< پەندەکانی سلێمان 12 >

ئەوەی حەز لە تەمبێکردن بکات حەز لە زانیاری دەکات، بەڵام ئەوەی ڕقی لە سەرزەنشت بێت دەبەنگە. 1
喜愛管教的,就是喜愛知識; 恨惡責備的,卻是畜類。
پیاوچاک ڕەزامەندی یەزدان بەدەستدەهێنێت، بەڵام کەسی تەڵەکەباز تاوانبار دەکرێت. 2
善人必蒙耶和華的恩惠; 設詭計的人,耶和華必定他的罪。
مرۆڤ بە بەدکاری ناچەسپێت، ڕیشەی ڕاستودروستانیش نالەقێت. 3
人靠惡行不能堅立; 義人的根必不動搖。
ئافرەتی خانەدان تاجی سەری مێردەکەیەتی، بەڵام ئافرەتی شەرمەزار وەک کلۆرییە لەناو ئێسقانەکانی. 4
才德的婦人是丈夫的冠冕; 貽羞的婦人如同朽爛在她丈夫的骨中。
پلانی ڕاستودروستان دادپەروەرییە، بەڵام ڕاوێژی بەدکاران هەڵخەڵەتێنەرە. 5
義人的思念是公平; 惡人的計謀是詭詐。
قسەی بەدکاران بۆسەی خوێنڕشتنە، دەمی سەرڕاستان فریایان دەکەوێت. 6
惡人的言論是埋伏流人的血; 正直人的口必拯救人。
بەدکاران وەردەگەڕێنەوە و نامێنن، بەڵام ماڵی ڕاستودروستان دەچەسپێت. 7
惡人傾覆,歸於無有; 義人的家必站得住。
مرۆڤ بەپێی وریاییەکەی ستایش دەکرێت، بەڵام ئەوەی دڵخراپە ڕیسوا دەبێت. 8
人必按自己的智慧被稱讚; 心中乖謬的,必被藐視。
باشترە ساکار بیت و خزمەتکارت هەبێت لەوەی خۆت گەورە دەربخەیت بەڵام نانت نەبێت. 9
被人輕賤,卻有僕人, 強如自尊,缺少食物。
کەسی ڕاستودروست بایەخ بە ئاژەڵەکەی دەدات، بەڵام بەزەیی بەدکاران دڵڕەقییە. 10
義人顧惜他牲畜的命; 惡人的憐憫也是殘忍。
ئەوەی ئیش لە زەوی خۆیدا بکات، تێر نان دەبێت، بەڵام ئەوەی دوای هیچوپووچی بکەوێت، تێنەگەیشتووە. 11
耕種自己田地的,必得飽食; 追隨虛浮的,卻是無知。
بەدکار حەز لە قازانجی خراپەکاران دەکات، ڕیشەی ڕاستودروستان بەروبووم دەدات. 12
惡人想得壞人的網羅; 義人的根得以結實。
خراپەکار دەکەوێتە تەڵەی زمانە یاخییەکەی، بەڵام کەسی ڕاستودروست لە تەنگانە دەرباز دەبێت. 13
惡人嘴中的過錯是自己的網羅; 但義人必脫離患難。
مرۆڤ لە بەروبوومی دەمی تێر چاکە دەبێت، پاداشتی ماندووبوونی دەستەکانی وەردەگرێتەوە. 14
人因口所結的果子,必飽得美福; 人手所做的,必為自己的報應。
ڕێگای گێل لەبەرچاوی خۆی ڕاستە، بەڵام دانا گوێگری ئامۆژگارییە. 15
愚妄人所行的,在自己眼中看為正直; 惟智慧人肯聽人的勸教。
گێل دەستبەجێ تووڕەیی دەردەبڕێت، بەڵام داپۆشەری سووکایەتی ژیرە. 16
愚妄人的惱怒立時顯露; 通達人能忍辱藏羞。
ئەو شایەتەی کە بە ڕاستگۆیی دەدوێت، ڕاستودروستی ڕادەگەیەنێت، بەڵام شایەتی ناڕاست درۆ دەکات. 17
說出真話的,顯明公義; 作假見證的,顯出詭詐。
قسەی هەڵەشانە وەک زەبری شمشێرە، بەڵام زمانی دانایان چاکبوونەوەیە. 18
說話浮躁的,如刀刺人; 智慧人的舌頭卻為醫人的良藥。
لێوی ڕاستگۆ هەتاهەتایە دەچەسپێت، بەڵام زمانی درۆ هەتا چاوتروکانێکە. 19
口吐真言,永遠堅立; 舌說謊話,只存片時。
ساختە لە دڵی ئەوانەیە کە پیلانی خراپە دەنێنەوە، بەڵام دڵخۆشی بۆ ڕاوێژکارانی ئاشتییە. 20
圖謀惡事的,心存詭詐; 勸人和睦的,便得喜樂。
کەسی ڕاستودروست تووشی هیچ ناخۆشییەک نابێت، بەڵام بەدکاران پڕ دەبن لە خراپە. 21
義人不遭災害;惡人滿受禍患。
قێزی یەزدان لە لێوی درۆیە، بەڵام ئەوانەی بە ڕاستگۆیی کار دەکەن جێی ڕەزامەندی ئەون. 22
說謊言的嘴為耶和華所憎惡; 行事誠實的,為他所喜悅。
مرۆڤی ژیر زانیارییەکەی دەپارێزێت، دڵی گێلەکانیش گێلایەتی دەردەبڕێت. 23
通達人隱藏知識; 愚昧人的心彰顯愚昧。
دەستی تێکۆشەر فەرمانڕەوایەتی دەکات، بەڵام دەستی تەمبەڵ لەژێر بێگاریدا دەبێت. 24
殷勤人的手必掌權; 懶惰的人必服苦。
نیگەرانی لە دڵی مرۆڤدا دەیچەمێنێتەوە، بەڵام قسەی خۆش شادمانی دەکات. 25
人心憂慮,屈而不伸; 一句良言,使心歡樂。
کەسی ڕاستودروست ڕاوێژی چاک دەداتە هاوڕێکەی، بەڵام ڕێگای خراپەکاران گومڕایان دەکات. 26
義人引導他的鄰舍; 惡人的道叫人失迷。
مرۆڤی تەمبەڵ نێچیری خۆی ناگرێت، بەڵام مرۆڤی تێکۆشەر نرخی سامانەکەی دەدات. 27
懶惰的人不烤打獵所得的; 殷勤的人卻得寶貴的財物。
لە ڕێچکەی ڕاستودروستی ژیان هەیە، ڕێگای ڕێڕەوەکانی بەرەو نەمرییە. 28
在公義的道上有生命; 其路之中並無死亡。

< پەندەکانی سلێمان 12 >