< سەرژمێری 23 >
بەلعام بە بالاقی گوت: «لێرە حەوت قوربانگام بۆ دروستبکە و هەر لێرە حەوت گا و حەوت بەرانم بۆ ئامادە بکە.» | 1 |
And Balaam said to Balak, Build me here seven altars, and prepare me here seven oxen and seven rams.
بالاقیش بەم جۆرەی کرد، وەک بەلعام گوتی. ئیتر بالاق و بەلعام بۆ سەر هەر قوربانگایەک گایەک و بەرانێکیان سەرخست. | 2 |
And Balak did as Balaam had spoken; and Balak and Balaam offered on [every] altar a bullock and a ram.
ئینجا بەلعام بە بالاقی گوت: «تۆ لەلای قوربانی سووتاندنەکەت بوەستە و من دەڕۆم، لەوانەیە یەزدان بۆ بینینم بێت و هەرچی پیشانم بدات پێت دەڵێم.» ئینجا بۆ شوێنێکی بەرز و چۆڵ چوو. | 3 |
And Balaam said to Balak, Stand by thy burnt-offering, and I will go: it may be the LORD will come to meet me: and whatever he showeth me I will tell thee. And he went to a high place.
خودا هاتە لای بەلعام، بەلعامیش پێی گوت: «حەوت قوربانگام ئامادە کرد و گایەک و بەرانێکم خستە سەر هەر قوربانگایەک.» | 4 |
And God met Balaam: and he said to him, I have prepared seven altars, and I have offered upon [every] altar a bullock and a ram.
یەزدان وشەی خستە دەمی بەلعام و فەرمووی: «بۆ لای بالاق بگەڕێوە و ئاوا بڵێ.» | 5 |
And the LORD put a word in Balaam's mouth, and said, Return to Balak, and thus thou shalt speak.
ئەویش گەڕایەوە لای و بینی وا لەگەڵ هەموو پیاوە گەورەکانی مۆئاب لەلای قوربانی سووتاندنەکەی وەستاوە. | 6 |
And he returned to him and lo, he stood by his burnt-sacrifice, he, and all the princes of Moab.
ئیتر بەلعام پەیامەکەی ڕاگەیاند و گوتی: «لە ئارامەوە بالاقی پاشای مۆئاب منی هێنا، لە چیاکانی ڕۆژهەڵاتەوە، گوتی”وەرە نەفرەت لە یاقوب بکە بۆم، وەرە جنێو بە ئیسرائیل بدە.“ | 7 |
And he took up his parable, and said, Balak the king of Moab hath brought me from Aram, out of the mountains of the east, [saying], Come, curse Jacob for me, and come, defy Israel.
چۆن نەفرەت بکەم کە خودا نەفرەتی لێیان نەکردبێت، چۆن جنێو بدەم کە یەزدان جنێوی پێیان نەدابێت؟ | 8 |
How shall I curse, whom God hath not cursed? or how shall I defy, [whom] the LORD hath not defied?
لەسەر تاوێرەکانەوە دەیبینم، لە گردەکانەوە تەماشای دەکەم، گەلێک وا بە تەنها نیشتەجێ بووە، خۆی بە یەکێک لە نەتەوەکان دانانێت. | 9 |
For from the top of the rocks I see him, and from the hills I behold him: lo, the people shall dwell alone, and shall not be reckoned among the nations.
کێ خۆڵی یاقوبی هەژمار کردووە، کێ چارەکی ئیسرائیلی ژماردووە؟ با وەک مردنی سەرڕاستان بمرم و کۆتاییم وەک ئەوان بێت!» | 10 |
Who can count the dust of Jacob, and the number of the fourth [part] of Israel? Let me die the death of the righteous, and let my last end be like his!
بالاق بە بەلعامی گوت: «چیت پێکردم! بۆ نەفرەتکردن لە دوژمنانم تۆم هێنا، کەچی وا داوای بەرەکەتیان بۆ دەکەیت!» | 11 |
And Balak said to Balaam, What hast thou done to me? I took thee to curse my enemies, and behold, thou hast blessed [them] altogether.
ئەویش وەڵامی دایەوە و گوتی: «ئایا ئەوە نەڵێم، ئەوەی کە یەزدان دەیخاتە سەر زارم تاکو بیڵێم؟» | 12 |
And he answered and said, Must I not take heed to speak that which the LORD hath put in my mouth?
ئینجا بالاق پێی گوت: «لەگەڵم وەرە بۆ شوێنێکی دیکە هەتا بیانبینیت، بەڵام تەنها بەشێکی دەبینیت و هەمووی نابینیت، لەوێوە نەفرەتیان لێ بکە.» | 13 |
And Balak said to him, Come, I pray thee, with me to another place, from whence thou mayest see them: thou shalt see but the utmost part of them, and shalt not see them all: and from thence curse them for me.
جا بردیە کێڵگەی چۆفیم بۆ سەری پسگە و حەوت قوربانگای بنیاد نا و هەر قوربانگایەک گایەک و بەرانێکی سەرخستە سەری. | 14 |
And he brought him into the field of Zophim, to the top of Pisgah, and built seven altars, and offered a bullock and a ram on [every] altar.
بەلعام بە بالاقی گوت: «لێرە لەلای قوربانی سووتاندنەکەت بوەستە و من دەچمە ئەوێ بۆ گەیشتن بە یەزدان.» | 15 |
And he said to Balak, Stand here by thy burnt-offering, while I meet [the LORD] yonder.
یەزدان بە بەلعام گەیشت و وشەی خستە دەمی و فەرمووی: «بگەڕێوە لای بالاق و ئاوا بڵێ.» | 16 |
And the LORD met Balaam, and put a word in his mouth, and said, Go again to Balak, and say thus.
ئەویش هاتە لای و بینی وا لەگەڵ پیاوە گەورەکانی مۆئاب لەلای قوربانی سووتاندنەکەی وەستاوە. بالاق لێی پرسی: «یەزدان چی فەرموو؟» | 17 |
And when he came to him, behold, he stood by his burnt-offering, and the princes of Moab with him. And Balak said to him, What hath the LORD spoken?
ئیتر پەیامەکەی ڕاگەیاند و گوتی: «ئەی بالاق، هەستە و گوێ بگرە، ئەی کوڕی چیپور، گوێم بۆ شل بکە، | 18 |
And he took up his parable, and said, Rise, Balak, and hear; hearken to me, thou son of Zippor:
خودا مرۆڤ نییە کە درۆ بکات، کوڕی مرۆڤیش نییە کە بڕیاری بگۆڕێت. ئایا قسە دەکات و ئەنجامی نەدات؟ یان بەڵێن دەدات و نایباتە سەر؟ | 19 |
God [is] not a man, that he should lie; neither the son of man, that he should repent: hath he said, and shall he not do [it]? or hath he spoke, and shall he not make it good?
فەرمانم پێدراوە داوای بەرەکەت بکەم، ئەو بەرەکەتداری کردووە و من ناتوانم بیگۆڕم. | 20 |
Behold, I have received [commandment] to bless: and he hath blessed, and I cannot reverse it.
«لە یاقوبدا بەدبەختی بەرچاو نەکەوتووە، لە ئیسرائیلدا مەراقی نەبینیوە، یەزدانی پەروەردگاریان لەگەڵیاندایە، هوتافی پاشا لەنێویاندایە. | 21 |
He hath not beheld iniquity in Jacob, neither hath he seen perverseness in Israel; the LORD his God [is] with him, and the shout of a king [is] among them.
خودا لە میسر دەریهێنان، ئەوانە هێزی گای کێوییان هەیە. | 22 |
God brought them out of Egypt; he hath as it were the strength of a unicorn.
جادووگەری لە دژی یاقوب بە کەڵک نایەت، فاڵگرتنەوەش لە دژی ئیسرائیل بێ سوودە. ئێستا دەربارەی یاقوب و ئیسرائیل دەگوترێت،”سەیر بکە خودا چی کردووە!“ | 23 |
Surely [there is] no enchantment against Jacob, neither [is there] any divination against Israel: according to this time it shall be said of Jacob and of Israel, What hath God wrought!
گەلێک وەک شێرە مێ هەڵدەستێت، وەک نەڕەشێر بەرز دەبێتەوە، ناخەوێت هەتا نێچیرێک نەخوات و خوێنی کوژراوان نەخواتەوە.» | 24 |
Behold, the people shall rise up as a great lion, and lift up himself as a young lion: he shall not lie down until he shall eat [of] the prey, and drink the blood of the slain.
ئینجا بالاق بە بەلعامی گوت: «نە نەفرەتی لێ بکە و نە داوای بەرەکەتی بۆ بکە.» | 25 |
And Balak said to Balaam, Neither curse them at all, nor bless them at all.
بەلعامیش وەڵامی دایەوە: «پێم نەگوتیت ئەوەی یەزدان بیڵێت، ئەوە دەکەم؟» | 26 |
But Balaam answered and said to Balak, Did I not tell thee, saying, All that the LORD speaketh, that I must do?
بالاقیش بە بەلعامی گوت: «وەرە بتبەمە شوێنێکی دیکە، بەڵکو لەبەرچاوی خودا باش بێت و لەوێوە بۆ من نەفرەتیان لێ بکە.» | 27 |
And Balak said to Balaam, Come, I pray thee, I will bring thee to another place; perhaps it will please God that thou mayest from thence curse them for me.
ئینجا بالاق بەلعامی بردە سەر لووتکەی پەعۆر کە دەڕوانێتە سەر چۆڵەوانی. | 28 |
And Balak brought Balaam to the top of Peor, that looketh towards Jeshimon.
بەلعامیش بە بالاقی گوت: «لێرە حەوت قوربانگام بۆ دروستبکە و هەر لێرە حەوت گا و حەوت بەرانم بۆ ئامادە بکە.» | 29 |
And Balaam said to Balak, Build me here seven altars, and prepare me here seven bullocks and seven rams.
بالاقیش وەک بەلعام چی گوت ئاوای کرد، بۆ سەر هەر قوربانگایەک گایەک و بەرانێکی خستە سەری. | 30 |
And Balak did as Balaam had said, and offered a bullock and a ram on [every] altar.