< سەرژمێری 34 >
هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: | 1 |
Och HERREN talade till Mose och sade:
«فەرمان بە نەوەی ئیسرائیل بکە و پێیان بڵێ:”کاتێک ئێوە دەچنە ناو خاکی کەنعانەوە، ئەمە ئەو خاکەیە کە دەبێتە میراتتان، خاکی کەنعان بە سنوورەکانییەوە: | 2 |
Bjud Israels barn och säg till dem: När I kommen till Kanaans land, då är detta det land som skall tillfalla eder såsom arvedel: Kanaans land, så långt dess gränser nå.
«”لەلای باشووری ئێوە لە چۆڵەوانی چنەوە لەلای ئەدۆم دەبێت، سنووری باشوورتان لە ڕۆژهەڵات لە کۆتایی دەریای مردووەوە دەستپێدەکات. | 3 |
Edert land skall på södra sidan sträcka sig från öknen Sin utmed Edom; och eder södra gräns skall i öster begynna vid ändan av Salthavet.
هەروەها سنوورەکە لە باشووری هەورازی دووپشکەوە بۆتان دەسووڕێتەوە و بەردەوام دەبێت هەتا چن و لە باشووری قادێش بەرنێعەوە هەتا حەچەر ئەدار دەچێت و تێدەپەڕێت بۆ عەچمۆن، | 4 |
Sedan skall eder gräns böja sig söder om Skorpionhöjden och gå fram till Sin och gå ut söder om Kades-Barnea. Och den skall gå vidare ut till Hasar-Addar och fram till Asmon.
لە عەچمۆنیش دەسووڕێتەوە و دەگاتە دۆڵی میسر، کۆتاییەکەی لەلای دەریای سپی ناوەڕاست دەبێت. | 5 |
Och från Asmon skall gränsen böja sig mot Egyptens bäck och gå ut vid havet.
بەڵام سنووری ڕۆژئاوا، ئەوا دەریای سپی ناوەڕاست دەبێت. ئەمەیە سنووری ڕۆژئاواتان. | 6 |
Och eder gräns i väster skall vara Stora havet; det skall utgöra gränsen. Detta skall vara eder gräns i väster.
بۆ دیاریکردنی سنووری باکوورتان، هێڵێک بکێشن لە دەریای سپی ناوەڕاستەوە هەتا کێوی هۆر، | 7 |
Och detta skall vara eder gräns i norr: Från Stora havet skolen I draga eder gränslinje fram vid berget Hor.
هەروەها لە کێوی هۆرەوە هەتا دەروازەی حەمات. پاشان سنوورەکە دەچێت بۆ چەداد، | 8 |
Från berget Hor skolen I draga eder gränslinje dit där vägen går till Hamat, och gränsen skall gå ut vid Sedad.
بەردەوام دەبێت بۆ زیفرۆن و کۆتاییەکەی لە حەچەر عێینان دەبێت. ئەمە دەبێتە سنووری باکوورتان. | 9 |
Sedan skall gränsen gå till Sifron och därifrån ut vid Hasar-Enan. Detta skall vara eder gräns i norr.
هەروەها سنوور بۆ خۆتان دەکێشن بۆ ڕۆژهەڵات، لە حەچەر عێینانەوە هەتا شەفام. | 10 |
och såsom eder gräns i öster skolen I draga upp en linje från Hasar-Enan fram till Sefam.
لە شەفامەوە بەرەو خوارەوە دەچێت هەتا ڕیڤلە لە ڕۆژهەڵاتی عەین. ئینجا سنوورەکە بەرەو خوارەوە دەچێت لە بناری کێوەکانی دەریاچەی جەلیل دەدات بەلای ڕۆژهەڵاتدا، | 11 |
Och från Sefam skall gränsen gå ned till Haribla, öster om Ain, och gränsen skall gå vidare ned och intill bergsluttningen vid Kinneretsjön, österut.
پاشان سنوورەکە بە درێژایی کەناری ڕووباری ئوردون بەرەو خوارەوە دەچێت و کۆتاییەکەی لەلای دەریای مردوو دەبێت. «”ئەم خاکە بە سنوورەکانی و چواردەوریشییەوە بۆ ئێوە دەبێت.“» | 12 |
Sedan skall gränsen gå ned till Jordan och ut vid Salthavet. Detta skall vara edert land, med dess gränser runt omkring.
موساش فەرمانی بە نەوەی ئیسرائیل کرد و گوتی: «ئەمە ئەو خاکەیە کە بە تیروپشک میراتگری دەکەن، کە یەزدان فەرمانی دا بە نۆ هۆز و نیوەکە بدرێت، | 13 |
Och Mose bjöd Israels barn och sade: Detta är det land som I genom lottkastning skolen utskifta såsom arvedel åt eder, det land om vilket HERREN har bjudit att det skall givas åt de nio stammarna och den ena halva stammen.
چونکە هۆزی نەوەی ڕەئوبێن بەگوێرەی بنەماڵەکانیان و هۆزی نەوەی گاد بەگوێرەی بنەماڵەکانیان و نیوەی هۆزی مەنەشە میراتی خۆیان وەرگرت. | 14 |
Ty rubeniternas barns stam, efter dess familjer, och gaditernas barns stam, efter dess familjer, och den andra hälften av Manasse stam, dessa hava redan fått sin arvedel.
دوو هۆز و نیوەکە میراتی خۆیان لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون لەلای ئەریحا بەرەو ڕۆژهەڵات وەرگرت.» | 15 |
Dessa två stammar och denna halva stam hava fått sin arvedel på andra sidan Jordan mitt emot Jeriko, österut mot solens uppgång.
هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: | 16 |
Och HERREN talade till Mose och sade:
«ئەمە ناوی ئەو دوو پیاوەیە کە خاکەکەتان بۆ دابەش دەکەن، ئەلعازاری کاهین و یەشوعی کوڕی نون، | 17 |
Dessa äro namnen på de män som skola åt eder utskifta landet i arvslotter: först och främst prästen Eleasar och Josua, Nuns son;
لە هەر هۆزێکیش ڕابەرێک دەبەن بۆ بەمیراتکردنی خاکەکە. | 18 |
vidare skolen I taga en hövding ur var stam till att utskifta landet,
«ئەمەش ناوی پیاوەکانە: «کالێبی کوڕی یەفونە لە هۆزی یەهودا؛ | 19 |
och dessa äro de männens namn: av Juda stam Kaleb, Jefunnes son;
شەموئێلی کوڕی عەمیهود لە هۆزی نەوەی شیمۆن؛ | 20 |
av Simeons barns stam Samuel Ammihuds son;
ئەلیدادی کوڕی کیسلۆن لە هۆزی بنیامین؛ | 21 |
av Benjamins stam Elidad, Kislons son;
بوقی کوڕی یۆگلی، ڕابەر لە هۆزی نەوەی دان؛ | 22 |
av Dans barns stam en hövding, Bucki, Joglis son;
حەنیێلی کوڕی ئێفۆد، ڕابەر لە هۆزی نەوەی مەنەشە، کوڕی یوسف؛ | 23 |
av Josefs barn: av Manasse barns stam en hövding, Hanniel, Efods son,
قەموئێلی کوڕی شیفتان، ڕابەر لە هۆزی نەوەی ئەفرایم، کوڕی یوسف؛ | 24 |
och av Efraims barn stam en hövding, Kemuel, Siftans son;
ئەلیچافانی کوڕی پەرناخ، ڕابەر لە هۆزی نەوەی زەبولون؛ | 25 |
av Sebulons barns stam en hövding, Elisafan, Parnaks son;
پەلتیێلی کوڕی عەزان، ڕابەر لە هۆزی نەوەی یەساخار؛ | 26 |
av Isaskars barns stam en hövding, Paltiel, Assans son;
ئەحیهودی کوڕی شەلۆمی، ڕابەر لە هۆزی نەوەی ئاشێر؛ | 27 |
av Asers barns stam en hövding, Ahihud, Selomis son;
پەدەهەئێلی کوڕی عەمیهود، ڕابەر لە هۆزی نەوەی نەفتالی.» | 28 |
av Naftali barns stam en hövding, Pedael, Ammihuds son.
ئەمانە ئەو کەسانەن کە یەزدان فەرمانی پێ کردن، هەتا میراتگیری خاکی کەنعان بۆ نەوەی ئیسرائیل دابەش بکەن. | 29 |
Dessa äro de som HERREN bjöd att utskifta arvslotterna åt Israels barn i Kanaans land.