< فلیمۆن 1 >

لە پۆڵسەوە کە لە پێناوی عیسای مەسیح بەند کراوە، هەروەها لە تیمۆساوسی برامانەوە، بۆ هاوکار و خۆشەویست فلیمۆن و 1
Paul, a prisoner of Christ Jesus, and Timothy our brother, To Philemon our beloved fellow worker,
خوشکە ئەپفییە و ئەرخیپۆس کە سەربازە لەگەڵمان، هەروەها بۆ ئەو کڵێسایەی لە ماڵەکەتدا کۆدەبنەوە: 2
to Apphia our sister, to Archippus our fellow soldier, and to the church that meets at your house:
با نیعمەت و ئاشتی لە خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لەگەڵتان بێت. 3
Grace and peace to you from God our Father and the Lord Jesus Christ.
هەمیشە سوپاسی خودام دەکەم کاتێک لە نوێژەکانمدا ناوی تۆ دەهێنم، 4
I always thank my God, remembering you in my prayers,
چونکە باوەڕی تۆ بە عیسای خاوەن شکۆ و خۆشەویستی تۆم بۆ هەموو گەلی پیرۆزی خۆی بیستووە. 5
because I hear about your faith in the Lord Jesus and your love for all the saints.
نوێژ دەکەم کە باوەڕی هاوبەشمان کاریگەر بێت لە زانینی هەموو چاکەیەک کە لە پێناوی مەسیحدا بەشداری دەکەین. 6
I pray that your partnership in the faith may become effective as you fully acknowledge every good thing that is ours in Christ.
ئەی برا، بەهۆی خۆشەویستیتەوە زۆر شادبووم و هاندرام، لەبەر ئەوەی بەهۆی تۆوە دڵی گەلی پیرۆزی خودا گەشایەوە. 7
I take great joy and encouragement in your love, because you, brother, have refreshed the hearts of the saints.
بۆیە هەرچەندە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا مافی ئەوەم هەیە بۆ ئەرکی بەجێ فەرمانت پێ بکەم، 8
So although in Christ I am bold enough to order you to do what is proper,
بەڵام لەبەر خۆشەویستی نێوانمان، منی پۆڵسی پیرەمێرد، ئێستا کە لە پێناوی عیسای مەسیح گیراوم، 9
I prefer to appeal on the basis of love. For I, Paul, am now aged, and a prisoner of Christ Jesus as well.
داواکارییەکم لێت هەیە سەبارەت بە ئۆنسیمۆسی کوڕم، ئەوەی لە بەندیخانە لە ڕێگەی منەوە باوەڕی هێنا. 10
I appeal to you for my child Onesimus, whose father I became while I was in chains.
پێشتر بۆ تۆ بێ کەڵک بوو، بەڵام ئێستا کەڵکی بۆ من و بۆ تۆ هەیە. 11
Formerly he was useless to you, but now he has become useful both to you and to me.
ئەو دەنێرمەوە لات، کە جگەرمە. 12
I am sending back to you him who is my very heart.
حەزم دەکرد لەلای خۆم بیهێڵمەوە، تاکو لە جیاتی تۆ خزمەتی منی کۆت و بەندکراو لە پێناوی مزگێنیی مەسیح بکات. 13
I would have liked to keep him with me, so that on your behalf he could minister to me in my chains for the gospel.
بەڵام نەمویست بێ ڕەزامەندیی تۆ هیچ شتێک بکەم، تاکو چاکەکەت بە خواستەوە بێت نەک بە ناچاری. 14
But I did not want to do anything without your consent, so that your goodness will not be out of compulsion, but by your own free will.
لەوانەیە لەبەر ئەمە بووبێت بۆ ماوەیەک لێت دوور کەوتەوە، تاکو بۆ هەتاهەتایە بگەڕێتەوە لات، (aiōnios g166) 15
For perhaps this is why he was separated from you for a while, so that you might have him back for good— (aiōnios g166)
جا لە ئەمڕۆ بەدواوە کۆیلە نییە، بەڵکو لە کۆیلە باشترە، برایەکی باوەڕداری خۆشەویستە. ئەگەر برایەکی خۆشەویست بێت بۆ من، ئاخۆ چەند زیاتر دەبێت بۆ تۆ، کە بە لەش وەک مرۆڤ و بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا وەک برا هاوبەشن. 16
no longer as a slave, but better than a slave, as a beloved brother. He is especially beloved to me, but even more so to you, both in person and in the Lord.
لەبەر ئەوە، ئەگەر تۆ من بە هاوبەش دادەنێیت، وەک من وەریبگرەوە. 17
So if you consider me a partner, receive him as you would receive me.
ئەگەر خراپەیەکی لەگەڵ کردوویت یان قەرزێکت بەسەرییەوە هەیە، لەسەر منی بنووسە. 18
But if he has wronged you in any way or owes you anything, charge it to my account.
من پۆڵسم، بە دەستی خۆم نووسیومە، من دەیدەمەوە. نامەوێ پێت بڵێم تۆ خۆشت قەرزاری منی. 19
I, Paul, write this with my own hand. I will repay it—not to mention that you owe me your very self.
برا گیان، لە پێناوی عیسای خاوەن شکۆمان ئەم چاکەیەم لەگەڵ بکە، بە مەسیح دڵخۆشم بکە. 20
Yes, brother, let me have some benefit from you in the Lord. Refresh my heart in Christ.
ئەمەت بۆ دەنووسم، چونکە دڵنیام گوێڕایەڵ دەبیت و دەزانم کە زیاتر لەوە دەکەیت کە داوات لێدەکەم. 21
Confident of your obedience, I write to you, knowing that you will do even more than I ask.
لەگەڵ ئەمەشدا، ژووری میوانداریم بۆ ئامادە بکە، چونکە هیوادارم بەهۆی نوێژەکانتانەوه بە ئێوە ببەخشرێم. 22
In the meantime, prepare a guest room for me, because I hope that through your prayers I will be restored to you.
ئەپەفراس کە لە پێناوی عیسای مەسیحدا لەگەڵ مندا بەند کراوە، سڵاوت لێدەکات. 23
Epaphras, my fellow prisoner in Christ Jesus, sends you greetings,
هەروەها مەرقۆس و ئەریستارخۆس و دیماس و لۆقا، کە هاوکارمن. 24
as do Mark, Aristarchus, Demas, and Luke, my fellow workers.
با نیعمەتی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ لەگەڵ ڕۆحتان بێت. 25
The grace of the Lord Jesus Christ be with your spirit.

< فلیمۆن 1 >