< پەندەکانی سلێمان 1 >

پەندەکانی سلێمانی کوڕی داود، پاشای ئیسرائیل، 1
These are the proverbs of Solomon son of David, king of Israel,
بۆ زانینی دانایی و تەمبێکردن، بۆ پەیبردن بە وشەکانی تێگەیشتن، 2
for gaining wisdom and discipline, for comprehending words of insight,
بۆ وەرگرتنی تەمبێکردن و وریایی، ڕاستودروستی و دادپەروەری و ڕاستەڕێیی، 3
and for receiving instruction in wise living and in righteousness, justice, and equity.
بۆ بەخشینی ژیری بە ساویلکە، بە لاویش زانیاری و سەلیقە، 4
To impart prudence to the simple and knowledge and discretion to the young,
(دانا گوێی لێ دەگرێت و فێربوونی زیاد دەبێت، تێگەیشتووش ڕاوێژی باشی دەست دەکەوێت،) 5
let the wise listen and gain instruction, and the discerning acquire wise counsel
بۆ تێگەیشتنی پەند و نموونە، قسەی دانایان و مەتەڵەکانیان. 6
by understanding the proverbs and parables, the sayings and riddles of the wise.
لەخواترسی سەرەتای زانیارییە، بەڵام گێلەکان سووکایەتی بە دانایی و تەمبێکردن دەکەن. 7
The fear of the LORD is the beginning of knowledge, but fools despise wisdom and discipline.
ڕۆڵە، گوێ لە تەمبێکردنی باوکت بگرە و فێرکردنی دایکت پشتگوێ مەخە، 8
Listen, my son, to your father’s instruction, and do not forsake the teaching of your mother.
چونکە تاجەگوڵینەی نیعمەتن بۆ سەرت، گەردانەن بۆ ملت. 9
For they are a garland of grace on your head and a pendant around your neck.
ڕۆڵە، ئەگەر گوناهباران فریویان دایت، ڕازی مەبە. 10
My son, if sinners entice you, do not yield to them.
ئەگەر گوتیان: «لەگەڵمان وەرە، بۆسە بۆ خوێنڕشتن بنێینەوە، بەبێ هۆ بۆ بێتاوانێک خۆمان مات بکەین، 11
If they say, “Come along, let us lie in wait for blood, let us ambush the innocent without cause,
وەک جیهانی مردووان بە زیندووێتی هەڵیانلووشین و بە ساغی وەک ئەوانەی لە گۆڕ دەنرێن. (Sheol h7585) 12
let us swallow them alive like Sheol, and whole like those descending into the Pit. (Sheol h7585)
هەموو گەنجینەیەکی بەهادار دەدۆزینەوە و ماڵمان پڕ دەکەین لە دەستکەوت. 13
We will find all manner of precious goods; we will fill our houses with plunder.
پشکی خۆت هەڵبدە ناومان، بە هەموومان یەک کیسەمان دەبێت.» 14
Throw in your lot with us; let us all share one purse”—
ڕۆڵە، لەگەڵیان بە ڕێگادا مەڕۆ، پێیەکانت قەدەغە بکە لە ڕێڕەوەکانیان، 15
my son, do not walk the road with them or set foot upon their path.
چونکە پێیەکانیان بەرەو خراپە ڕادەکەن، بۆ خوێنڕشتن پەلە دەکەن. 16
For their feet run to evil, and they are swift to shed blood.
بێ سوودە دانانەوەی تۆڕ لەبەرچاوی هەموو باڵدارێک. 17
How futile it is to spread the net where any bird can see it!
بۆ خوێنی خۆیان بۆسەیان ناوەتەوە، خۆیان تەنها بۆ گیانی خۆیان ماتداوە. 18
But they lie in wait for their own blood; they ambush their own lives.
ئاوایە ڕێچکەی هەموو ئەوانەی بەدوای دەستکەوتی ناڕەواوەن، سەری خاوەنی دەخوات. 19
Such is the fate of all who are greedy, whose unjust gain takes the lives of its possessors.
دانایی لە کۆڵان هاوار دەکات، لە گۆڕەپانەکان دەنگ بەرز دەکاتەوە، 20
Wisdom calls out in the street, she lifts her voice in the square;
لە شەقامە قەرەباڵغەکاندا بانگ دەکات، لە دەروازەی شارەکاندا قسەی خۆی دەکات: 21
in the main concourse she cries aloud, at the city gates she makes her speech:
«هەتا کەی ئەی ساویلکەکان حەز لە ساویلکەیی دەکەن؟ هەتا کەی گاڵتەجاڕان بە گاڵتەکردن دڵخۆش دەبن، گێلەکانیش ڕقیان لە زانیاری دەبێتەوە؟ 22
“How long, O simple ones, will you love your simple ways? How long will scoffers delight in their scorn and fools hate knowledge?
بگەڕێنەوە کاتێک سەرزەنشتتان دەکەم! ئینجا ڕۆحی خۆمتان بەسەردا دەڕێژم، وشەکانی خۆمتان پێ دەناسێنم. 23
If you had repented at my rebuke, then surely I would have poured out my spirit on you; I would have made my words known to you.
بەڵام بانگهێشتم کردن، ڕەتتان کردەوە، دەستم درێژکرد، کەس گوێی پێنەدا، 24
Because you refused my call, and no one took my outstretched hand,
هەموو ڕاوێژێکی منتان پشتگوێ خست، سەرزەنشتی منتان وەرنەگرت، 25
because you neglected all my counsel, and wanted none of my correction,
جا منیش لە کارەساتتان پێدەکەنم. گاڵتە دەکەم کە ترستان لێ نیشت، 26
in turn I will mock your calamity; I will sneer when terror strikes you,
کە ترستان وەک گەردەلوول لێ نیشت و وێرانیتان وەک ڕەشەبا هاتە سەر و تەنگانە و ناخۆشی بەسەرتانی دادا. 27
when your dread comes like a storm, and your destruction like a whirlwind, when distress and anguish overwhelm you.
«ئینجا بانگم دەکەن، بەڵام من وەڵام نادەمەوە، بە پەرۆشییەوە بەدوامدا دەگەڕێن بەڵام نامدۆزنەوە. 28
Then they will call on me, but I will not answer; they will earnestly seek me, but will not find me.
لەبەر ئەوەی ڕقیان لە زانیاری بووەوە، لەخواترسییان هەڵنەبژارد، 29
For they hated knowledge and chose not to fear the LORD.
لەبەر ئەوەی ڕاوێژی منیان وەرنەگرت، بە سووکییەوە تەماشای هەموو سەرزەنشتەکانی منیان کرد، 30
They accepted none of my counsel; they despised all my reproof.
بۆیە لە بەرهەمی ڕێگای خۆیان دەخۆن، لە بەری پیلانەکانیان تێر دەبن، 31
So they will eat the fruit of their own way, and be filled with their own devices.
چونکە هەڵگەڕانەوەی ساویلکەکان دەیانکوژێت، بێباکی گێلەکان لەناویان دەبات. 32
For the waywardness of the simple will slay them, and the complacency of fools will destroy them.
بەڵام ئەوەی گوێ لە من بگرێت بە ئاسوودەیی نیشتەجێ دەبێت، لە ترسی خراپە دەحەسێتەوە.» 33
But whoever listens to me will dwell in safety, secure from the fear of evil.”

< پەندەکانی سلێمان 1 >