< فیلیپی 3 >

لە کۆتاییدا، خوشکان، برایان، دڵشاد بن بە مەسیحی خاوەن شکۆ! نووسینەوەی هەمان ئەم شتانە ماندووم ناکات، بەڵکو بۆ پاراستنی ئێوەیە. 1
Resta, irmãos meus, que vos regozijeis no Senhor. Não me é molesto escrever-vos as mesmas coisas, e é segurança para vós.
ئاگاداری سەگەکان بن، ئاگاداری بەدکاران و جەستەبڕەکان بن! 2
Guardai-vos dos cães, guardai-vos dos maus obreiros, guardai-vos da circuncisão;
لەبەر ئەوەی ئێمە بە ڕاستی خەتەنەکراوین، کە بە ڕۆحی پیرۆز خودا دەپەرستین و شانازی بە عیسای مەسیحەوە دەکەین، پشت بە جەستە نابەستین. 3
Porque a circuncisão somos nós, que servimos a Deus em espírito, e que nos glóriamos em Jesus Cristo, e não confiamos na carne.
هەرچەندە منیش هۆکارم هەیە پشت بە جەستە ببەستم. ئەگەر یەکێک وابزانێت هۆکاری هەیە بۆ ئەوەی پشت بە جەستە ببەستێت، من لەپێشترم: 4
Ainda que também tenho de que confiar na carne; se algum outro cuida que tem de que confiar na carne, ainda mais eu:
کۆرپەی هەشت ڕۆژ بووم کە خەتەنە کراوم، لە ڕەگەزی ئیسرائیل، تیرەی بنیامین، عیبرانی کوڕی عیبرانی. بەگوێرەی تەورات فەریسی بووم، 5
Circuncidado ao oitavo dia, da linhagem de Israel, da tribo de Benjamin, hebreu de hebreus, segundo a lei, fariseo,
بەگوێرەی دڵگەرمی چەوسێنەری کڵێسا بووم، بەگوێرەی ئەم ڕاستودروستییە کە بەپێی شەریعەتە، بێ گلەیی بووم. 6
Segundo o zelo, perseguidor da igreja, segundo a justiça que há na lei, irrepreensível.
بەڵام ئەوەی بۆ من قازانج بوو، لە پێناوی مەسیحدا ئەمانە بە زیان دەزانم. 7
Mas o que para mim era ganho tive-o por perda por amor de Cristo.
لەمەش زیاتر هەموو شتێک بە زیان دەزانم لەبەر بەرزی بەهای ناسینی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ. لە پێناوی ئەودا هەموو شتێکم لە دەست دا و هەموو ئەو شتانەم بە زبڵ دانا، بۆ ئەوەی مەسیح بەدەستبهێنم و 8
E, na verdade, tenho também por perda todas as coisas, pela excelência do conhecimento de Cristo Jesus, meu Senhor, por amor do qual contei por perda todas estas coisas, e as considero como esterco, para que possa ganhar a Cristo,
وەک کەسێک کە لەگەڵ مەسیحدا بووبێتە یەک هەژمارد بکرێم، نەک بە ڕاستودروستی خۆم کە لە شەریعەتەوەیە، بەڵکو لە ڕێگەی باوەڕەوە بە مەسیح، ئەو ڕاستودروستییەی کە لە خوداوەیە و پشت بە باوەڕ دەبەستێت. 9
E seja achado nele, não tendo a minha justiça que vem de lei, mas a que vem da fé em Cristo, a saber, a justiça que vem de Deus pela fé;
ئامانجم ئەوەیە مەسیح بناسم و هێزی هەستانەوەکەی بزانم و هاوبەشی ئازاری بم، وەک ئەو بم لە مردنی، 10
Para conhece-lo, e à virtude da sua ressurreição, e à comunicação de suas aflições, sendo feito conforme a sua morte;
تاوەکو بگەمە هەستانەوەی نێو مردووان. 11
Para ver se de alguma maneira posso chegar à ressurreição dos mortos.
من ناڵێم پێشوەخت هەموو ئەمەم بەدەستهێناوە یان گەیشتوومەتە ئامانج، بەڵکو کۆشش دەکەم ئەوە بەدەستبهێنم کە عیسای مەسیح لە پێناویدا منی بەدەستهێنا. 12
Não que já a tenha alcançado, ou que seja perfeito, mas prosigo para alcançar aquilo para o que fui também preso por Cristo Jesus.
خوشکان، برایان، من وا دانانێم کە بەدەستم هێناوە، بەڵام تەنها یەک شت دەکەم: ڕابردوو لەبیر دەکەم و بەرەو داهاتوو بەوپەڕی کۆششەوە هەنگاو دەنێم، 13
Irmãos, quanto a mim, não julgo que o haja alcançado;
بەرەو ئامانج تێدەکۆشم تاکو ئەو خەڵاتە بەدەستبهێنم کە خودا لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە بانگهێشتی کردووم بۆ ئاسمان. 14
Porém uma coisa faço, e é que, esquecendo-me das coisas que atráz ficam, e avançando para as que estão diante de mim, prosigo para o alvo, ao prêmio da soberana vocação de Deus em Cristo Jesus.
با هەموو ئەوانەمان کە لە ڕووی ڕۆحییەوە پێگەیشتووین، ئاوا بیر بکەینەوە، ئەگەر بیرتان لە شتێکی جیاوازیش کردەوە، خودا ئەمەشتان بۆ ئاشکرا دەکات. 15
Pelo que todos quantos já somos perfeitos, sintamos isto mesmo; e, se sentis alguma coisa doutra maneira, também Deus vo-lo revelará.
با دەست بەوەوە بگرین کە بەدەستمان هێناوە. 16
Porém, naquilo a que já chegamos, andemos segundo a mesma regra, e sintamos o mesmo.
ئەی خوشک و برایانم، پێکەوە لاسایی من بکەنەوە و بڕواننە ئەوانەی ئاوا دەژین، بەگوێرەی ئەم نموونەیەی ئێمە پێمان دان. 17
Sede também meus imitadores, irmãos, e tende cuidado, segundo o exemplo que tendes em nós, pelos que assim andam.
زۆرم پێ گوتن، ئێستاش بە گریانەوە دەڵێم، زۆر کەس بە شێوەیەک دەژین، دوژمنی خاچی مەسیحن، 18
Porque muitos andam, dos quais muitas vezes vos disse, e agora também digo, chorando, que são inimigos da cruz de Cristo.
ئەوانە کۆتاییان لەناوچوونە، خودایان سکیانە و شانازی بە شەرمەزاربوونیانەوە دەکەن، بیر لە شتی دنیایی دەکەنەوە. 19
Cujo fim é a perdição; cujo Deus é o ventre; e cuja glória é para confusão deles, que só pensam nas coisas terrenas.
بەڵام ئێمە هاوڵاتی ئاسمانین، بە پەرۆشەوە چاوەڕێ دەکەین ڕزگارکەر لەوێ بێتەوە، عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ، 20
Mas a nossa cidade está nos céus, de onde também esperamos o Salvador, o Senhor Jesus Cristo.
ئەوەی جەستەی کەساسمان بۆ وێنەی لەشی شکۆداری خۆی دەگۆڕێت، بەگوێرەی کارکردنی هێزی خۆی کە دەتوانێت هەموو شتێک ملکەچی خۆی بکات. 21
O qual transformará o nosso corpo abatido, para ser conforme o seu corpo glorioso, segundo o seu eficaz poder de sujeitar também a si todas as coisas.

< فیلیپی 3 >