< پەندەکانی سلێمان 12 >
ئەوەی حەز لە تەمبێکردن بکات حەز لە زانیاری دەکات، بەڵام ئەوەی ڕقی لە سەرزەنشت بێت دەبەنگە. | 1 |
At elske Tugt er at elske Kundskab, at hade Revselse er dumt.
پیاوچاک ڕەزامەندی یەزدان بەدەستدەهێنێت، بەڵام کەسی تەڵەکەباز تاوانبار دەکرێت. | 2 |
Den gode vinder Yndest hos HERREN, den rænkefulde dømmer han skyldig.
مرۆڤ بە بەدکاری ناچەسپێت، ڕیشەی ڕاستودروستانیش نالەقێت. | 3 |
Ingen står fast ved Gudløshed, men retfærdiges Rod skal aldrig rokkes.
ئافرەتی خانەدان تاجی سەری مێردەکەیەتی، بەڵام ئافرەتی شەرمەزار وەک کلۆرییە لەناو ئێسقانەکانی. | 4 |
En duelig Kvinde er sin Ægtemands Krone, en dårlig er som Edder i hans Ben.
پلانی ڕاستودروستان دادپەروەرییە، بەڵام ڕاوێژی بەدکاران هەڵخەڵەتێنەرە. | 5 |
Retfærdiges Tanker er Ret, gudløses Opspind er Svig.
قسەی بەدکاران بۆسەی خوێنڕشتنە، دەمی سەرڕاستان فریایان دەکەوێت. | 6 |
Gudløses Ord er på Lur efter Blod, retsindiges Mund skal bringe dem Frelse.
بەدکاران وەردەگەڕێنەوە و نامێنن، بەڵام ماڵی ڕاستودروستان دەچەسپێت. | 7 |
Gudløse styrtes og er ikke mer. retfærdiges Hus står fast.
مرۆڤ بەپێی وریاییەکەی ستایش دەکرێت، بەڵام ئەوەی دڵخراپە ڕیسوا دەبێت. | 8 |
For sin Klogskab prises en Mand, til Spot bliver den, hvis Vid er vrangt.
باشترە ساکار بیت و خزمەتکارت هەبێت لەوەی خۆت گەورە دەربخەیت بەڵام نانت نەبێت. | 9 |
Hellere overses, når man holder Træl, end optræde stort, når man mangler Brød.
کەسی ڕاستودروست بایەخ بە ئاژەڵەکەی دەدات، بەڵام بەزەیی بەدکاران دڵڕەقییە. | 10 |
Den retfærdige føler med sit Kvæg, gudløses Hjerte er grumt.
ئەوەی ئیش لە زەوی خۆیدا بکات، تێر نان دەبێت، بەڵام ئەوەی دوای هیچوپووچی بکەوێت، تێنەگەیشتووە. | 11 |
Den mættes med Brød, som dyrker sin Jord, uden Vid er den, der jager efter Tomhed.
بەدکار حەز لە قازانجی خراپەکاران دەکات، ڕیشەی ڕاستودروستان بەروبووم دەدات. | 12 |
De ondes Fæstning jævnes med Jorden, de retfærdiges Rod bolder Stand.
خراپەکار دەکەوێتە تەڵەی زمانە یاخییەکەی، بەڵام کەسی ڕاستودروست لە تەنگانە دەرباز دەبێت. | 13 |
I Læbernes Brøde hildes den onde, den retfærdige undslipper Nøden.
مرۆڤ لە بەروبوومی دەمی تێر چاکە دەبێت، پاداشتی ماندووبوونی دەستەکانی وەردەگرێتەوە. | 14 |
Af sin Munds Frugt mættes en Mand med godt, et Menneske får, som hans Hænder har øvet.
ڕێگای گێل لەبەرچاوی خۆی ڕاستە، بەڵام دانا گوێگری ئامۆژگارییە. | 15 |
Dårens Færd behager ham selv, den vise hører på Råd.
گێل دەستبەجێ تووڕەیی دەردەبڕێت، بەڵام داپۆشەری سووکایەتی ژیرە. | 16 |
En Dåre giver straks sin Krænkelse Luft, den kloge spottes og lader som intet.
ئەو شایەتەی کە بە ڕاستگۆیی دەدوێت، ڕاستودروستی ڕادەگەیەنێت، بەڵام شایەتی ناڕاست درۆ دەکات. | 17 |
Den sanddru fremfører, hvad der er ret, det falske Vidne kommer med Svig.
قسەی هەڵەشانە وەک زەبری شمشێرە، بەڵام زمانی دانایان چاکبوونەوەیە. | 18 |
Mangens Snak er som Sværdhug, de vises Tunge læger.
لێوی ڕاستگۆ هەتاهەتایە دەچەسپێت، بەڵام زمانی درۆ هەتا چاوتروکانێکە. | 19 |
Sanddru Læbe består for evigt, Løgnetunge et Øjeblik.
ساختە لە دڵی ئەوانەیە کە پیلانی خراپە دەنێنەوە، بەڵام دڵخۆشی بۆ ڕاوێژکارانی ئاشتییە. | 20 |
De, som smeder ondt, har Svig i Hjertet; de, der stifter Fred, har Glæde.
کەسی ڕاستودروست تووشی هیچ ناخۆشییەک نابێت، بەڵام بەدکاران پڕ دەبن لە خراپە. | 21 |
Den retfærdige times der intet ondt, - gudløse oplever Vanheld på Vanheld.
قێزی یەزدان لە لێوی درۆیە، بەڵام ئەوانەی بە ڕاستگۆیی کار دەکەن جێی ڕەزامەندی ئەون. | 22 |
Løgnelæber er HERREN en Gru, de ærlige har hans Velbebag.
مرۆڤی ژیر زانیارییەکەی دەپارێزێت، دڵی گێلەکانیش گێلایەتی دەردەبڕێت. | 23 |
Den kloge dølger sin Kundskab, Tåbers Hjerte udråber Dårskab.
دەستی تێکۆشەر فەرمانڕەوایەتی دەکات، بەڵام دەستی تەمبەڵ لەژێر بێگاریدا دەبێت. | 24 |
De flittiges Hånd skal råde, den lade tvinges til Hoveriarbejde.
نیگەرانی لە دڵی مرۆڤدا دەیچەمێنێتەوە، بەڵام قسەی خۆش شادمانی دەکات. | 25 |
Hjertesorg bøjer til Jorden, et venligt Ord gør glad.
کەسی ڕاستودروست ڕاوێژی چاک دەداتە هاوڕێکەی، بەڵام ڕێگای خراپەکاران گومڕایان دەکات. | 26 |
Den retfærdige vælger sin Græsgang, gudløses Vej vildleder dem selv.
مرۆڤی تەمبەڵ نێچیری خۆی ناگرێت، بەڵام مرۆڤی تێکۆشەر نرخی سامانەکەی دەدات. | 27 |
Ladhed opskræmmer intet Vildt, men kosteligt Gods får den flittige tildelt.
لە ڕێچکەی ڕاستودروستی ژیان هەیە، ڕێگای ڕێڕەوەکانی بەرەو نەمرییە. | 28 |
På Retfærds Sti er der Liv, til Døden fører den onde Vej.