< سەرژمێری 33 >

ئەمانە قۆناغەکانی کۆچی نەوەی ئیسرائیلن کە بە لەشکرەکانیانەوە لەسەر دەستی موسا و هارون لە خاکی میسرەوە هاتنە دەرەوە. 1
이스라엘 자손이 모세와 아론의 관할하에 그 항오대로 애굽 땅에서 나오던 때의 노정이 이러하니라
موساش بەپێی فەرمانی یەزدان قۆناغی کۆچەکانیانی تۆمار کرد. ئەمەش کۆچەکانیانە، قۆناغ بە قۆناغ: 2
모세가 여호와의 명대로 그 노정을 따라 그 진행한 것을 기록하였으니 그 진행한 대로 그 노정은 이러하니라
لە ڕۆژی پازدەی مانگی یەک، لە ڕۆژی دوای جەژنی پەسخە لە ڕەعمسێسەوە کۆچیان کرد. نەوەی ئیسرائیل بوێرانە لەبەرچاوی هەموو میسرییەکان چوونە دەرەوە. 3
그들이 정월 십오일에 라암셋에서 발행하였으니 곧 유월절 다음날이라 이스라엘 자손이 애굽 모든 사람의 목전에서 큰 권능으로 나왔으니
لەو کاتەدا میسرییەکان هەموو نۆبەرەکانی خۆیانیان دەناشت کە یەزدان لێیدابوون، چونکە یەزدان حوکمی خوداوەندەکانی ئەوانی دابوو. 4
애굽인은 여호와께서 그들 중에 치신 그 모든 장자를 장사하는 때라 여호와께서 그들의 신들에게도 벌을 주셨더라
نەوەی ئیسرائیل لە ڕەعمسێسەوە کۆچیان کرد و لە سوکۆت چادریان هەڵدا. 5
이스라엘 자손이 라암셋에서 발행하여 숙곳에 진 쳤고
ئینجا لە سوکۆتەوە کۆچیان کرد و لە ئێتام چادریان هەڵدا کە لە قەراغی چۆڵەوانییە. 6
숙곳에서 발행하여 광야 끝 에담에 진 쳤고
پاشان لە ئێتامەوە کۆچیان کرد و گەڕانەوە لای پی‌هەحیرۆت، کە لە ڕۆژهەڵاتی بەعل‌چیفۆنە و بەرامبەر مگدۆل چادریان هەڵدا. 7
에담에서 발행하여 바알스본 앞 비하히롯으로 돌아가서 믹돌 앞에 진 쳤고
پاشان لە پی‌هەحیرۆتەوە کۆچیان کرد و بەناو دەریادا پەڕینەوە بۆ چۆڵەوانی و سێ ڕۆژە ڕێ لە چۆڵەوانی ئێتامدا ڕۆیشتن، لە مارا چادریان هەڵدا. 8
하히롯 앞에서 발행하여 바다 가운데로 지나 광야에 이르고 에담 광야로 삼일 길쯤 들어가서 마라에 진 쳤고
پاشان لە ماراوە کۆچیان کرد و هاتنە ئێلیم، لە ئێلیمیش دوازدە کانیاو و حەفتا دار خورمای لێبوو، لەوێ چادریان هەڵدا. 9
마라에서 발행하여 엘림에 이르니 엘림에는 샘물 열 둘과 종려 칠십 주가 있으므로 거기 진 쳤고
پاشان لە ئێلیمەوە کۆچیان کرد و لەلای دەریای سوور چادریان هەڵدا. 10
엘림에서 발행하여 홍해 가에 진 쳤고
پاشان لەلای دەریای سوورەوە کۆچیان کرد و لە چۆڵەوانی سین چادریان هەڵدا. 11
홍해 가에서 발행하여 신 광야에 진 쳤고
پاشان لە چۆڵەوانی سینەوە کۆچیان کرد و لە دۆفقە چادریان هەڵدا. 12
신 광야에서 발행하여
پاشان لە دۆفقەوە کۆچیان کرد و لە ئالوش چادریان هەڵدا. 13
돕 가에 진 쳤고 돕가에서 발행하여 알루스에 진 쳤고
پاشان لە ئالوشەوە کۆچیان کرد و لە ڕەفیدیم چادریان هەڵدا، لەوێ هیچ ئاو نەبوو تاکو گەل بیخۆنەوە. 14
알루스에서 발행하여 르비딤에 진 쳤는데 거기는 백성의 마실 물이 없었더라
پاشان لە ڕەفیدیمەوە کۆچیان کرد و لە چۆڵەوانی سینا چادریان هەڵدا. 15
르비딤에서 발행하여 시내 광야에 진 쳤고
پاشان لە چۆڵەوانی سیناوە کۆچیان کرد و لە قیبرۆت هەتەڤا چادریان هەڵدا. 16
시내 광야에서 발행하여 기브롯핫다아와에 진 쳤고
پاشان لە قیبرۆت هەتەڤایەوە کۆچیان کرد و لە حەچێرۆت چادریان هەڵدا. 17
기브롯핫다아와에서 발행하여 하세롯에 진 쳤고
پاشان لە حەچێرۆتەوە کۆچیان کرد و لە ڕیتمە چادریان هەڵدا. 18
하세롯에서 발행하여 릿마에 진 쳤고
پاشان لە ڕیتمەوە کۆچیان کرد و لە ڕیمۆن پێرێز چادریان هەڵدا. 19
릿마에서 발행하여 림몬베레스에 진 쳤고
پاشان لە ڕیمۆن پێرێزەوە کۆچیان کرد و لە لیڤنا چادریان هەڵدا. 20
림몬베레스에서 발행하여 립나에 진 쳤고
پاشان لە لیڤناوە کۆچیان کرد و لە ڕیسە چادریان هەڵدا. 21
립나에서 발행하여 릿사에 진 쳤고
پاشان لە ڕیسەوە کۆچیان کرد و لە قەهێلاتە چادریان هەڵدا. 22
릿사에서 발행하여 그헬라다에 진 쳤고
پاشان لە قەهێلاتەیەوە کۆچیان کرد و لە کێوی شافەر چادریان هەڵدا. 23
그헬라다에서 발행하여 세벨산에 진 쳤고
پاشان لە کێوی شافەرەوە کۆچیان کرد و لە حەرادە چادریان هەڵدا. 24
세벨산에서 발행하여 하라다에 진 쳤고
پاشان لە حەرادەوە کۆچیان کرد و لە مەقهێلۆت چادریان هەڵدا. 25
하라다에서 발행하여 막헬롯에 진 쳤고
پاشان لە مەقهێلۆتەوە کۆچیان کرد و لە تاحەت چادریان هەڵدا. 26
막헬롯에서 발행하여 다핫에 진 쳤고
پاشان لە تاحەتەوە کۆچیان کرد و لە تارەح چادریان هەڵدا. 27
다핫에서 발행하여 데라에 진 쳤고
پاشان لە تارەحەوە کۆچیان کرد و لە میتقە چادریان هەڵدا. 28
데라에서 발행하여 밋가에 진 쳤고
پاشان لە میتقەوە کۆچیان کرد و لە حەشمۆنە چادریان هەڵدا. 29
밋가에서 발행하여 하스모나에 진 쳤고
پاشان لە حەشمۆنەوە کۆچیان کرد و لە مۆسێرۆت چادریان هەڵدا. 30
하스모나에서 발행하여 모세롯에 진 쳤고
پاشان لە مۆسێرۆتەوە کۆچیان کرد و لە بەنێ یەعقان چادریان هەڵدا. 31
모세롯에서 발행하여 브네야아간에 진 쳤고
پاشان لە بەنێ یەعقانەوە کۆچیان کرد و لە حۆر هەگیدگاد چادریان هەڵدا. 32
브네야아간에서 발행하여 홀하깃갓에 진 쳤고
پاشان لە حۆر هەگیدگادەوە کۆچیان کرد و لە یۆتباتە چادریان هەڵدا. 33
홀하깃갓에서 발행하여 욧바다에 진 쳤고
پاشان لە یۆتباتەیەوە کۆچیان کرد و لە عەڤرۆنە چادریان هەڵدا. 34
욧바다에서 발행하여 아브로나에 진 쳤고
پاشان لە عەڤرۆنەیەوە کۆچیان کرد و لە عەچیۆن گەڤەر چادریان هەڵدا. 35
아브로나에서 발행하여 에시온게벨에 진 쳤고
پاشان لە عەچیۆن گەڤەرەوە کۆچیان کرد و لە چۆڵەوانی چن کە قادێشە چادریان هەڵدا. 36
에시온게벨에서 발행하여 신 광야 곧 가데스에 진 쳤고
پاشان لە قادێشەوە کۆچیان کرد و لە کێوی هۆر چادریان هەڵدا کە لە نزیکی سنووری خاکی ئەدۆمە. 37
가데스에서 발행하여 에돔 국경 호르산에 진 쳤더라
لە یەکی مانگی پێنجی چلەمین ساڵی هاتنەدەرەوەی نەوەی ئیسرائیل لە خاکی میسر، هارونی کاهین بەپێی فەرمانی یەزدان بۆ سەر کێوی هۆر سەرکەوت و لەوێ مرد. 38
이스라엘 자손이 애굽 땅에서 나온 지 사십년 오월 일일에 제사장 아론이 여호와의 명으로 호르산에 올라가 거기서 죽었으니
هارون تەمەنی سەد و بیست و سێ ساڵ بوو کاتێک لە کێوی هۆر مرد. 39
아론이 호르산에서 죽던 때에 나이 일백 이십 삼세이었더라
پاشای عەرادیش کە کەنعانی بوو و لە نەقەب لە خاکی کەنعان نیشتەجێ بوو، هاتنی نەوەی ئیسرائیلی بیست. 40
가나안 땅 남방에 거한 가나안 사람 아랏 왕이 이스라엘의 옴을 들었더라
ئینجا لە کێوی هۆرەوە کۆچیان کرد و لە چەلمۆنا چادریان هەڵدا. 41
그들이 호르산에서 발행하여 살모나에 진 쳤고
پاشان لە چەلمۆنایەوە کۆچیان کرد و لە پونۆن چادریان هەڵدا. 42
살모나에서 발행하여 부논에 진 쳤고
پاشان لە پونۆنەوە کۆچیان کرد و لە ئۆڤۆت چادریان هەڵدا. 43
부논에서 발행하여 오봇에 진 쳤고
پاشان لە ئۆڤۆتەوە کۆچیان کرد و لە عییی عەڤاریم چادریان هەڵدا، کە لە سنووری مۆئابە. 44
오봇에서 발행하여 모압 변경 이예아바림에 진 쳤고
پاشان لە عییی عەڤاریم کۆچیان کرد و لە دیڤۆن گاد چادریان هەڵدا. 45
이임에서 발행하여 디본갓에 진 쳤고
پاشان لە دیڤۆن گادەوە کۆچیان کرد و لە عەلمۆن دیڤلاتایم چادریان هەڵدا. 46
디본갓에서 발행하여 알몬디블라다임에 진 쳤고
پاشان لە عەلمۆن دیڤلاتایمەوە کۆچیان کرد و لە زنجیرە چیای عەڤاریم ڕووبەڕووی نیبۆ چادریان هەڵدا. 47
알몬디블라다임에서 발행하여 느보 앞 아바림 산에 진 쳤고
پاشان لە زنجیرە چیای عەڤاریمەوە کۆچیان کرد و لە دەشتی مۆئاب لەسەر کەناری ڕووباری ئوردون بەرامبەر ئەریحا چادریان هەڵدا، 48
아바림 산에서 발행하여 여리고 맞은편 요단 가 모압 평지에 진쳤으니
لە کەناری ڕووباری ئوردون لە بێت‌یەشیمۆتەوە هەتا ئابێل شیتیم لە دەشتی مۆئاب چادریان هەڵدا. 49
요단 가 모압 평지의 진이 벧여시못에서부터 아벨싯딤에 미쳤었더라
یەزدان لە دەشتی مۆئاب لەسەر کەناری ڕووباری ئوردون بەرامبەر ئەریحا بە موسای فەرموو: 50
여리고 맞은편 요단 가 모압 평지에서 여호와께서 모세에게 일러 가라사대
«لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ:”کاتێک ئێوە لە ڕووباری ئوردون دەپەڕنەوە بۆ خاکی کەنعان، 51
이스라엘 자손에게 말하여 그들에게 이르라 너희가 요단을 건너 가나안 땅에 들어가거든
هەموو دانیشتووانی خاکەکە لەپێش خۆتان دەربکەن. هەموو پەیکەرە تاشراو و بتە داڕێژراوەکانیان لەناوببەن، هەموو نزرگەکانی سەر بەرزاییان تێکبدەن. 52
그 땅 거민을 너희 앞에서 다 몰아내고 그 새긴 석상과 부어 만든 우상을 다 파멸하며 산당을 다 훼파하고
خاکەکە داگیر بکەن و تێیدا نیشتەجێ بن، چونکە من خاکەکەم پێداون بۆ ئەوەی ببنە خاوەنی و 53
그 땅을 취하여 거기 거하라 내가 그 땅을 너희 산업으로 너희에게 주었음이라
خاکەکەش بەگوێرەی خێڵەکانتان بە تیروپشک دابەش بکەن، میراتی زۆر بدەنە زۆرەکان و میراتی کەم بدەنە کەمەکان، لەکوێ تیروپشکی بۆ دەرچوو ئەوێ بۆ ئەو بێت، بەگوێرەی هۆزەکانی باوکانتان میراتگری بکەن. 54
너희의 가족을 따라서 그 땅을 제비뽑아 나눌 것이니 수가 많으면 많은 기업을 주고 적으면 적은 기업을 주되 각기 제비뽑힌 대로 그 소유가 될 것인즉 너희 열조의 지파를 따라 기업을 얻을 것이니라
«”ئەگەر دانیشتووانی خاکەکەش لەپێش خۆتان دەرنەکەن، ئەوا ئەوانەی دەیانهێڵنەوە دەبنە چقڵ لە چاوتان و دڕک لە کەلەکەتان و لەو خاکەی تێیدا نیشتەجێن تەنگتان پێ هەڵدەچنن، 55
너희가 만일 그 땅 거민을 너희 앞에서 몰아내지 아니하면 너희의 남겨둔 자가 너희의 눈에 가시와 너희의 옆구리에 찌르는 것이 되어 너희 거하는 땅에서 너희를 괴롭게 할 것이요
ئینجا بە ئێوەی دەکەم، ئەوەی بەتەمام بەوانی بکەم.“» 56
나는 그들에게 행하기로 생각한 것을 너희에게 행하리라

< سەرژمێری 33 >