< سەرژمێری 34 >

هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 1
Then the LORD said to Moses,
«فەرمان بە نەوەی ئیسرائیل بکە و پێیان بڵێ:”کاتێک ئێوە دەچنە ناو خاکی کەنعانەوە، ئەمە ئەو خاکەیە کە دەبێتە میراتتان، خاکی کەنعان بە سنوورەکانییەوە: 2
“Command the Israelites and say to them: When you enter the land of Canaan, it will be allotted to you as an inheritance with these boundaries:
«”لەلای باشووری ئێوە لە چۆڵەوانی چنەوە لەلای ئەدۆم دەبێت، سنووری باشوورتان لە ڕۆژهەڵات لە کۆتایی دەریای مردووەوە دەستپێدەکات. 3
Your southern border will extend from the Wilderness of Zin along the border of Edom. On the east, your southern border will run from the end of the Salt Sea,
هەروەها سنوورەکە لە باشووری هەورازی دووپشکەوە بۆتان دەسووڕێتەوە و بەردەوام دەبێت هەتا چن و لە باشووری قادێش بەرنێعەوە هەتا حەچەر ئەدار دەچێت و تێدەپەڕێت بۆ عەچمۆن، 4
cross south of the Ascent of Akrabbim, continue to Zin, and go south of Kadesh-barnea. Then it will go on to Hazar-addar and proceed to Azmon,
لە عەچمۆنیش دەسووڕێتەوە و دەگاتە دۆڵی میسر، کۆتاییەکەی لەلای دەریای سپی ناوەڕاست دەبێت. 5
where it will turn from Azmon, join the Brook of Egypt, and end at the Sea.
بەڵام سنووری ڕۆژئاوا، ئەوا دەریای سپی ناوەڕاست دەبێت. ئەمەیە سنووری ڕۆژئاواتان. 6
Your western border will be the coastline of the Great Sea; this will be your boundary on the west.
بۆ دیاریکردنی سنووری باکوورتان، هێڵێک بکێشن لە دەریای سپی ناوەڕاستەوە هەتا کێوی هۆر، 7
Your northern border will run from the Great Sea directly to Mount Hor,
هەروەها لە کێوی هۆرەوە هەتا دەروازەی حەمات. پاشان سنوورەکە دەچێت بۆ چەداد، 8
and from Mount Hor to Lebo-hamath, then extend to Zedad,
بەردەوام دەبێت بۆ زیفرۆن و کۆتاییەکەی لە حەچەر عێینان دەبێت. ئەمە دەبێتە سنووری باکوورتان. 9
continue to Ziphron, and end at Hazar-enan. This will be your boundary on the north.
هەروەها سنوور بۆ خۆتان دەکێشن بۆ ڕۆژهەڵات، لە حەچەر عێینانەوە هەتا شەفام. 10
And your eastern border will run straight from Hazar-enan to Shepham,
لە شەفامەوە بەرەو خوارەوە دەچێت هەتا ڕیڤلە لە ڕۆژهەڵاتی عەین. ئینجا سنوورەکە بەرەو خوارەوە دەچێت لە بناری کێوەکانی دەریاچەی جەلیل دەدات بەلای ڕۆژهەڵاتدا، 11
then go down from Shepham to Riblah on the east side of Ain and continue along the slopes east of the Sea of Chinnereth.
پاشان سنوورەکە بە درێژایی کەناری ڕووباری ئوردون بەرەو خوارەوە دەچێت و کۆتاییەکەی لەلای دەریای مردوو دەبێت. «”ئەم خاکە بە سنوورەکانی و چواردەوریشییەوە بۆ ئێوە دەبێت.“» 12
Then the border will go down along the Jordan and end at the Salt Sea. This will be your land, defined by its borders on all sides.”
موساش فەرمانی بە نەوەی ئیسرائیل کرد و گوتی: «ئەمە ئەو خاکەیە کە بە تیروپشک میراتگری دەکەن، کە یەزدان فەرمانی دا بە نۆ هۆز و نیوەکە بدرێت، 13
So Moses commanded the Israelites, “Apportion this land by lot as an inheritance. The LORD has commanded that it be given to the nine and a half tribes.
چونکە هۆزی نەوەی ڕەئوبێن بەگوێرەی بنەماڵەکانیان و هۆزی نەوەی گاد بەگوێرەی بنەماڵەکانیان و نیوەی هۆزی مەنەشە میراتی خۆیان وەرگرت. 14
For the tribes of the Reubenites and Gadites, along with the half-tribe of Manasseh, have already received their inheritance.
دوو هۆز و نیوەکە میراتی خۆیان لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون لەلای ئەریحا بەرەو ڕۆژهەڵات وەرگرت.» 15
These two and a half tribes have received their inheritance across the Jordan from Jericho, toward the sunrise.”
هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 16
Then the LORD said to Moses,
«ئەمە ناوی ئەو دوو پیاوەیە کە خاکەکەتان بۆ دابەش دەکەن، ئەلعازاری کاهین و یەشوعی کوڕی نون، 17
“These are the names of the men who are to assign the land as an inheritance for you: Eleazar the priest and Joshua son of Nun.
لە هەر هۆزێکیش ڕابەرێک دەبەن بۆ بەمیراتکردنی خاکەکە. 18
Appoint one leader from each tribe to distribute the land.
«ئەمەش ناوی پیاوەکانە: «کالێبی کوڕی یەفونە لە هۆزی یەهودا؛ 19
These are their names: Caleb son of Jephunneh from the tribe of Judah;
شەموئێلی کوڕی عەمیهود لە هۆزی نەوەی شیمۆن؛ 20
Shemuel son of Ammihud from the tribe of Simeon;
ئەلیدادی کوڕی کیسلۆن لە هۆزی بنیامین؛ 21
Elidad son of Chislon from the tribe of Benjamin;
بوقی کوڕی یۆگلی، ڕابەر لە هۆزی نەوەی دان؛ 22
Bukki son of Jogli, a leader from the tribe of Dan;
حەنیێلی کوڕی ئێفۆد، ڕابەر لە هۆزی نەوەی مەنەشە، کوڕی یوسف؛ 23
Hanniel son of Ephod, a leader from the tribe of Manasseh son of Joseph;
قەموئێلی کوڕی شیفتان، ڕابەر لە هۆزی نەوەی ئەفرایم، کوڕی یوسف؛ 24
Kemuel son of Shiphtan, a leader from the tribe of Ephraim;
ئەلیچافانی کوڕی پەرناخ، ڕابەر لە هۆزی نەوەی زەبولون؛ 25
Eli-zaphan son of Parnach, a leader from the tribe of Zebulun;
پەلتیێلی کوڕی عەزان، ڕابەر لە هۆزی نەوەی یەساخار؛ 26
Paltiel son of Azzan, a leader from the tribe of Issachar;
ئەحیهودی کوڕی شەلۆمی، ڕابەر لە هۆزی نەوەی ئاشێر؛ 27
Ahihud son of Shelomi, a leader from the tribe of Asher;
پەدەهەئێلی کوڕی عەمیهود، ڕابەر لە هۆزی نەوەی نەفتالی.» 28
and Pedahel son of Ammihud, a leader from the tribe of Naphtali.”
ئەمانە ئەو کەسانەن کە یەزدان فەرمانی پێ کردن، هەتا میراتگیری خاکی کەنعان بۆ نەوەی ئیسرائیل دابەش بکەن. 29
These are the ones whom the LORD commanded to apportion the inheritance to the Israelites in the land of Canaan.

< سەرژمێری 34 >