< سەرژمێری 25 >

کاتێک ئیسرائیل لە شەتیم چادریان هەڵدا و گەل دەستیان بە بەدڕەوشتی کرد لەگەڵ کچانی مۆئاب، 1
Israel stayed in Shittim; and the people began to play the prostitute with the daughters of Moab;
ئەوانیش گەلیان بانگهێشت کرد بۆ قوربانییە سەربڕدراوەکانی خوداوەندەکانیان. گەلیش خواردی و کڕنۆشی بۆ خوداوەندەکانیان برد. 2
for they called the people to the sacrifices of their gods. The people ate and bowed down to their gods.
ئیسرائیل پەیوەست بوو بە بەعلی پەعۆرەوە، تووڕەیی یەزدانیش بەسەر ئیسرائیلدا جۆشا. 3
Israel joined himself to Baal Peor, and the LORD’s anger burned against Israel.
یەزدان بە موسای فەرموو: «هەموو ڕابەرانی گەل ببە و بۆ یەزدان بەرامبەر بە خۆر هەڵیانبواسە، ئەوسا کوڵی تووڕەیی یەزدان لەسەر ئیسرائیل دادەمرکێتەوە.» 4
The LORD said to Moses, “Take all the chiefs of the people, and hang them up to the LORD before the sun, that the fierce anger of the LORD may turn away from Israel.”
موساش بە دادوەرانی ئیسرائیلی گوت: «هەر یەک لە ئێوە ئەو پیاوانەی خۆی بکوژێت کە پەیوەست بوونە بە بەعلی پەعۆرەوە.» 5
Moses said to the judges of Israel, “Everyone kill his men who have joined themselves to Baal Peor.”
لەو کاتەدا پیاوێک هات کە لە نەوەی ئیسرائیل بوو و کچێکی میدیانی هێنایە ناو کەسوکارەکەی، لەبەرچاوی موسا و هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل کە لەلای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن دەگریان. 6
Behold, one of the children of Israel came and brought to his brothers a Midianite woman in the sight of Moses, and in the sight of all the congregation of the children of Israel, while they were weeping at the door of the Tent of Meeting.
کاتێک فینەحاسی کوڕی ئەلعازاری کوڕی هارونی کاهین ئەمەی بینی، لەنێو کۆمەڵەکە هەستا و دەستی دایە ڕمێک، 7
When Phinehas, the son of Eleazar, the son of Aaron the priest, saw it, he rose up from the middle of the congregation, and took a spear in his hand.
بەدوای پیاوە ئیسرائیلییەکەدا چووە ناو چادرەکە، بە ڕمەکەی بە یەک جار سکی پیاوە ئیسرائیلییەکە و کچەکەشی بڕی. ئینجا دەردەکە لە نەوەی ئیسرائیل بڕایەوە. 8
He went after the man of Israel into the pavilion, and thrust both of them through, the man of Israel, and the woman through her body. So the plague was stopped among the children of Israel.
بەڵام ئەوانەی بە دەردەکە مردن بیست و چوار هەزار بوون. 9
Those who died by the plague were twenty-four thousand.
هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 10
The LORD spoke to Moses, saying,
«فینەحاسی کوڕی ئەلعازاری کوڕی هارونی کاهین، تووڕەیی منی لەسەر نەوەی ئیسرائیل ڕەواندەوە. لەبەر ئەوەی دڵگەرم بوو بۆ شکۆمەندی من لەنێویان بەو جۆرەی کە من بۆ شکۆمەندی خۆم دڵگەرمم، نەوەی ئیسرائیلم بە دڵگەرمی خۆم لەناو نەبرد. 11
“Phinehas, the son of Eleazar, the son of Aaron the priest, has turned my wrath away from the children of Israel, in that he was jealous with my jealousy among them, so that I did not consume the children of Israel in my jealousy.
لەبەر ئەوە پێی بڵێ ئەوەتا من پەیمانی ئاشتی خۆمی لەگەڵ دەبەستم. 12
Therefore say, ‘Behold, I give to him my covenant of peace.
بۆ خۆی و بۆ نەوەکەی دوای خۆی دەبێتە پەیمانی کاهینیێتی هەتاهەتایی، لەبەر ئەوەی دڵگەرم بوو بۆ خودا و کەفارەتی بۆ نەوەی ئیسرائیل کرد.» 13
It shall be to him, and to his offspring after him, the covenant of an everlasting priesthood, because he was jealous for his God, and made atonement for the children of Israel.’”
ناوی ئەو پیاوە ئیسرائیلییەش کە لەگەڵ کچە میدیانییەکە کوژرا زیمریی کوڕی سالو بوو، گەورەی بنەماڵەیەک بوو لە شیمۆنییەکان، 14
Now the name of the man of Israel that was slain, who was slain with the Midianite woman, was Zimri, the son of Salu, a prince of a fathers’ house among the Simeonites.
ناوی کچە میدیانییە کوژراوەکەش کۆزبیی کچی چوور بوو، ئەویش سەرۆکی هۆزێک بوو لە بنەماڵەیەکی میدیانی. 15
The name of the Midianite woman who was slain was Cozbi, the daughter of Zur. He was head of the people of a fathers’ house in Midian.
یەزدان بە موسای فەرموو: 16
The LORD spoke to Moses, saying,
«تەنگ بە میدیانییەکان هەڵبچنن و لێیان بدەن، 17
“Harass the Midianites, and strike them;
چونکە ئەوان بە فریودانەکانیان تەنگیان پێ هەڵچنین، سەبارەت بە پەعۆر و کۆزبی خوشکیان، کچی سەرۆکێکی میدیان کە لە ڕۆژی دەردەکە بەهۆی پەعۆرەوە کوژرا.» 18
for they harassed you with their wiles, wherein they have deceived you in the matter of Peor, and in the incident regarding Cozbi, the daughter of the prince of Midian, their sister, who was slain on the day of the plague in the matter of Peor.”

< سەرژمێری 25 >