< سەرژمێری 30 >
هەروەها موسا بە سەرۆک هۆزەکانی نەوەی ئیسرائیلی گوت: «ئەمە ئەو شتەیە کە یەزدان فەرمانی پێی کردووە، | 1 |
Zatim reče Mojsije glavarima plemena Izraelovih: “Ovo je Jahve naredio.
ئەگەر پیاوێک نەزرێکی بۆ یەزدان کرد یان سوێندی خوارد بۆ پابەندبوون بە شتێک، با قسەی خۆی نەشکێنێت و بەگوێرەی هەموو ئەوەی گوتوویەتی ئاوا بکات. | 2 |
Ako koji čovjek učini zavjet ili se uz zakletvu obveže da će se nečega odreći, neka ne krši svoje riječi; neka izvrši sve što iz njegovih usta izađe!
«بەڵام ئافرەت ئەگەر نەزرێکی بۆ یەزدان کرد و بە شتێک خۆی پابەند کرد، لە ماڵی باوکی، لە کاتی کچێنی و | 3 |
Ako koja žena učini Jahvi zavjet ili se obveže da će se nečega odreći dok je još mlada, u očevu domu,
باوکی گوێی لە نەزرەکەی و ئەو شتە بوو کە خۆی پێ پابەند کردووە، ئەگەر خۆی لێ بێدەنگ کرد، ئەوا هەموو نەزرەکانی و هەموو ئەو شتانەی خۆی پێ پابەند کردووە دەچەسپێت. | 4 |
a otac joj sazna za zavjet i obećanje kojim se obvezala pa joj ništa ne rekne, tada su valjani svi njezini zavjeti i valjano je svako obećanje kojim se obvezala.
بەڵام ئەگەر باوکی لە ڕۆژی بیستنی نەیهێشت، ئەوا هەموو نەزر و ئەو شتانەی خۆی پێ پابەند کردووە ناچەسپێت، یەزدانیش لێی خۆشدەبێت، چونکە باوکی نەیهێشتووە. | 5 |
Ali ako joj se otac usprotivi kad sazna, nikakav njezin zavjet ni njezino obećanje kojim se vezala ne vrijedi. Jahve će joj oprostiti jer joj se otac usprotivio.
«ئەگەر شووی کرد دوای ئەوەی نەزرێکی کرد یان شتێکی بە دەمدا هات کە خۆی پێ پابەند دەکات و | 6 |
Ako se uda dok je pod svojim zavjetima ili pod obećanjem koje je nepromišljeno izišlo iz njezinih usta,
مێردەکەی بیستی و لە ڕۆژی بیستنەکەی بێدەنگ بوو، ئەوا نەزرەکانی دەچەسپێت و ئەو شتانەش کە خۆی پێ پابەند کردووە دەچەسپێت. | 7 |
pa njezin muž sazna i pošto je saznao ništa joj ne rekne, tada vrijede njezini zavjeti i vrijede obećanja kojima se obvezala.
بەڵام ئەگەر مێردەکەی لە کاتی بیستنی ئەوەدا ڕێگەی نەدا، ئەوا نەزرەکەی بەتاڵ دەبێتەوە، هەروەها ئەو شتەش بەتاڵ دەبێتەوە کە بە دەمیدا هاتووە و خۆی پێ پابەند کردبوو، یەزدانیش لێی خۆشدەبێت. | 8 |
No ako se njezin muž usprotivi kad o tom sazna, ukida se time njezin zavjet i obećanje što je nepromišljeno izišlo iz njezinih usta. I Jahve će joj oprostiti.
«بەڵام نەزری بێوەژن یان تەڵاقدراو، ئەوا هەموو ئەوەی خۆی پێ پابەند دەکات لەسەری دەچەسپێت. | 9 |
A zavjet udovice ili žene otpuštene i sve obveze koje je na se preuzela vrijede za nju.
«بەڵام ئەگەر ژنێک لە ماڵی مێردی نەزری کرد و خۆی بە سوێند بە شتێکەوە پابەند کرد، | 10 |
Ako se zavjetuje ili se obveže zakletvom na obećanje dok je u kući svoga muža,
مێردەکەی بیستی و بێدەنگ بوو، ڕێی لێ نەگرت، ئەوا هەموو نەزرەکانی دەچەسپێن و هەموو ئەو شتانەی خۆی پێ پابەند کردووە دەچەسپێت. | 11 |
pa njezin muž sazna i ništa joj ne rekne, ne usprotivi joj se, svaki je njezin zavjet valjan i valjano je svako obećanje kojim se obvezala.
بەڵام ئەگەر مێردەکەی لە ڕۆژی بیستنی بەتاڵی کردەوە، ئەوا هەرچی گوتوویەتی لە نەزر و پابەندبوونەکانی ناچەسپێن، چونکە مێردەکەی بەتاڵی کردووەتەوە، یەزدانیش لێی خۆشدەبێت. | 12 |
Ali ako ih njezin muž proglasi ništetnim kad o njima sazna, tada ništa što je izišlo iz njezinih usta, njezini zavjeti ili preuzete obveze neće vrijediti. Muž ih je njezin poništio, i Jahve će joj oprostiti.
هەموو نەزرێک و هەموو سوێندێکی پابەندبوون بۆ زەلیلکردنی گیان، مێردەکەی دەیچەسپێنێت و مێردەکەی بەتاڵی دەکاتەوە. | 13 |
Svaki zavjet i svaku zakletvu koja obvezuje ženu na neko mrtvenje njezin muž može uzdržati na snazi ili poništiti.
ئەگەر مێردەکەی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لێی بێدەنگ بوو، ئەوا هەموو نەزرەکانی یان هەموو ئەو پابەندبوونانەی لەسەریەتی دەچەسپێن، چەسپاندوویەتی چونکە لەو ڕۆژەی بیستوویەتی لێی بێدەنگ بوو، | 14 |
Ako joj muž od dana do dana ništa ne rekne, time potvrđuje sve njezine zavjete i sva njezina obećanja kojima se obvezala; on ih je učinio valjanima ako ništa nije rekao kad je o njima čuo.
جا ئەگەر لەدوای بیستنی بەتاڵی کردەوە، ئەوا تاوانەکەی دەکەوێتە ئەستۆی ئەو.» | 15 |
Ali ako ih poništi kasnije, pošto je o njima već čuo, neka snosi njezinu krivnju.”
ئەمە ئەو فەرزانەیە کە یەزدان فەرمانی بە موسا کرد لەنێوان مێرد و ژنەکەی و لەنێوان باوک و کچەکەی لە کاتی کچێنیدا لە ماڵی باوکی. | 16 |
To su uredbe koje je Jahve Mojsiju izdao za muža i njegovu ženu i za oca i njegovu kćer, koja, još mlada, živi u kući očevoj.