< فیلیپی 2 >

ئەگەر یەکبوونتان لەگەڵ مەسیح مایەی هاندان بێت، ئەگەر خۆشەویستییەکەی دڵنەواییتان بکات، ئەگەر بە ڕۆحی پیرۆز هاوبەش بن، ئەگەر بە سۆز و میهرەبان بن، 1
If then there is any exhortation in Christ, if any encouragement from love, if any partaking of the Spirit, if any tenderness and compassion,
ئەوا دڵم بە تەواوی خۆش بکەن کە هاوبیر بن و هەمان خۆشەویستیتان هەبێت، هەروەها یەک دڵ و هاوئامانج بن. 2
make my joy full, that ye be of the same mind, having the same love, with union of soul cherishing one mind;
هیچ شتێک بە خۆپەرستی و لووتبەرزییەوە مەکەن، بەڵکو بە شێوەیەک بێفیز بن کە بەرامبەرەکەتان لە خۆتان بە باشتر بزانن. 3
doing nothing in the spirit of faction, or in the spirit of vain-glory, but in humility esteeming others as better than yourselves;
تەنها بایەخ بە بەرژەوەندی تایبەتی خۆتان مەدەن، بەڵکو با هەریەکەتان بایەخ بە بەرژەوەندی خەڵکی دیکەش بدات. 4
looking each of you not to his own interest, but each to the interest of others also.
وەک عیسای مەسیح بیر بکەنەوە: 5
Yea, let this mind be in you which was in Christ Jesus,
ئەوەی بە سروشتی خۆی خودایە، نەیویست یەکسانییەکەی لەگەڵ خودا بۆ خۆی بقۆزێتەوە، 6
who, being in the form of God, did not regard it as a thing to be grasped at to be on an equality with God,
بەڵکو خۆی کردە هیچ، شێوەی بەندەی وەرگرت، وەک مرۆڤی لێهات، 7
but made himself of no consideration, taking the form of a servant, and becoming like men;
کە بە ڕوخساری مرۆڤ بینرا، خۆی نزم کردەوە و تاکو مردن ملکەچ بوو، تەنانەت مردنی سەر خاچ. 8
and in what appertained to him appearing as a man, he humbled himself, and was obedient unto death, even the death of the cross.
لەبەر ئەوە خودا زۆر بەرزی کردەوە و ئەو ناوەی دایێ کە لە سەرووی هەموو ناوێکەوەیە، 9
Wherefore God also highly exalted him, and gave him a name which is above every name;
تاکو بە ڕاگەیاندنی ناوی عیسا هەموو ئەژنۆیەک چۆک دابدات، لە ئاسمان و سەر زەوی و ژێر زەویش، 10
that in the name of Jesus every knee should bow, of those who are in heaven, and those on earth, and those under the earth,
هەروەها هەموو زمانێک دان بنێت بەوەدا کە عیسای مەسیح خاوەن شکۆیە، بۆ شکۆی خودای باوک. 11
and that every tongue should confess that Jesus Christ is Lord, to the glory of God, the Father.
بۆیە خۆشەویستانم، هەروەک چۆن کاتێک لەلاتان بووم هەمیشە گوێڕایەڵی ڕێنماییەکانم بوون، ئێستاش کە لەلاتان نیم زۆر گرنگترە کە گوێڕایەڵم بن. بە ترس و لەرزەوە کۆشش بکەن بۆ تەواوکردنی ڕزگاریتان، 12
So then, my beloved, as ye always obeyed, not as in my presence only, but now much more in my absence, work out your own salvation with fear and trembling;
چونکە خودا خۆی لە ئێوەدا کار دەکات تاکو بتانەوێت و کار بکەن بۆ ڕەزامەندی ئەو. 13
for it is God who worketh in you both to will and to work for his good pleasure.
هەموو شتێک بێ بۆڵەبۆڵ و شەڕەقسە بکەن، 14
Do all things without murmurings and doubts;
تاکو بێ گلەیی و پاک بن، منداڵانی خودا لەناو نەوەیەکی چەوت و خواردا بێ لەکەن، لەنێو ئەواندا وەک ئەستێرە لە گەردووندا دەدرەوشێنەوە، 15
that ye may be blameless and pure, children of God, without rebuke, in the midst of a crooked and perverse generation; among whom ye shine as luminaries in the world,
کاتێک کە ئێوە دەست بە وشەی ژیانەوە دەگرن. ئیتر لە ڕۆژی مەسیحدا دەتوانم شانازی بکەم کە بێهوودە ڕام نەکرد و ڕەنجم نەکێشاوە. 16
holding forth the word of life, that I may have whereof to boast against the day of Christ, that I did not run in vain, or labor in vain.
بەڵام ئەگەر بمرم و خوێنم وەک شەرابی پێشکەشکراو بەسەر قوربانی و خزمەتی باوەڕتاندا بڕژێم، ئەوا دڵشاد و دڵخۆشم لەگەڵتان. 17
But if I am even poured out on the sacrifice and ministration of your faith, I rejoice, and rejoice with you all.
جا ئێوەش ئاوا دڵشاد بن و لەگەڵم دڵخۆش بن. 18
For the same reason, do ye also rejoice, and rejoice with me.
هیوادارم بە یارمەتی عیسای خاوەن شکۆ بتوانم زوو تیمۆساوس بنێرم بۆ لاتان، تاکو بە زانینی هەواڵتان منیش دڵخۆش بم، 19
But I hope in the Lord Jesus to send Timothy to you soon, that I also may be cheered when I know your state.
چونکە کەسم نییە وەک ئەو بە دڵسۆزی بایەخ بە کاروبارتان بدات، 20
For I have no one like-minded, who will have a true concern for your state;
لەبەر ئەوەی هەموویان بەدوای بەرژەوەندی خۆیاندا دەگەڕێن، نەک هی عیسای مەسیح. 21
for all of them are seeking their own things, not those of Christ Jesus.
بەڵام ئێوە ئاگاداری شارەزایی تیمۆساوسن، چونکە هەروەک چۆن منداڵ لەگەڵ باوکیدا خزمەت دەکات، ئەویش بە هەمان شێوە لەگەڵ من خزمەتی لە مزگێنیدان کردووە. 22
But ye know the proof of him, that, as a son serves a father, he served with me for the gospel.
بۆیە هیوادارم هەرکە بۆم ڕوون بووەوە کاروبارم چۆن بەڕێوە دەچێت، یەکسەر ئەو بنێرم. 23
Him therefore I hope to send forthwith, as soon as I see how it will go with me;
متمانەم بە مەسیحە کە خۆشم بەم زووانە دێم. 24
but I trust in the Lord that I also myself shall come soon.
بەڵام بە پێویستم زانی ئەپەفرۆدیتۆس بنێرمە لاتان، کە لەگەڵم برا و هاوکار و هاوسەربازە، نێردراوی ئێوەیە و خزمەتکاری پێویستییەکانمە. 25
Yet I thought it necessary to send to you Epaphroditus, my brother, and companion in labor, and fellow-soldier, but your messenger, and minister to my wants;
ئەو پەرۆشی دیداری هەمووتانە و دڵتەنگ بوو، چونکە هەواڵی نەخۆشبوونی ئەوتان بیستووە. 26
for he was longing after you all, and was much troubled, because ye heard that he was sick.
بە ڕاستی نەخۆش بوو، خەریک بوو بمرێت، بەڵام خودا بەزەیی پێدا هاتەوە، نەک تەنها بە ئەودا، بەڵکو بەزەیی بە منیشدا هاتەوە، بۆ ئەوەی خەفەت لەدوای خەفەتم نەبێت. 27
For indeed he was sick near to death; but God had mercy on him; and not on him only, but on me also, lest I should have sorrow upon sorrow.
بۆیە خێراتر ناردم، تاکو بە بینینەوەی دڵشاد بن و منیش خەفەتم کەم بێتەوە. 28
I send him therefore the more speedily, that when ye see him ye may again rejoice, and that I may be the less sorrowful.
کەواتە بەوپەڕی شادییەوە بە ناوی مەسیحی خاوەن شکۆوە پێشوازی لێ بکەن و ڕێز لەوانەی وەک ئەو بگرن، 29
Receive him therefore in the Lord with all gladness, and hold such in honor;
چونکە لە پێناوی کاری مەسیحدا ڕووبەڕووی مەرگ بووەوە و ژیانی خۆی خستە مەترسییەوە، تاکو ئەو خزمەتە بکات کە ئێوە نەتانتوانی بۆ منی بکەن. 30
because he was near to death on account of the work, hazarding his life to supply what was wanting on your part in the ministration to me.

< فیلیپی 2 >