< سەرژمێری 24 >
کاتێک بەلعام بینی لەبەرچاوی یەزدان پەسەندە کە ئیسرائیل بەرەکەتدار بکات، وەک جاری یەکەم و دووەم بەڕێ نەکەوت بۆ جادووگەری، بەڵکو ڕووی لە چۆڵەوانی کرد. | 1 |
When Balaam saw that the Lord wanted to bless Israel, he chose not to use divination as he had previously. Instead he turned towards the desert,
کاتێک بەلعام چاوی هەڵبڕی نەوەی ئیسرائیلی بینی هۆز لەتەنیشت هۆز چادریان هەڵداوە، ڕۆحی خوداش هاتە سەری، | 2 |
and as he looked at Israel camped there according to their respective tribes, the Spirit of God came on him.
ئیتر پەیامەکەی ڕاگەیاند و گوتی: «پەیامەکەی بەلعامی کوڕی بەعۆر، پەیامەکەی ئەو پیاوەی چاوی کراوەیە، | 3 |
He gave a declaration, saying:
پەیامی ئەوەی گوێی لە وشەکانی خودایە، ئەوەی خودای هەرە بەتوانا بینینی بۆ ئاشکرا دەکات، ئەوەی بەسەر ڕوودا دەکەوێت، بەڵام چاو کراوەیە: | 4 |
“This is the prophecy of Balaam, son of Beor, the prophecy of a man who sees with eyes are wide open, the prophecy of one who hears the words of God, who sees the vision given by Almighty, who bows down in respect with open eyes.
«ئەی یاقوب، چادرەکانت چەند جوانن، ئەی ئیسرائیل، نشینگەکانت چەند خۆشن! | 5 |
How well set out your tents are, Jacob; the places where you live, Israel!
«وەک ئەو دۆڵانەی درێژ بوونەتەوە، وەک باخچەی کەناری ڕووبار، وەک ئەو درەختە ئەلوایانەی کە یەزدان چاندبێتی، وەک ئورزی قەراغی ئاو، | 6 |
They look like wooded valleys, like gardens beside a river, like aloe trees the Lord has planted, like cedars at the water's edge.
گۆزەکانی ئاویان لێ دەڕژێت و تۆوی ئەوان لەسەر ئاوی زۆر دەبێت. «پاشای لە ئەگاگ باڵاتر دەبێت و شانشینەکەی پایەدار دەبێت. | 7 |
The Israelites will pour out bucketfuls of water; their descendants will have plenty of water. Their king will be greater than King Agag; their kingdom will be glorious.
«خودا لە میسر دەریهێنان، وەک شاخی گای کێوییە بۆیان، ئەو نەتەوانەی ناحەزی دەکەن دەیانخۆن و ئێسکیان تێکدەشکێنن و بە تیرەکانیان دەیانبڕن. | 8 |
God led them out of Egypt with great power, as strong as an ox, destroying enemy nations, breaking their bones, piercing them with arrows.
خۆیان وەک شێر ماتداوە و ڕاکشاون، وەک شێرە مێ، کێ هەڵیاندەستێنێت؟ «بەرەکەتدار بن ئەوانەی بەرەکەتدارتان دەکەن، نەفرەت لێکراو بن ئەوانەی نەفرەتتان لێ دەکەن.» | 9 |
They are like a lion that crouches and lies down. They are like a lioness that nobody dares to disturb. Those who bless you will be blessed; those who curse you will be cursed.”
ئینجا تووڕەیی بالاق بەسەر بەلعامەوە گڕی گرت، چەپڵەی لێدا و بە بەلعامی گوت: «بۆ نەفرەتکردن لە دوژمنەکانم بانگم کردوویت، کەچی تۆ سێ جار داوای بەرەکەتت بۆ کردن، | 10 |
Balak got angry with Balaam, and beat his fists together. He told Balaam, “I brought you here to curse my enemies, and now look! You keep on blessing them, doing it three times.
ئێستاش بگەڕێوە شوێنی خۆت، گوتم پاداشتێکی گەورەت دەکەم، بەڵام یەزدان ڕێگری لێ کردیت کە پاداشتەکەت وەربگریت.» | 11 |
Leave right now! Go home! I promised to pay you well, but the Lord has made sure you wouldn't receive any payment.”
بەلعامیش بە بالاقی گوت: «ئەی من بە نێردراوەکانتم نەگوت کە بۆ لای منت ناردبوون، | 12 |
But Balaam said to Balak, “Didn't I already explain to the messengers you sent
”ئەگەر بالاق بە پڕی خانووەکەی زێڕ و زیوم پێبدات ناتوانم لە فەرمانی یەزدان دەربچم، بۆ ئەوەی لە خۆمەوە چاکەیەک یان خراپەیەک بکەم، ئەوەی یەزدان بیڵێت ئەوە دەڵێم؟“ | 13 |
that even if you gave me your whole palace full of silver and gold, I couldn't do anything I wanted or disobey the command of the Lord my God in any way? I can only say what the Lord tells me.
ئێستاش وا من بۆ لای گەلەکەم بەڕێ دەکەوم، بەڵام وەرە با پێت بڵێم کە ئەم گەلە لە دوارۆژدا چی لە گەلەکەت دەکات.» | 14 |
Listen! I'm going back home now to my own people, but first let me warn you what these Israelites are going to do to your people in the future.”
ئیتر پەیامەکەی ڕاگەیاند و گوتی: «پەیامی بەلعامی کوڕی بەعۆر، پەیامی ئەو پیاوەی چاوی کراوەیە، | 15 |
Then Balaam gave a declaration, saying, “This is the prophecy of Balaam, son of Beor, the prophecy of a man whose eyes are wide open
پەیامی ئەوەی گوێی لە وشەکانی خودایە، کە زانینی هەیە لە هەرەبەرزەوە، ئەوەی خودای هەرە بەتوانا بینینی بۆ ئاشکرا دەکات، ئەوەی بەسەر ڕوودا دەکەوێت، بەڵام چاوی کراوەیە: | 16 |
the prophecy of one who hears the words of God, who receives knowledge from the Most High, who sees the vision given by Almighty, who bows down in respect with open eyes.
«دەیبینم، بەڵام ئێستا نا، چاوم پێی دەکەوێت، بەڵام بەم نزیکانە نا. ئەستێرەیەک لە یاقوب دەردەکەوێت و داردەستێک لە ئیسرائیل هەڵدەستێت. ناوچەوانی مۆئاب دەشکێنێت، کاسەسەری هەموو نەوەی شیت تێکدەشکێنێت. | 17 |
I see him, but this isn't now. I observe him, but this isn't close at hand. In the future a leader like a star will come from Jacob, a ruler with a scepter will come to power from Israel. He will crush the heads of the Moabites, and destroy all the people of Seth.
ئەدۆم داگیر دەکرێت، سێعیری دوژمنیشی دەبێتە خاوەندار، بەڵام ئیسرائیل قارەمانیێتی دەنوێنێت. | 18 |
The country of Edom will be conquered, his enemy Seir will be conquered, and the Israelites will be victorious.
ئەوەی لە یاقوبەوەیە دەسەڵاتدار دەبێت، بەجێماوەکان لە شار لەناودەبات.» | 19 |
A ruler from Jacob will come and destroy those left in the city.”
ئینجا بەلعام عەمالێقی بینی و پەیامەکەی ڕاگەیاند و گوتی: «عەمالێق یەکەمی نەتەوەکان بوو، بەڵام کۆتاییەکەی لەناوچوونە.» | 20 |
Balaam turned his attention to the Amalekites and gave this declaration about them, saying, “Amalek was first among the nations, but they will end up being destroyed.”
ئینجا قێنییەکانی بینی و پەیامەکەی پێ ڕاگەیاندن و گوتی: «نشینگەکەتان پتەوە و هێلانەکەتان لەناو تاشەبەردە، | 21 |
He turned his attention to the Kenites and gave this declaration about them, saying, “Where you live is safe and secure, like a nest on a cliff-face.
بەڵام ئەی قێنییەکان، ئێوە وێران دەبن، کاتێک ئەشوورییەکان بە دیلتان دەگرن.» | 22 |
But Kain will be burned down when Assyria conquers you.”
ئیتر پەیامەکەی ڕاگەیاند و گوتی: «ئای کێ دەژیێت کاتێک خودا ئاوا دەکات، | 23 |
Then Balaam gave another declaration, saying, “It's a tragedy! Who can survive when God does this?
لەلای کەنارەکانی کیتیمەوە کەشتییەکان دێن و ئەشوور و عێبەر ژێردەستە دەکات، بەڵام ئەوانیش بۆ لەناوچوونن.» | 24 |
Ships will be sent from Cyprus to attack Assyria and Eber, but they too will be permanently destroyed.”
ئینجا بەلعام هەستا و بەڕێکەوت و گەڕایەوە شوێنی خۆی، بالاقیش بە ڕێگای خۆیدا ڕۆیشت. | 25 |
Then Balaam left and returned to his own country, and Balak left too.