپارێزێت، بەڵام ئەوەی زمان درێژی دەکات لەناودەچێت. | 3 |
口を守る者はその命を守る、くちびるを大きく開く者には滅びが来る。
گیانی تەمبەڵ ئارەزوو دەکات و هیچی دەست ناکەوێت، بەڵام گیانی تێکۆشەر سەرکەوتوو دەبێت. | 4 |
なまけ者の心は、願い求めても、何も得ない、しかし勤め働く者の心は豊かに満たされる。
کەسی ڕاستودروست ڕقی لە قسەی درۆیە، بەدکاریش ڕیسوایی و شەرمەزاری دەهێنێت. | 5 |
正しい人は偽りを憎む、しかし悪しき人は恥ずべく、忌まわしくふるまう。
ڕاستودروستی ئەو کەسە دەپارێزیت کە ڕێگای ڕاستە، خراپەش گوناهبار سەرەوژێر دەکات. | 6 |
正義は道をまっすぐ歩む者を守り、罪は悪しき者を倒す。
هەیە خۆی بە دەوڵەمەند دەردەخات و هیچی نییە، هەشە خۆی بە هەژار دەردەخات و سامانی زۆری هەیە. | 7 |
富んでいると偽って、何も持たない者がいる、貧しいと偽って、多くの富を持つ者がいる。
لەوانەیە مرۆڤ بە سامانەکەی گیانی خۆی بکڕێتەوە، بەڵام هەژار گوێی لە هەڕەشە نابێت. | 8 |
人の富はその命をあがなう、しかし貧しい者にはあがなうべき富がない。
ڕووناکی ڕاستودروستان دەگەشێتەوە، بەڵام چرای بەدکاران دەکوژێتەوە. | 9 |
正しい者の光は輝き、悪しき者のともしびは消される。
لە لووتبەرزییەوە تەنها ناکۆکی پەیدادەبێت، بەڵام لەگەڵ ڕاوێژکاران دانایی. | 10 |
高ぶりはただ争いを生じる、勧告をきく者は知恵がある。
ماڵێک بە ناپاکی پەیداکرابێت، کەم دەکات، بەڵام ئەوەی بە کاری دەست کۆدەبێتەوە، زیاد دەکات. | 11 |
急いで得た富は減る、少しずつたくわえる者はそれを増すことができる。
ئومێدی درێژکراوە دڵ نەخۆش دەکات، ئارەزووی بەدیهاتووش درەختی ژیانە. | 12 |
望みを得ることが長びくときは、心を悩ます、願いがかなうときは、命の木を得たようだ。
ئەوەی سووکایەتی بە فێرکردنەکە بکات خۆی لەناودەبات، بەڵام ئەوەی ڕێزی بۆ ڕاسپاردەکە هەبێت پاداشتی دەدرێتەوە. | 13 |
み言葉を軽んじる者は滅ぼされ、戒めを重んじる者は報いを得る。
فێرکردنەکانی دانا کانی ژیانە، بۆ دوورکەوتنەوە لە داوی مردن. | 14 |
知恵ある人の教は命の泉である、これによって死のわなをのがれることができる。
تێگەیشتنی باش پەسەندی بەدەستدەهێنێت، بەڵام ڕێگای ناپاکان سەختە. | 15 |
善良な賢い者は恵みを得る、しかし、不信実な者の道は滅びである。
هەموو کەسێکی ژیر بە زانیارییەوە کار دەکات، بەڵام نەزان گێلایەتی بڵاو دەکاتەوە. | 16 |
おおよそ、さとき者は知識によって事をおこない、愚かな者は自分の愚を見せびらかす。
نێردراوی بەدکار دەکەوێتە خراپەوە، پەیامبەری دەستپاکیش چاکبوونەوە دەهێنێت. | 17 |
悪しき使者は人を災におとしいれる、しかし忠実な使者は人を救う。
هەژاری و ڕیسوایی بۆ ئەوانەیە تەمبێکردن بەلاوە دەنێن، بەڵام ئەوەی سەرزەنشت لەگوێدەگرێت ڕێزدار دەبێت. | 18 |
貧乏と、はずかしめとは教訓を捨てる者に来る、しかし戒めを守る者は尊ばれる。
ئارەزووی بەدیهاتوو خۆشییە بۆ گیان، بەڵام گێل وا دەزانێت کە لادان لە خراپە شتێکی قێزەونە. | 19 |
願いがかなえば、心は楽しい、愚かな者は悪を捨てることをきらう。
ئەوەی لەگەڵ دانایان دەڕوات دەبێتە دانا، هاوڕێی گێلەکانیش زیانی پێدەگات. | 20 |
知恵ある者とともに歩む者は知恵を得る。愚かな者の友となる者は害をうける。
خراپە دوای گوناهباران دەکەوێت، بەڵام ڕاستودروستان بە چاکە پاداشت دەدرێنەوە. | 21 |
災は罪びとを追い、正しい者は良い報いを受ける。
پیاوچاک میرات بۆ نەوەکانی بەجێدەهێڵێت، سامانی گوناهبارانیش بۆ ڕاستودروست هەڵدەگیردرێت. | 22 |
善良な人はその嗣業を子孫にのこす、しかし罪びとの富は正しい人のためにたくわえられる。
لەوانەیە زەویی بەیاری هەژاران خواردنی زۆری تێدابێت، بەڵام لەبەر نادادپەروەری دەبردرێت. | 23 |
貧しい人の新田は多くの食糧を産する、しかし不正によれば押し流される。
ئەوەی ڕێگا لە کوتەک بگرێت ڕقی لە کوڕەکەیەتی، بەڵام ئەوەی خۆشیبوێت گرنگی بە تەمبێکردنی دەدات. | 24 |
むちを加えない者はその子を憎むのである、子を愛する者は、つとめてこれを懲らしめる。
کەسی ڕاستودروست دەخوات و تێر دەبێت، بەڵام سکی بەدکاران هەر برسی دەبێت. | 25 |
正しい者は食べてその食欲を満たす、しかし悪しき者の腹は満たされない。