< پەندەکانی سلێمان 13 >

کوڕی دانا تەمبێکردنی باوکی وەردەگرێت، بەڵام گاڵتەجاڕ گوێ لە سەرزەنشت ناگرێت. 1
智慧之子,聽從父親的教訓;輕狂的人,不聽任何人規勸。
مرۆڤ لە بەروبوومی دەمی چاکە دەخوات، ناپاکانیش ئارەزوویان توندوتیژییە. 2
義人必飽嘗自己口舌的果實,惡人的慾望只有飽食強暴。
ئەوەی ئاگای لە دەمی بێت گیانی خۆی دەپارێزێت، بەڵام ئەوەی زمان درێژی دەکات لەناودەچێت. 3
謹口慎言,方能自保性命;信口開河,終必自取滅亡。
گیانی تەمبەڵ ئارەزوو دەکات و هیچی دەست ناکەوێت، بەڵام گیانی تێکۆشەر سەرکەوتوو دەبێت. 4
懶人雖常盼望,卻一無所得;勤勞的人,卻常如願以償。
کەسی ڕاستودروست ڕقی لە قسەی درۆیە، بەدکاریش ڕیسوایی و شەرمەزاری دەهێنێت. 5
義人憎惡謊言,惡人令人可憎可惡。
ڕاستودروستی ئەو کەسە دەپارێزیت کە ڕێگای ڕاستە، خراپەش گوناهبار سەرەوژێر دەکات. 6
正義保衛行為正直的人,邪惡卻使罪人滅亡。
هەیە خۆی بە دەوڵەمەند دەردەخات و هیچی نییە، هەشە خۆی بە هەژار دەردەخات و سامانی زۆری هەیە. 7
有人自充富人,其實一貧如洗;有人佯作窮人,其實腰纏萬貫。
لەوانەیە مرۆڤ بە سامانەکەی گیانی خۆی بکڕێتەوە، بەڵام هەژار گوێی لە هەڕەشە نابێت. 8
富人的錢財只是性命的贖價,窮人卻沒有這樣的威脅。
ڕووناکی ڕاستودروستان دەگەشێتەوە، بەڵام چرای بەدکاران دەکوژێتەوە. 9
義人的光明,必要高升;惡人的燈火,勢必熄滅。
لە لووتبەرزییەوە تەنها ناکۆکی پەیدادەبێت، بەڵام لەگەڵ ڕاوێژکاران دانایی. 10
傲慢只有引起爭端,虛心受教的人纔有智慧。
ماڵێک بە ناپاکی پەیداکرابێت، کەم دەکات، بەڵام ئەوەی بە کاری دەست کۆدەبێتەوە، زیاد دەکات. 11
儻來之物,容易消逝;經久積存,日漸增多。
ئومێدی درێژکراوە دڵ نەخۆش دەکات، ئارەزووی بەدیهاتووش درەختی ژیانە. 12
希望遲不兌現,令人心神煩惱;願望獲得滿足,像株生命樹。
ئەوەی سووکایەتی بە فێرکردنەکە بکات خۆی لەناودەبات، بەڵام ئەوەی ڕێزی بۆ ڕاسپاردەکە هەبێت پاداشتی دەدرێتەوە. 13
誰輕視法令,必遭滅亡;誰敬畏誡命,必得安全。
فێرکردنەکانی دانا کانی ژیانە، بۆ دوورکەوتنەوە لە داوی مردن. 14
智慧人的教訓是生命的泉源,人可賴以脫免死亡的羅網。
تێگەیشتنی باش پەسەندی بەدەستدەهێنێت، بەڵام ڕێگای ناپاکان سەختە. 15
明哲的規勸,使人蒙恩,殘暴人的舉止,粗魯蠻橫。
هەموو کەسێکی ژیر بە زانیارییەوە کار دەکات، بەڵام نەزان گێلایەتی بڵاو دەکاتەوە. 16
精明的人,常按理智行事;愚昧的人,只自誇其糊塗。
نێردراوی بەدکار دەکەوێتە خراپەوە، پەیامبەری دەستپاکیش چاکبوونەوە دەهێنێت. 17
奸妄的使者,使人陷於災禍;忠誠的使者,給人帶來安和。
هەژاری و ڕیسوایی بۆ ئەوانەیە تەمبێکردن بەلاوە دەنێن، بەڵام ئەوەی سەرزەنشت لەگوێدەگرێت ڕێزدار دەبێت. 18
拒絕規勸的,必遭貧苦羞辱;接受懲戒的,反要受人尊敬。
ئارەزووی بەدیهاتوو خۆشییە بۆ گیان، بەڵام گێل وا دەزانێت کە لادان لە خراپە شتێکی قێزەونە. 19
願望獲得滿足,能使心靈愉快;遠離邪惡,卻為愚昧人所深惡。
ئەوەی لەگەڵ دانایان دەڕوات دەبێتە دانا، هاوڕێی گێلەکانیش زیانی پێدەگات. 20
與智慧人往來,可成智慧人;與愚昧人作伴,必受其連累。
خراپە دوای گوناهباران دەکەوێت، بەڵام ڕاستودروستان بە چاکە پاداشت دەدرێنەوە. 21
惡運追蹤罪人,義人卻得善報。
پیاوچاک میرات بۆ نەوەکانی بەجێدەهێڵێت، سامانی گوناهبارانیش بۆ ڕاستودروست هەڵدەگیردرێت. 22
善人為子子孫孫留下產業,罪人的財富是為義人積蓄。
لەوانەیە زەویی بەیاری هەژاران خواردنی زۆری تێدابێت، بەڵام لەبەر نادادپەروەری دەبردرێت. 23
窮人開墾的田地,生產大量食物;誰若缺乏正義,定不免於滅亡。
ئەوەی ڕێگا لە کوتەک بگرێت ڕقی لە کوڕەکەیەتی، بەڵام ئەوەی خۆشیبوێت گرنگی بە تەمبێکردنی دەدات. 24
不肯使用棍杖的人,實是恨自己的兒子;真愛兒子的人,必時加以懲罰。
کەسی ڕاستودروست دەخوات و تێر دەبێت، بەڵام سکی بەدکاران هەر برسی دەبێت. 25
義人必得飽食,惡人無以果腹。

< پەندەکانی سلێمان 13 >