لەدوای دەردەکە، یەزدان بە موسا و ئەلعازاری کوڕی هارونی کاهینی فەرموو: | 1 |
«ژمارەی هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل وەربگرە، لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، بەگوێرەی بنەماڵەکانیان، هەموو ئەوانەی لە ئیسرائیلدا دەتوانن بجەنگن.» | 2 |
ئینجا موسا و ئەلعازاری کاهین لە دەشتی مۆئاب لەسەر ڕووباری ئوردون بەرامبەر ئەریحا لەگەڵیاندا دوان و گوتیان: | 3 |
«سەرژمێری لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە بکەن، وەک چۆن یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.» نەوەی ئیسرائیلیش ئەوانەی لە خاکی میسر هاتنە دەرەوە ئەمانەن: | 4 |
نەوەی ڕەئوبێنی نۆبەرەی ئیسرائیل: بۆ حەنۆک خێڵی حەنۆکییەکان، بۆ پەڵو خێڵی پەڵووییەکان، | 5 |
بۆ حەسرۆن خێڵی حەسرۆنییەکان، بۆ کەرمی خێڵی کەرمییەکان. | 6 |
ئەمانە خێڵەکانی ڕەئوبێنییەکانن، تۆمارکراوەکانیان چل و سێ هەزار و حەوت سەد و سی کەس بوون. | 7 |
ئەلیابیش کوڕی پەڵو بوو، | 8 |
نەوەی ئەلیابیش نەموئێل و داتان و ئەبیرام، داتان و ئەبیرامیش ئەوانەن کە کۆمەڵەکەیان بانگکرد بۆ بەربەرەکانێی موسا و هارون، لە کۆمەڵی قۆرەح کاتێک بەربەرەکانێی یەزدانیان کرد. | 9 |
زەوی دەمی کردەوە و لەگەڵ قۆرەح هەڵیلووشین، کاتێک ئەو کۆمەڵە مردن، دوو سەد و پەنجا پیاو سووتان، ئەوان بوون بە پەند. | 10 |
بەڵام نەوەی قۆرەح نەفەوتان. | 11 |
نەوەی شیمۆن بەگوێرەی خێڵەکانیان: لە نەموئێل خێڵی نەموئێلییەکان، لە یامین خێڵی یامینییەکان، لە یاکین خێڵی یاکینییەکان، | 12 |
لە زەرەح خێڵی زەرەحییەکان، لە شائوول خێڵی شائوولییەکان. | 13 |
ئەمانە خێڵەکانی شیمۆنییەکانن، بیست و دوو هەزار و دوو سەد کەس بوون. | 14 |
نەوەی گاد بەگوێرەی خێڵەکانیان: لە چیفۆن خێڵی چیفۆنییەکان، لە حەگی خێڵی حەگییەکان، لە شونی خێڵی شونییەکان، | 15 |
لە ئۆزنی خێڵی ئۆزنییەکان، لە عێری خێڵی عێرییەکان، | 16 |
لە ئەرۆدی خێڵی ئەرۆدییەکان، لە ئەرئێلی خێڵی ئەرئێلییەکان. | 17 |
ئەمانە خێڵەکانی نەوەی گادن، بەگوێرەی ژمارەیان چل هەزار و پێنج سەد کەس بوون. | 18 |
ئێر و ئۆنان کوڕانی یەهودا بوون، بەڵام لە خاکی کەنعان مردن. | 19 |
نەوەی یەهودا بەگوێرەی خێڵەکانیان: لە شالەح خێڵی شالەحییەکان، لە پێرێز خێڵی پێرێزییەکان، لە زەرەح خێڵی زەرەحییەکان، | 20 |
نەوەکانی پێرێزیش: لە حەسرۆن خێڵی حەسرۆنییەکان، لە حامول خێڵی حامولییەکان. | 21 |
ئەمانە خێڵەکانی یەهودان، بەگوێرەی ژمارەیان حەفتا و شەش هەزار و پێنج سەد کەس بوون. | 22 |
نەوەی یەساخار بەگوێرەی خێڵەکانیان: لە تۆلاع خێڵی تۆلاعییەکان، لە پوڤە خێڵی پوڤەییەکان، | 23 |
لە یاشوڤ خێڵی یاشوڤییەکان، لە شیمرۆن خێڵی شیمرۆنییەکان. | 24 |
ئەمانە خێڵەکانی یەساخارن، بەگوێرەی ژمارەیان شەست و چوار هەزار و سێ سەد کەس بوون. | 25 |
نەوەی زەبولون بەگوێرەی خێڵەکانیان: لە سەرەد خێڵی سەرەدییەکان، لە ئێلۆن خێڵی ئێلۆنییەکان، لە یەحلئێل خێڵی یەحلئێلییەکان. | 26 |
ئەمانە خێڵەکانی زەبولونییەکانن، بەگوێرەی ژمارەیان شەست هەزار و پێنج سەد کەس بوون. | 27 |
کوڕانی یوسف بەگوێرەی خێڵەکانی مەنەشە و ئەفرایم: | 28 |
نەوەی مەنەشە: لە ماکیر خێڵی ماکیرییەکان، ماکیر باوکی گلعاد بوو، لە گلعاد خێڵی گلعادییەکان. | 29 |
ئەمانە نەوەی گلعادن: لە ئیعەزەر خێڵی ئیعەزەرییەکان؛ لە حێلەق خێڵی حێلەقییەکان؛ | 30 |
لە ئەسریێل خێڵی ئەسریێلییەکان؛ لە شەخەم خێڵی شەخەمییەکان؛ | 31 |
لە شەمیداع خێڵی شەمیداعییەکان؛ لە حێفەر خێڵی حێفەرییەکان. | 32 |
بەڵام سەلۆفحادی کوڕی حێفەر کوڕی نەبوو، تەنها کچ و ناوی کچەکانی سەلۆفحاد مەحلە و نۆعا و حۆگلە و میلکە و تیرزە بوو. | 33 |
ئەمانە خێڵەکانی مەنەشەن و تۆمارکراوەکانیان پەنجا و دوو هەزار و حەوت سەد کەس بوون. | 34 |
ئەمانەش نەوەی ئەفرایمن بەگوێرەی خێڵەکانیان: لە شوتەلەح خێڵی شوتەلەحییەکان، لە بەکەر خێڵی بەکەرییەکان، لە تەحەن خێڵی تەحەنییەکان، | 35 |
ئەمانەش نەوەی شوتەلەحن: لە عیران خێڵی عیرانییەکان. | 36 |
ئەمانە خێڵەکانی نەوەی ئەفرایمن، بەگوێرەی ژمارەیان سی و دوو هەزار و پێنج سەد کەس بوون. ئەمانە نەوەی یوسفن بەگوێرەی خێڵەکانیان. | 37 |
نەوەی بنیامین بەگوێرەی خێڵەکانیان: لە بەلەع خێڵی بەلەعییەکان، لە ئەشبێل خێڵی ئەشبێلییەکان، لە ئەحیرام خێڵی ئەحیرامییەکان. | 38 |
لە شوفام خێڵی شوفامییەکان، لە حوفام خێڵی حوفامییەکان. | 39 |
نەوەی بەلەعیش ئەرد و نەعمان بوون: لە ئەرد خێڵی ئەردییەکان و لە نەعمان خێڵی نەعمانییەکان. | 40 |
ئەمانە نەوەی بنیامینن بەگوێرەی خێڵەکانیان و تۆمارکراوەکانیان چل و پێنج هەزار و شەش سەد کەس بوون. | 41 |
ئەمانە نەوەی دانن بەگوێرەی خێڵەکانیان: لە شوحام خێڵی شوحامییەکان. ئەمە خێڵەکانی دانە بەگوێرەی خێڵەکانیان، | 42 |
هەموو خێڵەکانی شوحامییەکان بەگوێرەی ژمارەیان شەست و چوار هەزار و چوار سەد کەس بوون. | 43 |
نەوەی ئاشێر بەگوێرەی خێڵەکانیان: لە یمنە خێڵی یمنییەکان، لە یەشڤی خێڵی یەشڤییەکان، لە بەریعە خێڵی بریعییەکان، | 44 |
لە نەوەی بەریعە: لە حەڤەر خێڵی حەڤەرییەکان، لە مەلکیێل خێڵی مەلکیێلییەکان، | 45 |
کچەکەی ئاشێریش ناوی سەرەح بوو. | 46 |
ئەمانە خێڵەکانی نەوەی ئاشێرن، بەگوێرەی ژمارەیان پەنجا و سێ هەزار و چوار سەد کەس بوون. | 47 |
نەوەی نەفتالی بەگوێرەی خێڵەکانیان: لە یەحزئێل خێڵی یەحزئێلییەکان، لە گۆنی خێڵی گۆنییەکان، | 48 |
لە یێچەر خێڵی یێچەرییەکان، لە شلێم خێڵی شلێمییەکان. | 49 |
ئەمانە خێڵەکانی نەفتالین بەگوێرەی خێڵەکانیان و تۆمارکراوەکانیان چل و پێنج هەزار و چوار سەد کەس بوون. | 50 |
ئەمانە تۆمارکراوەکانن لە نەوەی ئیسرائیل، شەش سەد و یەک هەزار و حەوت سەد و سی. | 51 |
یەزدان بە موسای فەرموو: | 52 |
«خاکەکە بۆ ئەمانە بەگوێرەی ژمارەی ناوەکان بە میرات دابەش دەکەیت. | 53 |
بۆ هۆزە گەورەکان میراتیان زۆر دەکەیت و بۆ هۆزە بچووکەکان میراتیان کەم دەکەیت، هەریەکە بەگوێرەی تۆمارکراوەکانی میراتی دەدرێتێ، | 54 |
بەڵام خاکەکە بە تیروپشک دابەش دەکەیت، بەگوێرەی ناوی هۆزەکانی باوکانیان بە میراتی دەگرن، | 55 |
لەنێو کۆمەڵەی گەورە و بچووک بەگوێرەی تیروپشک میراتەکەیان بۆ دابەش دەکرێت.» | 56 |
ئەمانەش تۆمارکراوەکانن لە لێڤییەکان، بەگوێرەی خێڵەکانیان: بۆ گێرشۆن خێڵی گێرشۆنییەکان، بۆ قەهات خێڵی قەهاتییەکان، بۆ مەراری خێڵی مەرارییەکان. | 57 |
ئەمە خێڵەکانی لێڤییە: خێڵی لیبنییەکان، خێڵی حەبرۆنییەکان، خێڵی مەحلییەکان، خێڵی موشییەکان، خێڵی قۆرەحییەکان. عەمرام لە ڕەچەڵەکی قەهات بوو. | 58 |
ژنەکەی عەمرامیش ناوی یۆخەڤەد بوو، لە نەوەی لێڤی بوو، لە خێزانی لێڤییەکیش لە میسر لەدایک بوو. لە عەمرام هارون و موسا و مریەمی خوشکیانی بوو. | 59 |
هارونیش باوکی ناداب و ئەبیهو و ئەلعازار و ئیتامار بوو. | 60 |
بەڵام ناداب و ئەبیهو کاتێک ئاگرێکی نامۆیان لەبەردەم یەزدان پێشکەش کرد مردن. | 61 |
تۆمارکراوەکانی لێڤییەکان بیست و سێ هەزار کەس بوون، هەموو نێرینەیەک لە کۆرپەی یەک مانگی بەرەو سەرەوە، چونکە لەگەڵ نەوەی ئیسرائیلدا تۆمار نەکران، لەبەر ئەوەی لەنێو نەوەی ئیسرائیلدا میراتیان پێنەدرا. | 62 |
ئەمانە بوون کە موسا و ئەلعازاری کاهین تۆماریان کردن، کاتێک نەوەی ئیسرائیلیان لە دەشتی مۆئاب لەسەر ڕووباری ئوردون بەرامبەر ئەریحا تۆمار کرد. | 63 |
ئەمانەش کەسیان تێدا نەبوو لەوانەی موسا و هارونی کاهین تۆماریان کردن، کاتێک نەوەی ئیسرائیلیان لە چۆڵەوانی سینادا تۆمار کرد. | 64 |
لەبەر ئەوەی یەزدان پێی فەرموون، «لە چۆڵەوانیدا دەمرن،» ئیتر کەسیان لێ نەمایەوە، تەنها کالێبی کوڕی یەفونە و یەشوعی کوڕی نون نەبێت. | 65 |