< سەرژمێری 28 >
هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: | 1 |
Och HERREN talade till Mose och sade:
«فەرمان بە نەوەی ئیسرائیل بکە و پێیان بڵێ:”قوربانی من، ئەو بۆنەی پێم خۆشە، ئاگاداربن کە لە کاتی خۆی خۆراکم بە قوربانی بە ئاگر پێشکەش بکەن.“ | 2 |
Bjud Israels barn och säg till dem: Mina offer, det som är min spis av mina eldsoffer, en välbehaglig lukt för mig, dem skolen I akta på, så att I offren dem åt mig på bestämd tid.
پێشیان بڵێ:”ئەمە ئەو قوربانی بە ئاگرەیە کە ڕۆژانە بۆ یەزدان پێشکەشی دەکەن: دوو بەرخی نێری یەک ساڵەی ساغ، قوربانی سووتاندنی بەردەوام. | 3 |
Och säg till dem: Detta är vad I skolen offra åt HERREN såsom eldsoffer: två årsgamla felfria lamm till brännoffer för var dag beständigt.
یەکێک لە بەرخەکان لە بەیانی پێشکەش بکە و بەرخی دووەمیش لە کاتی خۆرئاوابوون. | 4 |
Det ena lammet skall du offra om morgonen, och det andra lammet skall du offra vid aftontiden,
لەگەڵ دەیەکی ئێفەیەک لە باشترین ئارد بۆ پێشکەشکراوی دانەوێڵە بە چارەکە هەینێک زەیتی زەیتوونی گوشراو شێلرابێت، | 5 |
och såsom spisoffer en tiondedels efa fint mjöl, begjutet med en fjärdedels hin olja av stötta oliver.
قوربانی سووتاندنی بەردەوام، ئەوەی لە شاخی سینا کراوە، بۆنێکی خۆشە و قوربانی بە ئاگرە بۆ یەزدان، | 6 |
Detta är det dagliga brännoffret, som offrades på Sinai berg, till en välbehaglig lukt, ett eldsoffer åt HERREN.
لەگەڵ شەرابە پێشکەشکراوەکەشی، چارەکە هەینێک مەی بۆ بەرخی یەکەم، لە پیرۆزگا بۆ یەزدان پێشکەشی بکە. | 7 |
Och såsom drickoffer därtill skall du offra en fjärdedels hin, till det första lammet; i helgedomen skall drickoffer av stark dryck utgjutas åt HERREN.
هەروەها بەرخی دووەمیش لە کاتی خۆرئاوابووندا پێشکەش بکە، لەگەڵ پێشکەشەکراوی دانەوێڵەکەی و شەرابە پێشکەشکراوەکەی، وەک ئەوەی لە بەیانیدا کردووتە، قوربانی بە ئاگرە، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە. | 8 |
Det andra lammet skall du offra vid aftontiden; med likadant spisoffer och drickoffer som om morgonen skall du offra det: ett eldsoffer till en välbehaglig lukt för HERREN.
«”لە ڕۆژی شەممە دوو بەرخی یەک ساڵەی ساغ پێشکەش بکەن لەگەڵ دوو دەیەکی ئێفەیەک لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوێکی دانەوێڵە لەگەڵ شەرابە پێشکەشکراوەکەی، کە ئەمەش | 9 |
Men på sabbatsdagen skall du offra två årsgamla felfria lamm, så ock två tiondedels efa fint mjöl, begjutet med olja, såsom spisoffer, samt tillhörande drickoffer.
قوربانی سووتاندنی هەموو ڕۆژێکی شەممەیە، سەرەڕای قوربانی سووتاندنی بەردەوام و شەرابە پێشکەشکراوەکەی. | 10 |
Detta är sabbatsbrännoffret, som skall offras var sabbat, jämte det dagliga brännoffret med tillhörande drickoffer.
«”لە دەستپێکی هەموو مانگێکدا قوربانی سووتاندن بۆ یەزدان بکەن، دوو جوانەگا و بەرانێک و حەوت بەرخی نێری یەک ساڵەی ساغ، | 11 |
Och på edra nymånadsdagar skolen I offra till brännoffer åt HERREN två ungtjurar och en vädur och sju årsgamla felfria lamm,
لەگەڵ سێ دەیەکی ئێفەیەک لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو، پێشکەشکراوێکی دانەوێڵەیە بۆ هەر جوانەگایەک و دوو دەیەکی ئێفەیەک لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو، پێشکەشکراوێکی دانەوێڵەیە بۆ هەر بەرانێک. | 12 |
så ock tre tiondedels efa fint mjöl, begjutet med olja, såsom spisoffer till var tjur, två tiondedels efa fint mjöl, begjutet med olja, såsom spisoffer till väduren,
یەک دەیەکی ئێفەیەک لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو، پێشکەشکراوێکی دانەوێڵەیە بۆ هەر بەرخێک، قوربانی سووتاندنە، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە، قوربانی بە ئاگرە بۆ یەزدان. | 13 |
och en tiondedels efa fint mjöl begjutet med olja, såsom spisoffer till vart lamm: ett brännoffer till en välbehaglig lukt, ett eldsoffer åt HERREN.
شەرابە پێشکەشکراوەکەشیان نیو هەین بۆ جوانەگا و سێیەکی هەین بۆ بەران و چارەکە هەینێک بۆ بەرخ. ئەمە قوربانی سووتاندنە لە دەستپێکی هەموو مانگەکانی ساڵ. | 14 |
Och de tillhörande drickoffren skola utgöras av en halv hin vin till var tjur och en tredjedels hin till väduren och en fjärdedels hin till vart lamm. Detta är nymånadsbrännoffret, som skall offras i var och en av årets månader.
سەرەڕای قوربانی سووتاندنی بەردەوام لەگەڵ شەرابە پێشکەشکراوەکەی، هەروەها گیسکێکی نێریش بۆ قوربانی گوناه بۆ یەزدان پێشکەش بکرێت. | 15 |
Tillika skolen I offra en bock till syndoffer åt HERREN; den skall offras jämte det dagliga brännoffret med tillhörande drickoffer.
«”لە چواردەی مانگی یەک، جەژنی پەسخەیە بۆ یەزدان، | 16 |
Och i första månaden, på fjortonde dagen i månaden, är HERRENS påsk.
لە ڕۆژی پازدەی ئەم مانگەدا جەژنە، حەوت ڕۆژ نانی فەتیرە بخۆن. | 17 |
Och på femtonde dagen i samma månad är högtid; då skall man äta osyrat bröd, i sju dagar.
لە ڕۆژی یەکەم کۆبوونەوەی پیرۆزبوون ببەستن، هیچ کارێکی ئاسایی مەکەن. | 18 |
På den första dagen skall man hålla en helig sammankomst; ingen arbetssyssla skolen I då göra.
قوربانی بە ئاگر، قوربانی سووتاندن بۆ یەزدان پێشکەش بکەن، دوو جوانەگا و بەرانێک و حەوت بەرخی نێری یەک ساڵەی ساغ لەلایەن ئێوەوە بێت. | 19 |
Och såsom eldsoffer, såsom brännoffer åt HERREN, skolen I offra två ungtjurar och en vädur och sju årsgamla lamm; felfria skola de vara.
پێشکەشکراوی دانەوێڵەشیان لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو، سێ دەیەکی ئێفەیەک بۆ هەر جوانەگایەک، دوو دەیەک بۆ هەر بەرانێک، | 20 |
Och såsom spisoffer därtill skolen I offra fint mjöl, begjutet med olja; tre tiondedels efa skolen I offra till var ungtjur och två tiondedels efa till väduren;
دەیەکێک بۆ هەر بەرخێک لە حەوت بەرخەکە بکە. | 21 |
en tiondedels efa skall du offra till vart och ett av de sju lammen;
گیسکێکی نێریش قوربانی گوناه بێت بۆ کەفارەتکردن بۆتان، | 22 |
tillika skolen I offra en syndoffersbock till att bringa försoning för eder.
سەرەڕای قوربانی سووتاندنی بەیانییان کە بۆ قوربانی سووتاندنی بەردەوام دەیکەن. | 23 |
Förutom morgonens brännoffer, som utgör det dagliga brännoffret, skolen I offra detta.
بە هەمان شێواز بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ هەموو ڕۆژێک ئاوا بکەن، خۆراک پێشکەش بکەن، قوربانی بە ئاگرە، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە، سەرەڕای قوربانی سووتاندنی بەردەوام لەگەڵ شەرابە پێشکەشکراوەکەی. | 24 |
Likadana offer skolen I offra var dag i sju dagar: en eldsoffersspis, till en välbehaglig lukt för HERREN. Jämte det dagliga brännoffret skall detta offras, med tillhörande drickoffer.
لە ڕۆژی حەوتەمیش کۆبوونەوەی پیرۆزبوون ببەستن، هیچ کارێکی ئاسایی مەکەن. | 25 |
Och på den sjunde dagen skolen I hålla en helig sammankomst; ingen arbetssyssla skolen I då göra.
«”لە ڕۆژی یەکەمین بەرهەم، کاتێک پێشکەشکراوێکی دانەوێڵەیی نوێ بۆ یەزدان پێشکەش دەکەن، لە جەژنی هەفتەکانتان کۆبوونەوەی پیرۆزبوون ببەستن، هیچ کارێکی ئاسایی مەکەن. | 26 |
Och på förstlingsdagen, då I bären fram ett offer av den nya grödan åt HERREN, vid eder veckohögtid, skolen I hålla en helig sammankomst; ingen arbetssyssla skolen I då göra.
قوربانی سووتاندن پێشکەش بکەن، بۆ ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە، دوو جوانەگا و بەرانێک و حەوت بەرخی نێری یەک ساڵە، | 27 |
Såsom brännoffer till en välbehaglig lukt för HERREN skolen I då offra två ungtjurar, en vädur, sju årsgamla lamm,
هەروەها پێشکەشکراوی دانەوێڵەشیان لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو، سێ دەیەکی ئێفەیەک بۆ جوانەگا، دوو دەیەک بۆ بەران، | 28 |
och såsom spisoffer därtill fint mjöl, begjutet med olja: tre tiondedels efa till var tjur, två tiondedels efa till väduren,
دەیەکێک بۆ هەر بەرخێک لە حەوت بەرخەکە. | 29 |
en tiondedels efa till vart och ett av de sju lammen;
گیسکێکی نێریش بۆ کەفارەتکردن بۆتان. | 30 |
tillika skolen I offra en bock till att bringa försoning för eder.
سەرەڕای قوربانی سووتاندنی بەردەوام و پێشکەشکراوی دانەوێڵەکە بیکەن، دڵنیا بن لەوەی ئاژەڵەکان ساغن و لەگەڵ شەرابە پێشکەشکراوەکەیان بیکەن. | 31 |
Förutom det dagliga brännoffret med tillhörande spisoffer skolen I offra detta -- felfria skola djuren vara -- och därjämte tillhörande drickoffer.