کاتێک ئیسرائیل لە شەتیم چادریان هەڵدا و گەل دەستیان بە بەدڕەوشتی کرد لەگەڵ کچانی مۆئاب، | 1 |
וישב ישראל בשטים ויחל העם לזנות אל בנות מואב |
ئەوانیش گەلیان بانگهێشت کرد بۆ قوربانییە سەربڕدراوەکانی خوداوەندەکانیان. گەلیش خواردی و کڕنۆشی بۆ خوداوەندەکانیان برد. | 2 |
ותקראן לעם לזבחי אלהיהן ויאכל העם וישתחוו לאלהיהן |
ئیسرائیل پەیوەست بوو بە بەعلی پەعۆرەوە، تووڕەیی یەزدانیش بەسەر ئیسرائیلدا جۆشا. | 3 |
ויצמד ישראל לבעל פעור ויחר אף יהוה בישראל |
یەزدان بە موسای فەرموو: «هەموو ڕابەرانی گەل ببە و بۆ یەزدان بەرامبەر بە خۆر هەڵیانبواسە، ئەوسا کوڵی تووڕەیی یەزدان لەسەر ئیسرائیل دادەمرکێتەوە.» | 4 |
ויאמר יהוה אל משה קח את כל ראשי העם והוקע אותם ליהוה נגד השמש וישב חרון אף יהוה מישראל |
موساش بە دادوەرانی ئیسرائیلی گوت: «هەر یەک لە ئێوە ئەو پیاوانەی خۆی بکوژێت کە پەیوەست بوونە بە بەعلی پەعۆرەوە.» | 5 |
ויאמר משה אל שפטי ישראל הרגו איש אנשיו הנצמדים לבעל פעור |
لەو کاتەدا پیاوێک هات کە لە نەوەی ئیسرائیل بوو و کچێکی میدیانی هێنایە ناو کەسوکارەکەی، لەبەرچاوی موسا و هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل کە لەلای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن دەگریان. | 6 |
והנה איש מבני ישראל בא ויקרב אל אחיו את המדינית לעיני משה ולעיני כל עדת בני ישראל והמה בכים פתח אהל מועד |
کاتێک فینەحاسی کوڕی ئەلعازاری کوڕی هارونی کاهین ئەمەی بینی، لەنێو کۆمەڵەکە هەستا و دەستی دایە ڕمێک، | 7 |
וירא פינחס בן אלעזר בן אהרן הכהן ויקם מתוך העדה ויקח רמח בידו |
بەدوای پیاوە ئیسرائیلییەکەدا چووە ناو چادرەکە، بە ڕمەکەی بە یەک جار سکی پیاوە ئیسرائیلییەکە و کچەکەشی بڕی. ئینجا دەردەکە لە نەوەی ئیسرائیل بڕایەوە. | 8 |
ויבא אחר איש ישראל אל הקבה וידקר את שניהם--את איש ישראל ואת האשה אל קבתה ותעצר המגפה מעל בני ישראל |
بەڵام ئەوانەی بە دەردەکە مردن بیست و چوار هەزار بوون. | 9 |
ויהיו המתים במגפה--ארבעה ועשרים אלף |
هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: | 10 |
וידבר יהוה אל משה לאמר |
«فینەحاسی کوڕی ئەلعازاری کوڕی هارونی کاهین، تووڕەیی منی لەسەر نەوەی ئیسرائیل ڕەواندەوە. لەبەر ئەوەی دڵگەرم بوو بۆ شکۆمەندی من لەنێویان بەو جۆرەی کە من بۆ شکۆمەندی خۆم دڵگەرمم، نەوەی ئیسرائیلم بە دڵگەرمی خۆم لەناو نەبرد. | 11 |
פינחס בן אלעזר בן אהרן הכהן השיב את חמתי מעל בני ישראל בקנאו את קנאתי בתוכם ולא כליתי את בני ישראל בקנאתי |
لەبەر ئەوە پێی بڵێ ئەوەتا من پەیمانی ئاشتی خۆمی لەگەڵ دەبەستم. | 12 |
לכן אמר הנני נתן לו את בריתי שלום |
بۆ خۆی و بۆ نەوەکەی دوای خۆی دەبێتە پەیمانی کاهینیێتی هەتاهەتایی، لەبەر ئەوەی دڵگەرم بوو بۆ خودا و کەفارەتی بۆ نەوەی ئیسرائیل کرد.» | 13 |
והיתה לו ולזרעו אחריו ברית כהנת עולם--תחת אשר קנא לאלהיו ויכפר על בני ישראל |
ناوی ئەو پیاوە ئیسرائیلییەش کە لەگەڵ کچە میدیانییەکە کوژرا زیمریی کوڕی سالو بوو، گەورەی بنەماڵەیەک بوو لە شیمۆنییەکان، | 14 |
ושם איש ישראל המכה אשר הכה את המדינית--זמרי בן סלוא נשיא בית אב לשמעני |
ناوی کچە میدیانییە کوژراوەکەش کۆزبیی کچی چوور بوو، ئەویش سەرۆکی هۆزێک بوو لە بنەماڵەیەکی میدیانی. | 15 |
ושם האשה המכה המדינית כזבי בת צור ראש אמות בית אב במדין הוא |
یەزدان بە موسای فەرموو: | 16 |
וידבר יהוה אל משה לאמר |
«تەنگ بە میدیانییەکان هەڵبچنن و لێیان بدەن، | 17 |
צרור את המדינים והכיתם אותם |
چونکە ئەوان بە فریودانەکانیان تەنگیان پێ هەڵچنین، سەبارەت بە پەعۆر و کۆزبی خوشکیان، کچی سەرۆکێکی میدیان کە لە ڕۆژی دەردەکە بەهۆی پەعۆرەوە کوژرا.» | 18 |
כי צררים הם לכם בנכליהם אשר נכלו לכם על דבר פעור ועל דבר כזבי בת נשיא מדין אחתם המכה ביום המגפה על דבר פעור |