< سەرژمێری 27 >

کچانی سەلۆفحادی کوڕی حێفەر کوڕی گلعاد کوڕی ماکیر کوڕی مەنەشە لە خێڵەکانی مەنەشەی کوڕی یوسف هاتنە پێش. ئەمەش ناوی کچەکانییەتی: مەحلە و نۆعا و حۆگلە و میلکە و تیرزە، 1
属约瑟的儿子玛拿西的各族,有玛拿西的玄孙,玛吉的曾孙,基列的孙子,希弗的儿子西罗非哈的女儿,名叫玛拉、挪阿、曷拉、密迦、得撒。她们前来,
لەبەردەم موسا و ئەلعازاری کاهین و سەرۆکەکان و هەموو کۆمەڵ لەلای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن وەستان و گوتیان: 2
站在会幕门口,在摩西和祭司以利亚撒,并众首领与全会众面前,说:
«باوکمان لە بیابان مرد و لەو کۆمەڵەدا نەبوو کە لەگەڵ قۆرەح لە دژی یەزدان کۆبوونەوە، بەڵکو بە گوناهی خۆی مرد و هیچ کوڕی نەبوو. 3
“我们的父亲死在旷野。他不与可拉同党聚集攻击耶和华,是在自己罪中死的;他也没有儿子。
بۆچی ناوی باوکمان لەنێو خێڵەکەی بسڕێتەوە لەبەر ئەوەی کوڕی نییە؟ لەنێو برایانی باوکمان موڵکمان بدەرێ.» 4
为什么因我们的父亲没有儿子就把他的名从他族中除掉呢?求你们在我们父亲的弟兄中分给我们产业。”
موساش داواکارییەکەی ئەوانی بردە بەردەم یەزدان. 5
于是,摩西将她们的案件呈到耶和华面前。
جا یەزدان بە موسای فەرموو: 6
耶和华晓谕摩西说:
«کچانی سەلۆفحاد ڕاست دەڵێن. تۆش لەنێو برایانی باوکیان موڵکی میراتیان دەدەیتێ و میراتی باوکیان دەدرێتە ئەوان. 7
“西罗非哈的女儿说得有理。你定要在她们父亲的弟兄中,把地分给她们为业;要将她们父亲的产业归给她们。
«بە نەوەی ئیسرائیلیش دەڵێیت:”هەر پیاوێک مرد و کوڕی نەبوو میراتەکەی بۆ کچی دەبێت، 8
你也要晓谕以色列人说:‘人若死了没有儿子,就要把他的产业归给他的女儿。
ئەگەر کچیشی نەبوو، میراتەکەی دەدەنە براکانی، 9
他若没有女儿,就要把他的产业给他的弟兄。
ئەگەر براشی نەبوو ئەوا میراتەکەی دەدەنە برایانی باوکی، 10
他若没有弟兄,就要把他的产业给他父亲的弟兄。
ئەگەر باوکیشی برای نەبوو ئەوا میراتەکەی دەدەنە نزیکترین کەسی لە خێڵەکەی و ئەو دەبێتە میراتگری. ئەمە بۆ نەوەی ئیسرائیل بووە فەرزێکی یاسایی، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.“» 11
他父亲若没有弟兄,就要把他的产业给他族中最近的亲属,他便要得为业。’这要作以色列人的律例典章,是照耶和华吩咐摩西的。”
ئینجا یەزدان بە موسای فەرموو: «بڕۆ سەر ئەم چیایە لە زنجیرە چیای عەڤاریم و تەماشای ئەو خاکە بکە کە بە نەوەی ئیسرائیلم داوە. 12
耶和华对摩西说:“你上这亚巴琳山,观看我所赐给以色列人的地。
کاتێک تەماشات کرد تۆش دەچیتە ڕیزی گەلەکەت، وەک هارونی برات چووە ڕیزەوە، 13
看了以后,你也必归到你列祖那里,像你哥哥亚伦一样。
چونکە لە چۆڵەوانی چن کاتێک کۆمەڵەکە یاخی بوون، ئێوە هەردووکتان قسەتان شکاندم و منتان لەلای ئەوان پیرۆز نیشان نەدا.» (ئەو شوێنە ئاوی مەریبای قادێشە لە چۆڵەوانی چن بوو.) 14
因为你们在寻的旷野,当会众争闹的时候,违背了我的命,没有在涌水之地、会众眼前尊我为圣。”(这水就是寻的旷野加低斯米利巴水。)
موسا بە یەزدانی گوت: 15
摩西对耶和华说:
«ئەی یەزدان، ئەی ئەو خودایەی ژیان بە ئادەمیزاد دەبەخشیت، پیاوێک لەسەر کۆمەڵەکە دابنێ 16
“愿耶和华万人之灵的 神,立一个人治理会众,
بەڕێوەیان ببات و لە شەڕدا ڕابەرایەتییان بکات، هەتا کۆمەڵی یەزدان وەک مەڕی بێ شوانیان لێ نەیێت.» 17
可以在他们面前出入,也可以引导他们,免得耶和华的会众如同没有牧人的羊群一般。”
یەزدانیش بە موسای فەرموو: «یەشوعی کوڕی نون ببە، پیاوێکە ڕۆحی تێدایە و دەستی لەسەر دابنێ. 18
耶和华对摩西说:“嫩的儿子约书亚是心中有圣灵的;你将他领来,按手在他头上,
لەبەردەم ئەلعازاری کاهین و هەموو کۆمەڵەکە ڕای بگرە و لەبەرچاویان ئەرکی پێ بسپێرە. 19
使他站在祭司以利亚撒和全会众面前,嘱咐他,
هەندێک لە دەسەڵاتی خۆتی بدەرێ هەتا هەموو کۆمەڵی ئیسرائیل گوێڕایەڵی بن. 20
又将你的尊荣给他几分,使以色列全会众都听从他。
ئەو لەبەردەم ئەلعازاری کاهین ڕادەوەستێت، لەبەردەم یەزدان بەپێی حوکمی ئوریم بۆی دەپرسێت. بە قسەی ئەو دەردەچن و بە قسەی ئەو دێنە ژوورەوە، ئەو و هەموو کۆمەڵی ئیسرائیل لەگەڵی.» 21
他要站在祭司以利亚撒面前;以利亚撒要凭乌陵的判断,在耶和华面前为他求问。他和以色列全会众都要遵以利亚撒的命出入。”
موسا هەروەک یەزدان فەرمانی پێ کرد، ئاوای کرد. یەشوعی برد و لەبەردەم ئەلعازاری کاهین و لەبەردەم هەموو کۆمەڵەکە ڕایگرت، 22
于是摩西照耶和华所吩咐的将约书亚领来,使他站在祭司以利亚撒和全会众面前,
دەستی لەسەر دانا و ئەرکی پێ سپارد، هەروەک یەزدان لە ڕێگەی موساوە فەرمانی دا. 23
按手在他头上,嘱咐他,是照耶和华借摩西所说的话。

< سەرژمێری 27 >