< فیلیپی 3 >
لە کۆتاییدا، خوشکان، برایان، دڵشاد بن بە مەسیحی خاوەن شکۆ! نووسینەوەی هەمان ئەم شتانە ماندووم ناکات، بەڵکو بۆ پاراستنی ئێوەیە. | 1 |
I øvrigt, mine Brødre, glæder eder i Herren! At skrive det samme til eder er ikke til Besvær for mig, men er betryggende for eder.
ئاگاداری سەگەکان بن، ئاگاداری بەدکاران و جەستەبڕەکان بن! | 2 |
Holder Øje med Hundene, holder Øje med de slette Arbejdere, holder Øje med Sønderskærelsen!
لەبەر ئەوەی ئێمە بە ڕاستی خەتەنەکراوین، کە بە ڕۆحی پیرۆز خودا دەپەرستین و شانازی بە عیسای مەسیحەوە دەکەین، پشت بە جەستە نابەستین. | 3 |
Thi vi ere Omskærelsen, vi, som tjene i Guds Aand og rose os i Kristus Jesus og ikke forlade os paa Kødet,
هەرچەندە منیش هۆکارم هەیە پشت بە جەستە ببەستم. ئەگەر یەکێک وابزانێت هۆکاری هەیە بۆ ئەوەی پشت بە جەستە ببەستێت، من لەپێشترم: | 4 |
endskønt ogsaa jeg har det, jeg kunde forlade mig paa, ogsaa i Kødet. Dersom nogen anden synes, han kan forlade sig paa Kødet, kan jeg det mere.
کۆرپەی هەشت ڕۆژ بووم کە خەتەنە کراوم، لە ڕەگەزی ئیسرائیل، تیرەی بنیامین، عیبرانی کوڕی عیبرانی. بەگوێرەی تەورات فەریسی بووم، | 5 |
Jeg er omskaaren paa den ottende Dag, af Israels Slægt, Benjamins Stamme, en Hebræer af Hebræere, over for Loven en Farisæer,
بەگوێرەی دڵگەرمی چەوسێنەری کڵێسا بووم، بەگوێرەی ئەم ڕاستودروستییە کە بەپێی شەریعەتە، بێ گلەیی بووم. | 6 |
i Nidkærhed en Forfølger af Menigheden, i Retfærdigheden efter Loven udadlelig.
بەڵام ئەوەی بۆ من قازانج بوو، لە پێناوی مەسیحدا ئەمانە بە زیان دەزانم. | 7 |
Men hvad der var mig Vinding, det har jeg for Kristi Skyld agtet for Tab;
لەمەش زیاتر هەموو شتێک بە زیان دەزانم لەبەر بەرزی بەهای ناسینی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ. لە پێناوی ئەودا هەموو شتێکم لە دەست دا و هەموو ئەو شتانەم بە زبڵ دانا، بۆ ئەوەی مەسیح بەدەستبهێنم و | 8 |
ja sandelig, jeg agter endog alt for at være Tab imod det langt højere, at kende Kristus Jesus, min Herre, for hvis Skyld jeg har lidt Tab paa alt og agter det for Skarn, for at jeg kan vinde Kristus
وەک کەسێک کە لەگەڵ مەسیحدا بووبێتە یەک هەژمارد بکرێم، نەک بە ڕاستودروستی خۆم کە لە شەریعەتەوەیە، بەڵکو لە ڕێگەی باوەڕەوە بە مەسیح، ئەو ڕاستودروستییەی کە لە خوداوەیە و پشت بە باوەڕ دەبەستێت. | 9 |
og findes i ham, saa jeg ikke har min Retfærdighed, den af Loven, men den ved Tro paa Kristus, Retfærdigheden fra Gud paa Grundlag af Troen,
ئامانجم ئەوەیە مەسیح بناسم و هێزی هەستانەوەکەی بزانم و هاوبەشی ئازاری بم، وەک ئەو بم لە مردنی، | 10 |
for at jeg maa kende ham og hans Opstandelses Kraft og hans Lidelsers Samfund, idet jeg bliver ligedannet med hans Død,
تاوەکو بگەمە هەستانەوەی نێو مردووان. | 11 |
om jeg dog kunde naa til Opstandelsen fra de døde.
من ناڵێم پێشوەخت هەموو ئەمەم بەدەستهێناوە یان گەیشتوومەتە ئامانج، بەڵکو کۆشش دەکەم ئەوە بەدەستبهێنم کە عیسای مەسیح لە پێناویدا منی بەدەستهێنا. | 12 |
Ikke at jeg allerede har grebet det eller allerede er fuldkommen; men jeg jager derefter, om jeg dog kunde gribe det, efterdi jeg ogsaa er greben af Kristus Jesus.
خوشکان، برایان، من وا دانانێم کە بەدەستم هێناوە، بەڵام تەنها یەک شت دەکەم: ڕابردوو لەبیر دەکەم و بەرەو داهاتوو بەوپەڕی کۆششەوە هەنگاو دەنێم، | 13 |
Brødre! jeg mener ikke om mig selv, at jeg har grebet det.
بەرەو ئامانج تێدەکۆشم تاکو ئەو خەڵاتە بەدەستبهێنم کە خودا لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە بانگهێشتی کردووم بۆ ئاسمان. | 14 |
Men eet gør jeg: Glemmende, hvad der er bagved, men rækkende efter det, som er foran, jager jeg imod Maalet, til den Sejrspris, hvortil Gud fra det høje kaldte os i Kristus Jesus.
با هەموو ئەوانەمان کە لە ڕووی ڕۆحییەوە پێگەیشتووین، ئاوا بیر بکەینەوە، ئەگەر بیرتان لە شتێکی جیاوازیش کردەوە، خودا ئەمەشتان بۆ ئاشکرا دەکات. | 15 |
Lader da os, saa mange som ere fuldkomne, have dette Sindelag; og er der noget, hvori I ere anderledes sindede, da skal Gud aabenbare eder ogsaa dette.
با دەست بەوەوە بگرین کە بەدەستمان هێناوە. | 16 |
Kun at vi, saa vidt vi ere komne, vandre i samme Retning.
ئەی خوشک و برایانم، پێکەوە لاسایی من بکەنەوە و بڕواننە ئەوانەی ئاوا دەژین، بەگوێرەی ئەم نموونەیەی ئێمە پێمان دان. | 17 |
Vorder mine Efterlignere, Brødre! og agter paa dem, der vandre saaledes, som I have os til Forbillede.
زۆرم پێ گوتن، ئێستاش بە گریانەوە دەڵێم، زۆر کەس بە شێوەیەک دەژین، دوژمنی خاچی مەسیحن، | 18 |
Thi mange vandre, som jeg ofte har sagt eder, men nu ogsaa siger med Taarer, som Kristi Kors's Fjender,
ئەوانە کۆتاییان لەناوچوونە، خودایان سکیانە و شانازی بە شەرمەزاربوونیانەوە دەکەن، بیر لە شتی دنیایی دەکەنەوە. | 19 |
hvis Ende er Fortabelse, hvis Gud er Bugen, og hvis Ære er i deres Skændsel, de, som tragte efter de jordiske Ting.
بەڵام ئێمە هاوڵاتی ئاسمانین، بە پەرۆشەوە چاوەڕێ دەکەین ڕزگارکەر لەوێ بێتەوە، عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ، | 20 |
Thi vort Borgerskab er i Himlene, hvorfra vi ogsaa forvente som Frelser den Herre Jesus Kristus,
ئەوەی جەستەی کەساسمان بۆ وێنەی لەشی شکۆداری خۆی دەگۆڕێت، بەگوێرەی کارکردنی هێزی خۆی کە دەتوانێت هەموو شتێک ملکەچی خۆی بکات. | 21 |
der skal forvandle vort Fornedrelses-Legeme til at blive ligedannet med hans Herligheds-Legeme, efter den Kraft, ved hvilken han ogsaa kan underlægge sig alle Ting.