< فیلیپی 4 >

بۆیە خوشکان و برایانم، ئەی ئەوانەی خۆشمدەوێن و پەرۆشتانم، ئێوە خۆشی و تاجی منن. خۆشەویستانم، بەو شێوەیە کە نووسیومە، بە یەکبوونتان لەگەڵ مەسیحی خاوەن شکۆ بچەسپێن. 1
Therefore, my brothers, whom I love and long for, my joy and crown, stand firm in the Lord in this way, my beloved friends.
لە ئەوۆدیا دەپاڕێمەوە و لە سینتخی دەپاڕێمەوە کە بە یەکبوونیان لەگەڵ مەسیح هاوبیر بن. 2
I urge Euodia and Syntyche to be of the same mind in the Lord.
بەڵێ تۆش ئەی هاوڕێی دڵسۆزم، داوات لێ دەکەم یارمەتییان بدەیت، چونکە هەردووکیان لە ڕاگەیاندنی پەیامی ئینجیلدا شانبەشانی من تێکۆشاون، لەگەڵ کلیمنتۆس و هاوکارانی دیکەم کە ناویان لە پەڕتووکی ژیانە. 3
Yes, I ask yoʋ also, my true companion, to assist these women, who have contended for the gospel at my side, along with Clement and the rest of my fellow workers, whose names are in the book of life.
هەمیشە بە عیسای خاوەن شکۆ دڵشاد بن. دیسان دەیڵێمەوە، دڵشاد بن! 4
Rejoice in the Lord always, and again I say, rejoice!
با هەموو خەڵک بە ڕووخۆشیتان بزانێت. هاتنەوەی عیسای خاوەن شکۆ نزیکە. 5
Let your gentleness be known to everyone. The Lord is near.
نیگەران مەبن، بەڵکو با لە هەموو شتێکدا داواکاریتان بە نوێژ و پاڕانەوە و سوپاسگوزارییەوە لەلای خودا زانراو بێت. 6
Be anxious about nothing, but in everything, by prayer and supplication, with thanksgiving, make your requests known to God.
ئاشتی خوداش، ئەوەی بەرزترە لە هەموو تێگەیشتنێک، دڵ و بیرتان بە یەکبوونتان لەگەڵ عیسای مەسیحدا دەپارێزێت. 7
And the peace of God that surpasses all understanding will guard your hearts and minds in Christ Jesus.
لە کۆتاییدا خوشکان و برایان، بیر لە هەموو ئەو شتانە بکەنەوە کە ڕاست و ڕێزدارن، دادپەروەر و پاکن، خۆشەویست و ناوبانگ باشن، ڕەوشت بەرز و شایانی ستایشن. 8
Finally, brothers, whatever is true, whatever is honorable, whatever is right, whatever is pure, whatever is lovely, whatever is commendable, if anything is virtuous or praiseworthy, think about such things.
چی لە مندا فێربوون و وەرتانگرت و بیستتان و بینیتان، ئەوە جێبەجێ بکەن. خودای ئاشتیش لەگەڵتان دەبێت. 9
Practice what you have learned and received from me, and what you have heard and seen in me. And the God of peace will be with you.
زۆر دڵشاد بووم بە مەسیحی خاوەن شکۆ، کە ئێستا دیسان بایەخم پێدەدەن. بە دڵنیاییەوە پێشتریش بایەختان پێم دەدا، بەڵام دەرفەتی ئەوەتان نەبوو کە دەریبخەن. 10
I have great joy in the Lord that now at last you have revived your concern for me. Indeed, you were concerned but had no opportunity to show it.
من ئەمە ناڵێم لەبەر ئەوەی پێویستم بە یارمەتییە، چونکە فێربووم لە هەر دۆخێکدا بم خۆبژێو بم. 11
Not that I am speaking about being in need, for I have learned to be content in whatever circumstances I find myself.
دەزانم نەبوونی چییە و دەزانم هەبوونیش چییە، لە هەر شتێک و لە هەموو شتێکدا فێری نهێنی ئەوە بووم لە هەبوونی و نەبوونیدا ئاسوودە بم. 12
I know how to be brought low, and I know how to abound. I have learned the secret of being content in any and every situation, whether well fed or hungry, whether having plenty or being in need.
دەتوانم هەموو ئەم شتانە لە ڕێگەی مەسیحەوە بکەم، ئەوەی بەهێزم دەکات. 13
I can do all things through Christ who strengthens me.
لەگەڵ ئەوەشدا چاکتان کرد کە بەشداری تەنگانەتان کردم. 14
Nevertheless, you did well by sharing with me in my affliction.
ئەی فیلیپییەکان، ئێوەش دەزانن، لە سەرەتای بڵاوکردنەوەی پەیامی ئینجیل لەنێو ئێوە، کاتێک لە مەکدۆنیا ڕۆیشتم، هیچ کڵێسایەک لە بابەتی وەرگرتن و پێداندا هاوکارییان نەکردووم، ئێوە نەبێت. 15
As you Philippians know, in the early days of the gospel, when I set out from Macedonia, no church partnered with me in the matter of giving and receiving except you alone.
تەنانەت ئەو کاتەی لە شاری سالۆنیکی بووم، چەند جارێک هاوکاریتان کردم کاتێک پێویستم بە یارمەتی بوو. 16
Even when I was in Thessalonica, you sent me help for my needs more than once.
نەک لەبەر ئەوەی حەزم لە بەخشین بێت بەڵکو حەزم لەو بەرهەمەیە کە لەلای خودا بۆتان تۆمار دەکرێت. 17
Not that I seek the gift, but I seek the fruit that abounds to your account.
ئێستا هەموو شتێکم هەیە، زیاتر لە پێویست. ئەو شتانەی ئەپەفرۆدیتۆس لەلای ئێوە هێنای وەرمگرت و تێربووم، بۆنێکی خۆشە، قوربانییەکی قبوڵکراوە، دڵی خودا خۆش دەکات. 18
I have received everything in full and have an abundance. I am amply supplied, now that I have received from Epaphroditus the gifts you sent. They are an aroma of a sweet fragrance, an acceptable sacrifice, pleasing to God.
خودای من هەموو پێداویستییەکانتان دابین دەکات بەپێی دەوڵەمەندی ئەو شکۆیەی لە عیسای مەسیحدا هەیەتی. 19
And my God will fully supply your every need through Christ Jesus according to his riches in glory.
ئێستاش شکۆمەندی بۆ خودای باوکمان هەتاهەتایە. ئامین. (aiōn g165) 20
Glory be to our God and Father forever and ever! Amen. (aiōn g165)
بە ناوی عیسای مەسیح سڵاو لە هەموو گەلی خودا بکەن. ئەو خوشک و برایانەی لەگەڵمدان سڵاوتان لێدەکەن. 21
Greet every saint in Christ Jesus. The brothers who are with me greet you.
هەموو گەلی خودا کە لێرەن سڵاوتان لێدەکەن، بە تایبەتی ئەوانەی لە خانەوادەی قەیسەرن. 22
All the saints greet you, especially those of Caesar's household.
با نیعمەتی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ لەگەڵ ڕۆحتان بێت. 23
The grace of the Lord Jesus Christ be with you all. Amen.

< فیلیپی 4 >