< سەرژمێری 4 >

یەزدان بە موسا و هارونی فەرموو: 1
耶和华晓谕摩西、亚伦说:
«سەرژمێری نەوەی قەهات لەنێو نەوەی لێڤییەکان بکەن، بەگوێرەی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان، 2
“你从利未人中,将哥辖子孙的总数,照他们的家室、宗族,
لە پیاوی سی ساڵ بەرەو سەرەوە هەتا پەنجا ساڵ، هەموو ئەوانەی دەتوانن بچن بۆ خزمەت هەتا لە چادری چاوپێکەوتن کار بکەن. 3
从三十岁直到五十岁,凡前来任职、在会幕里办事的,全都计算。
«نەوەی قەهات خزمەتی شتە هەرەپیرۆزەکانی ناو چادری چاوپێکەوتن دەکەن. 4
哥辖子孙在会幕搬运至圣之物,所办的事乃是这样:
هارون و کوڕەکانی لە کاتی کۆچکردنی ئۆردوگا دێن و پەردەکەی شوێنی هەرەپیرۆز هەڵدەگرنەوە و سندوقی شایەتی پێ دادەپۆشن. 5
起营的时候,亚伦和他儿子要进去摘下遮掩柜的幔子,用以蒙盖法柜,
ئینجا پۆشەرەکەی لە پێستی مانگای دەریا بەسەردا دەدەن و لەسەر ئەوەشەوە قوماشێک هەمووی ڕیسی مۆر بێت ڕایدەخەن و دارەکانیشی دەخەنە شوێنی خۆی. 6
又用海狗皮盖在上头,再蒙上纯蓝色的毯子,把杠穿上。
«لەسەر مێزی نانی تەرخانکراو بۆ خودا قوماشێکی لە ڕیسی مۆر ڕادەخەن و لەگەن و قاپ و تاس و دۆلکەکانی شەرابی پێشکەشکراوی لەسەری دادەنێن و بەردەوام نانەکەی لەسەر دەبێت. 7
又用蓝色毯子铺在陈设饼的桌子上,将盘子、调羹、奠酒的爵,和杯摆在上头。桌子上也必有常设的饼。
قوماشێکی سووری ئاڵیشی لەسەر ڕادەخەن و بە پۆشەرێک لە پێستی مانگای دەریا دای دەپۆشن و دارەکانی دەخەنە شوێنی خۆی. 8
在其上又要蒙朱红色的毯子,再蒙上海狗皮,把杠穿上。
«قوماشێک لە ڕیسی مۆر دەبەن و چرادانەکەی ڕووناکی و چراکانی و مەقاش و مەقەڵی و هەموو قاپوقاچاغەکانی زەیتەکەی کە خزمەتی پێ دەکەن دادەپۆشن. 9
要拿蓝色毯子,把灯台和灯台上所用的灯盏、剪子、蜡花盘,并一切盛油的器皿,全都遮盖。
لەگەڵ هەموو قاپوقاچاغەکەی دەیخەنە ناو پۆشەرێک لە پێستی مانگای دەریا و دەیخەنە سەر هەڵگرێک. 10
又要把灯台和灯台的一切器具包在海狗皮里,放在抬架上。
«لەسەر قوربانگا زێڕینەکەش قوماشێکی ڕیسی مۆر ڕادەخەن و بە پۆشەرێک لە پێستی مانگای دەریا دایدەپۆشن و دارەکانی دەخەنە شوێنی خۆی. 11
在金坛上要铺蓝色毯子,蒙上海狗皮,把杠穿上。
«هەموو قاپوقاچاغەکانی خزمەتکردن کە خزمەتی پێ دەکەن لە پیرۆزگا دەیبەن و لەناو قوماشێکی ڕیسی مۆر دایدەنێن و بە پۆشەرێک لە پێستی مانگای دەریا دای دەپۆشن و دەیخەنە سەر هەڵگرێک. 12
又要把圣所用的一切器具包在蓝色毯子里,用海狗皮蒙上,放在抬架上。
«خۆڵەمێشی قوربانگا بڕۆنزییەکەش هەڵدەگرن و قوماشێکی ئەرخەوانی لەسەر ڕادەخەن. 13
要收去坛上的灰,把紫色毯子铺在坛上;
هەموو قاپوقاچاغەکانی کە لە قوربانگاکە بۆ خزمەت بەکاریدەهێنن دەیخەنە سەری، مەقەڵییەکان، چەنگاڵەکان، خاکەنازەکان و تاسەکان، هەموو قاپوقاچاغی قوربانگاکە، پۆشەرێک لە پێستی مانگای دەریاشی بەسەردا ڕادەخەن و دارەکانی دەخەنە شوێنی خۆی. 14
又要把所用的一切器具,就是火鼎、肉锸子、铲子、盘子,一切属坛的器具都摆在坛上,又蒙上海狗皮,把杠穿上。
«کاتێک هارون و کوڕەکانی لە پۆشینی پیرۆزگاکە و هەموو قاپوقاچاغی پیرۆزگاکە دەبنەوە، لە کاتی کۆچکردنی ئۆردوگاکە، ئینجا نەوەی قەهات بۆ هەڵگرتن دێن، بەڵام دەست لە شتە پیرۆزکراوەکان نادەن نەوەک بمرن، ئەوە بارهەڵگرتنی نەوەی قەهاتە لە چادری چاوپێکەوتن. 15
将要起营的时候,亚伦和他儿子把圣所和圣所的一切器具遮盖完了,哥辖的子孙就要来抬,只是不可摸圣物,免得他们死亡。会幕里这些物件是哥辖子孙所当抬的。
«ئەلعازاری کوڕی هارونی کاهینیش سەرپەرشتی زەیتی ڕووناکی، بخوورە بۆنخۆشەکە، پێشکەشکراوی دانەوێڵەی بەردەوام و زەیتی دەستنیشانکردن دەکات. هەروەها سەرپەرشتی هەموو چادرەکەی پەرستن دەکات، هەموو ئەوەی تێیدایە، بە شتومەکە پیرۆزەکانی و قاپوقاچاغەکانییەوە.» 16
“祭司亚伦的儿子以利亚撒所要看守的是点灯的油与香料,并当献的素祭和膏油,也要看守全帐幕与其中所有的,并圣所和圣所的器具。”
هەروەها یەزدان بە موسا و هارونی فەرموو: 17
耶和华晓谕摩西、亚伦说:
«خێڵەکانی قەهاتییەکان لەنێو لێڤییەکان دامەبڕن، 18
“你们不可将哥辖人的支派从利未人中剪除。
بەڵکو ئەمەیان بۆ بکەن، جا دەژین و لە کاتی نزیککەوتنەوەیان لە شتە هەرەپیرۆزەکان نامرن، هارون و کوڕەکانی دەچنە ژوورەوەی پیرۆزگاکە و هەرکەسێک لەسەر خزمەتەکەی و بارەکەی دادەنێن. 19
他们挨近至圣物的时候,亚伦和他儿子要进去派他们各人所当办的,所当抬的。这样待他们,好使他们活着,不致死亡。
بەڵام بۆ ساتێک قەهاتییەکان ناچنە ژوورەوە بۆ ئەوەی شتە پیرۆزکراوەکان ببینن نەوەک بمرن.» 20
只是他们连片时不可进去观看圣所,免得他们死亡。”
یەزدان بە موسای فەرموو: 21
耶和华晓谕摩西说:
«سەرژمێری نەوەی گێرشۆنیش بکە بەگوێرەی بنەماڵە و خێڵەکانیان. 22
“你要将革顺子孙的总数,照着宗族、家室,
لە پیاوی سی ساڵ بەرەو سەرەوە هەتا پەنجا ساڵ تۆمار بکە، هەموو ئەوانەی کە دێن بۆ ئەوەی لە چادری چاوپێکەوتندا خزمەت بکەن. 23
从三十岁直到五十岁,凡前来任职、在会幕里办事的,全都数点。
«ئەمەش خزمەتی خێڵەکانی گێرشۆنییەکانە لە خزمەت و لە بارهەڵگرتن، 24
革顺人各族所办的事、所抬的物乃是这样:
پڵاسەکانی چادرەکەی پەرستن و چادری چاوپێکەوتن و پۆشەرەکەی و پۆشەرە پێست مانگای دەریاکە کە لە سەرەوە لەسەریەتی و پەردەکەی دەروازەی چادری چاوپێکەوتن هەڵدەگرن. 25
他们要抬帐幕的幔子和会幕,并会幕的盖与其上的海狗皮,和会幕的门帘,
هەروەها پەردەکانی حەوشەکە، ئەوانەی لە دەوری چادری پەرستن و لە دەوری قوربانگاکەن بە چواردەوریدا، پەردەی دەروازەی حەوشەکە، لەگەڵ گوریسەکانی و هەموو ئەوەی لەگەڵیدا بۆ خزمەت بەکاردەهێنرێت، هەموو ئەوەی بۆیان دیاری دەکرێت، گێرشۆنییەکان دەیکەن. 26
院子的帷子和门帘(院子是围帐幕和坛的)、绳子,并所用的器具,不论是做什么用的,他们都要经理。
هەموو خزمەتی نەوەی گێرشۆنییەکان چ لە بارهەڵگرتن یان هەر کارێکی دیکە بە سەرپەرشتی هارون و کوڕەکانی دەبێت، تۆش دیاریکردنی بەرپرسیاریێتی هەموو بارەکانی خۆیان پێ دەسپێریت، 27
革顺的子孙在一切抬物办事之上都要凭亚伦和他儿子的吩咐;他们所当抬的,要派他们看守。
ئەمە خزمەتی خێڵەکانی نەوەی گێرشۆنییەکانە لە چادری چاوپێکەوتن و ئیتاماری کوڕی هارونی کاهین سەرپەرشتییان دەکات. 28
这是革顺子孙的各族在会幕里所办的事;他们所看守的,必在祭司亚伦儿子以他玛的手下。”
«نەوەی مەراری بەگوێرەی خێڵ و بنەماڵەکانیان تۆمار بکە. 29
“至于米拉利的子孙,你要照着家室、宗族把他们数点。
لە پیاوی سی ساڵ بەرەو سەرەوە هەتا پەنجا ساڵ تۆمار بکە، هەموو ئەوانەی دەچنە خزمەت هەتا خزمەتەکەی چادری چاوپێکەوتن بکەن. 30
从三十岁直到五十岁,凡前来任职、在会幕里办事的,你都要数点。
بەرپرسیاریێتی خزمەتەکەشیان لە چادری چاوپێکەوتن، بریتییە لە هەڵگرتنی چوارچێوەکانی چادرەکەی پەرستن و کاریتەکانی، کۆڵەکەکانی، بناغەکانی، 31
他们办理会幕的事,就是抬帐幕的板、闩、柱子,和带卯的座,
کۆڵەکەکانی حەوشەکە بە چواردەوریدا، بناغەکانی، سنگەکانی و گوریسەکانی لەگەڵ هەموو قاپوقاچاغ و هەموو ئەوەی لەگەڵیدا بەکاردەهێنرێت. بە ناویش هەر پیاوێک دیاری بکە بۆ ئەو شتەی پێویستە هەڵیبگرێت. 32
院子四围的柱子和其上带卯的座、橛子、绳子,并一切使用的器具。他们所抬的器具,你们要按名指定。
ئەمە خزمەتی خێڵەکانی نەوەی مەرارییە، هەموو خزمەتەکەیان لە چادری چاوپێکەوتن بە سەرپەرشتی ئیتامار کوڕی هارونی کاهینە.» 33
这是米拉利子孙各族在会幕里所办的事,都在祭司亚伦儿子以他玛的手下。”
جا موسا و هارون و ڕابەرەکانی کۆمەڵ نەوەی قەهاتییەکانیان تۆمار کرد، بەگوێرەی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان، 34
摩西、亚伦与会众的诸首领将哥辖的子孙,照着家室、宗族,
لە پیاوی سی ساڵ بەرەو سەرەوە هەتا پەنجا ساڵ، هەموو ئەوانەی دەچنە خزمەتەوە بۆ خزمەتکردن لە چادری چاوپێکەوتن. 35
从三十岁直到五十岁,凡前来任职、在会幕里办事的,都数点了。
جا تۆمارکراوەکانیان بەگوێرەی خێڵەکانیان دوو هەزار و حەوت سەد و پەنجا کەس بوون. 36
被数的共有二千七百五十名。
ئەوانە تۆمارکراوەکانن لە خێڵەکانی قەهاتییەکان، هەموو ئەوانەی لە چادری چاوپێکەوتندا خزمەت دەکەن، ئەوانەی موسا و هارون بەگوێرەی فەرمایشتی یەزدان لەسەر دەستی موسا تۆماریان کردن. 37
这是哥辖各族中被数的,是在会幕里办事的,就是摩西、亚伦照耶和华借摩西所吩咐数点的。
تۆمارکراوەکانی نەوەی گێرشۆنیش بەگوێرەی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان، 38
革顺子孙被数的,照着家室、宗族,
لە پیاوی سی ساڵ بەرەو سەرەوە هەتا پەنجا ساڵ، هەموو ئەوانەی دەچنە خزمەتەوە بۆ خزمەتکردن لە چادری چاوپێکەوتن، 39
从三十岁直到五十岁,凡前来任职、在会幕里办事的,共有二千六百三十名。
تۆمارکراوەکانیان بەگوێرەی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان دوو هەزار و شەش سەد و سی کەس بوون. 40
ئەوانە تۆمارکراوەکانن لە خێڵەکانی نەوەی گێرشۆن، هەموو ئەوانەی لە چادری چاوپێکەوتندا خزمەت دەکەن، ئەوانەی موسا و هارون بەگوێرەی فەرمایشتی یەزدان تۆماریان کردن. 41
这是革顺子孙各族中被数的,是在会幕里办事的,就是摩西、亚伦照耶和华借摩西所吩咐数点的。
تۆمارکراوان لە خێڵەکانی نەوەی مەراریش بەگوێرەی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان 42
米拉利子孙中各族被数的,照着家室、宗族,
لە پیاوی سی ساڵ بەرەو سەرەوە هەتا پەنجا ساڵ، هەموو ئەوانەی دەچنە خزمەتەوە بۆ خزمەتکردن لە چادری چاوپێکەوتندا، 43
从三十岁直到五十岁,凡前来任职、在会幕里办事的,共有三千二百名。
تۆمارکراوەکانیان بەگوێرەی خێڵەکانیان سێ هەزار و دوو سەد کەس بوون. 44
ئەوانە تۆمارکراوەکانن لە خێڵەکانی نەوەی مەراری کە موسا و هارون بەگوێرەی فەرمایشتی یەزدان لەسەر دەستی موسا تۆماریان کردن. 45
这是米拉利子孙各族中被数的,就是摩西、亚伦照耶和华借摩西所吩咐数点的。
هەموو تۆمارکراوەکانی لێڤییەکان کە موسا و هارون و سەرکردەکانی ئیسرائیل تۆماریان کردن بەگوێرەی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان، 46
凡被数的利未人,就是摩西、亚伦并以色列众首领,照着家室、宗族所数点的,
لە پیاوی سی ساڵ بەرەو سەرەوە هەتا پەنجا ساڵ، هەموو ئەوانەی دەچنە خزمەتەوە بۆ کاری خزمەت و کاری بارهەڵگرتن لە چادری چاوپێکەوتندا، 47
从三十岁直到五十岁,凡前来任职、在会幕里做抬物之工的,共有八千五百八十名。
تۆمارکراوان لێیان هەشت هەزار و پێنج سەد و هەشتا کەس بوون. 48
بەپێی فەرمایشتی یەزدان لەسەر دەستی موسا، هەرکەسێک بەگوێرەی خزمەتەکەی و بارهەڵگرتنەکەی تۆمارکرا. بەم شێوەیە موسا تۆماری کردن وەک چۆن یەزدان فەرمانی پێ کرد. 49
摩西按他们所办的事、所抬的物,凭耶和华的吩咐数点他们;他们这样被摩西数点,正如耶和华所吩咐他的。

< سەرژمێری 4 >